ئه‌مریكیه‌كان یه‌كه‌مین گه‌لانی‌ جیهانن كه‌به‌دوای‌ وێنه‌ و پێگه‌ سێكسیه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن

هەواڵی / 5/8/2017 423 جار بینراوە

( Google ) ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرا كرد .
ئه‌مریكیه‌كان یه‌كه‌مین گه‌لانی‌ جیهانن كه‌به‌دوای‌ بابه‌ت و وێنه‌ و پێگه‌ سێكسیه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن

شه‌ن پرێس :
توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ ووردی‌ تۆڕی‌ " Google – گـووگـڵ " ی‌ خاوه‌ن گه‌وره‌ترین تۆڕی‌ گـه‌ڕانی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاشكرا كرد كه‌ئه‌مریكیه‌كان یه‌كه‌مین و زۆرترین گه‌لانی‌ جیهانن كه‌به‌دوای‌ ووشه‌ی‌ – العراق – دا ده‌گه‌ڕێن, كه‌ هه‌ردوو گه‌لی‌ ئیسپانیا و به‌ریتانیاش به‌دوای‌ ئه‌واندا دێن, كه‌هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانی‌ ئه‌وانیش له‌عێراقدان و ڕۆژانه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ مه‌ترسی ده‌بنه‌وه‌ .
توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه‌ كه‌گه‌لانی‌ " ئه‌مریكی و میصری‌ و هندی‌ و توركی " به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌مین دێن بۆ گه‌ڕان به‌دوای‌ ووشه‌ی‌ ( سێـكس ) و چوونه‌ نێو پێگه‌ سێكسیه‌كانه‌وه‌, له‌كاتێكدا كه‌ده‌ركه‌وتووه‌ گه‌لانی‌ " مه‌غریبی‌ و ئیندۆنیزی‌ و پاكستانی " ش له‌پێشه‌نگی‌ ئه‌و ووڵاتانه‌دا كه‌به‌دوای‌ ووشه‌ی‌ – جــهـاد – دا ده‌گه‌ڕێن, هه‌روه‌ك گه‌لانی‌ " پاكستانی‌ و فلیپینی و ئوستوراڵی " ش به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌مین دێن بۆ گه‌ڕان به‌دوای‌ ووشه‌ی‌ ( إرهـاب – تیـرۆر ) دا .
به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌كه‌ " ئێرانی‌ و نه‌مساویه‌كان " یش زۆر تر به‌دوای‌ بابه‌ته‌كانی‌ ئاژانسی ووزه‌ی‌ ئه‌تۆمیدا ده‌گه‌ڕێن .
گۆڤاری‌ " لـوبوان " ی‌ فه‌ڕه‌نسیش له‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی‌ گووگڵه‌وه‌ گواستویه‌تیه‌وه‌ كه‌ گه‌لانی‌ " ئیتاڵی‌ و ئه‌ڵمانی‌ و به‌ریتانی و ئه‌مریكی " له‌پێشه‌نگی‌ میلله‌تاندان بۆ گه‌ڕان به‌دوای‌ ووشه‌ی‌ " ڤـیاگـرا " دا, ئه‌وه‌ له‌كاتێكدا كه‌گه‌لانی‌ " ئه‌مریكی و ئوستوراڵی‌ و به‌ریتانی " ش له‌سـه‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌و گـه‌لانه‌دان كه‌زۆر به‌دوای‌ ووشه‌ی‌ " خـۆشـه‌ویـستـی‌ " دا ده‌گه‌ڕێن له‌و تۆڕه‌ جاڵجاڵـۆكه‌ییه‌ فراوانه‌دا .
هه‌روه‌ك توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه‌ كه‌گه‌لانی‌ " پاكستانی‌ و ئوستوراڵی‌ و كه‌نه‌دی " ش له‌پێشه‌نگی‌ ئه‌و میلله‌تانه‌دان كه‌زۆرترین گه‌ڕانیان به‌دوای‌ ووشه‌ی‌ " تـاڵـیـبان " دایه‌, هه‌روه‌ها گه‌لانی‌ " فلیپینی و ئوستوراڵی‌ و ئه‌مریكی " ش له‌ڕیزبه‌ندیی پێشه‌وه‌ی‌ ئه‌و گه‌لانه‌ی‌ جیهاندان كه‌زۆرترین گه‌ڕانه‌كانیان له‌و تۆڕه‌دا به‌دوای‌ ووشه‌ی‌ " لادانـی‌ سـێـكـسـی " دایه‌, به‌ڵام ووشه‌ی‌ – مـاریجـوانـا – زۆرترین گرنگیی پێدراوه‌ له‌لایه‌ن گه‌لانی‌ " ئه‌مریكی و ئوستوراڵی‌ و كه‌نه‌دیه‌كان " ه‌ وه‌ .
ئه‌وه‌ی‌ جێی‌ تێڕامان بوو ئه‌وه‌یه‌ كه‌زۆرترین گه‌ڕانه‌كانی‌ گه‌لی‌ بێشوماری‌ " صـیـنـی‌ " له‌و تۆڕه‌ جاڵجاڵۆكه‌ییه‌دا, گه‌ڕانیانه‌ به‌دوای‌ ووشه‌ی‌ " پـه‌رداخـی‌ قـومـار و لـگـاو " دا .
به‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه‌گه‌لی‌ ئه‌مریكی زۆرترین به‌شدارییان هه‌یه‌ له‌ناو گه‌لانی‌ جیهاندا به‌دوای‌ ووشه‌ی‌ ( سـێـكـس و ڤـیـاگـرا و لادانـی‌ سـێــكـسـی و خـۆشـه‌ویـسـتـی‌ و مـاریـجــوانـا ) و ئه‌و ووشانه‌ی‌ تره‌وه‌ كه‌لێوه‌ی‌ نزیكن و هاوشێوه‌یین .
 


زۆرترین بینراو