#شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی

نوێژ لە دوای ئیمامی مالیک ، ئیمامی شافیعیەوە ناخوێنم.!!

هەواڵی / 5/8/2017 771 جار بینراوە

نوێژ لە دوای ئیمامی مالیک ، ئیمامی شافیعیەوە ناخوێنم.!!
دكتۆر عوسمان محەمەد غەریب


هەندێ گەنجی خوێن گەرمی تازە پێگەشتوو لەهەندێ لە مزگەوتەکاندا بە بۆنەی بوونی ڕایەکی جیاوازی فیقهی کێشەو گرفت بۆ مامۆستای مزگەوت و نوێژخوێنان دەخوڵقێنن.
قنووتی نوێژی بەیانی نموونەیەکی ئەو کێشە و گرفتانەیە، بۆیە ئەو گەنجە بەڕێزانە نوێژ لە دوای مامۆستایەکەوە ناکەن کە قنووت بخوینێ، بە بیدعەچیی وەصفی دەکەن، ئەگەر هەندێکییان نوێژی لە دواوە بکەن لەگەڵیدا نە دەست بەرز دەکەنەوە و نە قنووت دەخوێنن.
بیهێنە پێش چاوی خۆت ئەگەر ئیمامی مالیک یا ئیمامی شافیعی –خوایان لێ ڕازی بێ- لە مزگەوتێکدا پێشنوێژیی بۆ موسوڵمانان بکەن ئەو جۆرە گەنجانە نوێژیان لە دواوە ناکەن و، بە بیدعەچیی وەصفیان دەکەن.
خۆزگە ئەو بەڕێزانە کە بۆ قنووتی نوێژی بەیانیی پشت بە فەتوای چەند زانایەک دەبەستن بیانزانبا ئەو زانایانە لەو بارەوە چی دەڵێن.
ئەو زانایانەی کە قنووتی نوێژی بەیانیان بەلاوە سووننەت نیە دەفەرموون دەبێ شوێنی مامۆستای مزگەوت بکەون و کێشەو گرفت بۆ موسوڵمانان نەخوڵقێن، لێرەدا فەتوای چەند مامۆستایەک لەو زانایانەی قنووتی نوێژی بەیانیان بەلاوە سووننەت نیە بۆ یەکدڵیی و یەکڕیزیی موسوڵمانان بە نموونە دێنینەوە:

یەکەم: فەتوای ئیبن تەیمیە: دەبێ مەئمووم لە بابەتە ئیجتیهادییەکاندا شوێنی ئیمام بکەوێت، ئەگەر قنووتی خوێند ئەویش بیخوێنێ. وە ئەگەر نەیخوێند ئەویش نەیخوێنێ، چونکە ۆێغەمبەر- دروودی خوای لەسەر بێ- فەرموویەتی: ئیمام بۆ ئەوە دانراوە شوێنی بکەویت، وە فەرموویەتی: خۆتان لە ئیمامەکان جیا مەکەنوە، وە لە فەرموودەی صەحیحدا فەرموویەتی: ئەوان نوێژتان بۆ دەکەن، ئەگەر ڕاستیان کرد و پێکایان ئەوە بۆ ئێوەیە، خۆ ئەگەر هەڵەیان کرد ئەوە بۆ ئێوەیە و، گووناهەکەی لەسەر ئەوانە.
ئەمەش دەقی فەتواکەیەتی: (وَلِهَذَا يَنْبَغِي لِلْمَأْمُومِ أَنْ يَتْبَعَ إمَامَهُ فِيمَا يَسُوغُ فِيهِ الِاجْتِهَادُ، فَإِذَا قَنَتَ قَنَتَ مَعَهُ، وَإِنْ تَرَكَ الْقُنُوتَ لَمْ يَقْنُتْ، فَإِنَّ النَّبِيَّ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - قَالَ: «إنَّمَا جُعِلَ الْإِمَامُ لِيُؤْتَمَّ بِهِ» وَقَالَ: «لَا تَخْتَلِفُوا عَلَى أَئِمَّتِكُمْ» . وَثَبَتَ عَنْهُ فِي الصَّحِيحِ أَنَّهُ قَالَ: «يُصَلُّونَ لَكُمْ، فَإِنْ أَصَابُوا فَلَكُمْ، وَلَهُمْ، وَإِنْ أَخْطَئُوا فَلَكُمْ، وَعَلَيْهِمْ» . (1)

هەروەها لە شوێنێکی تردا جەخت لەسەر ئەم مانا دەکاتەوە و و دەفەرموێ:
(وَكَذَلِكَ إذَا اقْتَدَى الْمَأْمُومُ بِمَنْ يَقْنُتُ فِي الْفَجْرِ أَوْ الْوِتْرِ قَنَتَ مَعَهُ سَوَاءٌ
قَنَتَ قَبْلَ الرُّكُوعِ أَوْ بَعْدَهُ. وَإِنْ كَانَ لَا يَقْنُتُ لَمْ يَقْنُتْ مَعَهُ.) (2)


دووەم: فەتوای ئیبنولقەییم: کاتێ باسی زانایانی ئەهلی حەدیث دەکات دەفەرموێ: لەگەڵ ئەوەشدا ئینکاریی لە کەسێک ناکەن بە بەردەوامیی قنووت بخوێنێ، وە ڕقیان لەو کارەی نیە و، بە بیدعەی نازانن و، ئەو کەسەی بەردەوام بێ لەسەری بە سەرپێچیکەری سووننەتی نازانن، هەروەها ئیکاریی لە کەسێک ناکەن کە لە کاتی ناڕەحەتیی و کێشەدا دەیخوێنێ، وە ئەگەر نەخوێندنیشی بە بیدعە نازانن، بەڵکو: کێ قنووت دەخوێنێ چاک دەکات، وە کێ نایخوێنێ ئەویش چاک دەکات.
ئەمەش دەقی فەتواکەیەتی: (وَمَعَ هَذَا فَلَا يُنْكِرُونَ عَلَى مَنْ دَاوَمَ عَلَيْهِ، وَلَا يَكْرَهُونَ فِعْلَهُ، وَلَا يَرَوْنَهُ بِدْعَةً، وَلَا فَاعِلَهُ مُخَالِفًا لِلسُّنَّةِ، كَمَا لَا يُنْكِرُونَ عَلَى مَنْ أَنْكَرَهُ عِنْدَ النَّوَازِلِ، وَلَا يَرَوْنَ تَرْكَهُ بِدْعَةً، وَلَا تَارِكَهُ مُخَالِفًا لِلسُّنَّةِ، بَلْ مَنْ قَنَتَ فَقَدْ أَحْسَنَ، وَمَنْ تَرَكَهُ فَقَدْ أَحْسَنَ.(3)
هەروەها دەفەرموێ: (فَإِذَا قُلْنَا: لَمْ يَكُنْ مِنْ هَدْيِهِ الْمُدَاوَمَةُ عَلَى الْقُنُوتِ فِي الْفَجْرِ، وَلَا الْجَهْرُ بِالْبَسْمَلَةِ، لَمْ يَدُلَّ ذَلِكَ عَلَى كَرَاهِيَةِ غَيْرِهِ، وَلَا أَنَّهُ بِدْعَةٌ، وَلَكِنْ هَدْيُهُ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَكْمَلُ الْهَدْيِ وَأَفْضَلُهُ).(4)

واتە: کاتێ دەڵێین: بەردەوام بوون لە خوێندنی قنووتی بەیانی و خوێندنی (بسم اللە) بە دەنگی بەرز لە هەدیی پێغەمبەر نیە –دروودی خوای لەسەر بێ- مانای ئەوە نیە کە بەردوام خوێندنی قنووت و دەنگبەرزکردنەوە لە (بسم الله) مەکرووهە یان بیدعەیە، بەڵکو هەدیی پێغەمبەر نیە –دروودی خوای لەسەر بێ-  کامڵتر و باشترە.

سێیەم: فەتوای ئیبن عوثەیمین: کاتێ دەربارەی قنووتی نوێژی بەیانیی پرسیاری لێ دەکرێ کە هەندێ مامۆستایی مزگەوتەکان بە بەردەوامیی لە دەیخوێنن و دەستیان بەز دەکەنەوە و ئەگەر بیریان بچێ سوجدەی بۆ دەبەن، ئایا دەبێ شوێنیان بکەون و دەستیان بەرز بکەنەوە و ئامین بۆ دوعاکانیان بکەن، یا دەبێ لێیان جیا ببنەوە؟ دەفەرموێ:
نەخێر، دەبێ ئامین بۆ دوعاکانیان بکەن و دەستتان بەرز بکەنەوە و خۆتان ژیا نەکەنەوە، ئیمام ئەحمەد –ڕەحمەتی خوای لێ بێ- هەرچەندە قنووتی بەیانی بە مەشرووع نازانێت دەفەرموێ: ئەگەر لە دوای ئیمامێکەوە نوێژت کرد کە لە نوێژی بەیانیدا قنووتی دەخوێند، دەبێ شوێنی بکەوێت و ئامین بۆ دوعاکانی بکات، تا یەکڕیزیی موسوڵمانان بپارێزێت.
ئەمەش ئەو بڕگەی دەقی فەتواکەیەتی کە پەیوەستە بە بابەتەکەوە:
(بل يؤمن على دعاء الإمام ويرفع يديه تبعاً للإمام خوفاً من المخالفة. وقد نص الإمام أحمد - رحمه الله - على أن الرجل إذا ائتم برجل يقنت في صلاة الفجر، فإنه يتابعه ويؤمن على دعائه، مع أن الإمام أحمد - رحمه الله - لا يرى مشروعية القنوت في صلاة الفجر في المشهور عنه، لكنه - رحمه الله - رخص في ذلك؛ أي في متابعة الإمام الذي يقنت في صلاة الفجر خوفاً من الخلاف الذي قد يحدث معه اختلاف القلوب).(5)

لە کۆتاییدا ئومێدەوارم دڵی موسوڵمانان زیاتر لەیەک نزیک بێتەوە و خیلافی فیقهیی نەکەنە هۆکاری پەرتەوزەیی و دووبەرەکیی.
براتان
عوسمان محەمەد غەریب
هەولێر-بەختیاریی
١١-١١-١٤٣٨ کۆچیی
٣-٨-٢٠١٧ میلادیی
-
پەراوێزەکان:
(1) مجموع الفتاوى، ابن تيمية، المحقق: عبد الرحمن بن محمد بن قاسم، السعودية، 1416هـ/1995م: 23/115-116.
(2) مجموع الفتاوى: 22/268
(3) زاد المعاد في هدي خير العباد، ابن قيم الجوزية، مؤسسة الرسالة، بيروت - مكتبة المنار الإسلامية، الكويت، الطبعة السابعة والعشرون , 1415هـ /1994م: 1/266.
(4) زاد المعاد: 1/266.
(5) مجموع فتاوى ورسائل فضيلة الشيخ محمد بن صالح العثيمين- جمع وترتيب : فهد بن ناصر بن إبراهيم السليمان- دار الوطن - دار الثريا- الطبعة الأخيرة - 1413 هـ:14/133.

زۆرترین بینراو