#شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی

ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕۆژێك بامێ بخۆیت چی به‌سه‌رجه‌سته‌ت دا دێت ؟

هەواڵی / 5/8/2017 740 جار بینراوە

ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕۆژێك بامێ بخۆیت چی به‌سه‌رجه‌سته‌ت دا دێت ؟
ئێستا وه‌رزی بامێ یه‌ .


شه‌ن پرێس :
بامێ بە یەکێک لە سەوزەکان دادەنرێت و دەتوانرێت بە شێوەی جیاواز ئامادەبکرێت و بخورێت، چونکە خواردنی سوودی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ و دەبێتە هۆی:

- بەهۆی ئەوەی بامێ ڕێژەیەکی زۆر مادەی فۆلیک ئەسیدی تێدایە بۆیە خواردنی سوودی هەیە بۆ خانمانی دووگیان چونکە یارمەتی گەشەی تەواوی ئەندامەکانی جەستەی کۆرپەکە دەدات.

- سوودی هەیە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە کە یارمەتی ڕێکخستنی ڕێژەی شەکر دەدەن لە جەستەدا.

- چارەسەری نەخۆسییەکانی کۆلۆن دەکات، بە هەمان شێوەیە چونکە ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە.

- توێژینەوەکان ئەوەیان ئاشکرا کردوە کە ئەو ڤیتامین "سی" ەی لە بامێدا هەیە چارەسەری نەخۆشی ڕەبوو دەکات لەو کەسانەدا کە توشبوون و ئەگەری توشبوونی کەم دەکاتەوە لەو کەسانەدا کە بۆماوییانە هەیانەوە لەوانەیە توشببن.

- ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینەکانی تێدایە بۆیە سوودی هەیە بۆ پێست و لە وشکبوونەوە دەیپارێزێت.

- بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی کەم کالۆری تێدایە بۆیە نابیتە هۆی زیادکردنی کێش، بەڵکو ئەو کەسانەی ڕێجیم دەکەن دەتوانن بامێ بخۆن تا ڕیژەی پڕۆتینەکان لە جەستەیاندا زیاد بکات و جێگەی ئەو خۆراکانە بگرێتەوە کە نایخۆن.
 


زۆرترین بینراو