سەفەری ئافرەت بێ مەحرەم بۆ حەج و تەنیا بوونی پیاو لە گەڵ ئافرەت بێ مەحرەم

هەواڵی / 5/8/2017 217 جار بینراوە

 

سەفەری ئافرەت بێ مەحرەم بۆ حەج و تەنیا بوونی پیاو لە گەڵ ئافرەت بێ مەحرەم

باوكى حارث
لە عبدالله ی کوڕی عباس خوا لێیان ڕازی بێ ئەفەرموێ : پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : ( لا تسافر المرأة الا مع ذي محرم ولا يدخل عليها رجل الا ومعها محرم فقال رجل يا رسول الله اني اريد أن أخرج في جيش كذا وكذا وامرأتي تريد الحج فقال : اخرج معها ) رواه البخاري ومسلم واتە : ( نابێ ئافرەت سەفەر بکا ئیللا لە گەڵ مەحرەمێکی نەبێ ، وە نابێ بچێتە لای ئیللا ئەبێ مەحرەمێکی لە گەڵ بێ جا پیاوێک ووتی ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم من ئەمەوێ لە گەڵ جەیشێکی ئاواو ئاوا دەرچم =بۆ جیهاد= وە خێزانەکەم دەیەوێ بچێ بۆ حەج پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : لەگەڵی بڕۆ ) .
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( و لا يخلون رجل بامرأة ، فإن ثالثهما الشيطان) سلسلة الاحاديث الصحيحة 430واتە : ( وە با پیاوێک تەنیا نەبێتەوە لە گەڵ ئافرەتێک ، ئەوە سێهەمیان شەیتانە) .
وە لە عقبة کوڕی عامر خوا لێی ڕازی بێ دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : ( إياكم والدخول على النساء فقال رجل من الأنصار أفرأيت الحمو قال الحمو الموت ) رواه البخاري ومسلم واتە : ( ئاگادارتان ئەکەمەوە لەوەی لە ئافرەتان بچنە ژوورەوە =بچنە لایان= جا پیاوێک لە ئەنسار ووتی ئەی بینیوتە ئەگەر حەمو =خزمی مێردی ئافرەتەکە بێ وەک برای مێرد= پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : حەمو=خزمی مێرد= مردنە =وەک مردنە= ) .

لە سوودەکانی ئەم فەرموودانە
1- دروست نیە بۆ ئافرەت بە هیچ جۆرێک سەفەر بکا بە تەنیا بێ مەحرەم ( مەحرەم باوکی یان برای یان مێردی یان کوڕی یان مامی ..) .
2- تەنانەت ئافرەت بۆی نیە سەفەری حەج بکا بێ مەحرەم .
3- ئەگەر بێت و ئەو ئافرەتە لە گەڵ کۆمەڵێکی باشیشا بێ بۆ حەج بڕوا مادام مەحرەمی لە گەڵ نەبێ بۆی دروست نیە چونکە زانیمان کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم بە پیاوەکەی فەرموو کە نەچێ بۆ جیهادەکەی وە لە گەڵ خێزانەکەی بچێ بۆ حەج لە گەڵ ئەوەی کە هیچ قافلەیەک لە قافلەی سەحابەکان باشتر نین وە هەمووشمان فەزلی جیهاد لە پێناوی خوا ئەزانین بەڵام پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم پیاوەکەی ئاگادار کردەوە واز بێنێ لە جیهادەکەی لە گەڵ خێزانەکەی بڕوا ئیتر هیچ بیانویەک و هیچ ڕێگایەک نیە بۆ ئەوەی کەسانێک لا ڕێیی بکەن و قەناعەت نەکەن و بڵێن زەرورە یان ئێمە خێزانمان بە تەنیا نیە لە گەڵ خەڵکی سیقە پێکراوا ئەچن بۆ حەج !!! ئەوە ئەگەر بۆ حەج بێ ئاوایە ئەی چی ئەڵێی بەو پیاوە ژنانیانەی =لە ڕەوشت و ئاکاریان= کە ژێر دەستەی ژنەکانیانن ناتوانن ڕێگەیان لێ بگرن لەوەی سەفەر ئەکەن بە ئارەزووی خۆیان نەک بۆ حەج بەڵکو بۆ حەرام وە هەندێ جاران یان بۆ تیجارەت یان بۆ خوێندن و یان سیاحەت بۆ شوێنێ کە پیاو بۆی نیە بچێ ئینجا ئافرەت و تەنیاش بێ !.
4- دروست نیە ئافرەت و پیاو تەنیا بمێننەوە چونکە سێهەمیان شەیتانە .
5- ئافرەت نابێ ڕێگە بدا بە خزمی پیاوەکەی لە گەڵی تەنیا بمێنێتەوە وە ئەوە مردنە !.
6- کەسێ نەڵێ ئەوە جێی سیقەیە قەی ناکا چونکە کەس وەک سەحابەکان سیقە نەبوون و ئەمەشیان لێ مەنع کرا !.
7- سەیرو سەمەرەی ئەو بە ناو زانایانەت بۆ دەر ئەکەوێ کە نەک فەتوا بۆ خەڵکی ئەدەن بە موخالەفەی ئەو فەرموودانە بەڵکو خۆیان کچەکانیان بە تەنیا ئەنێرنە وڵاتان وڵاتی موسڵمانانیش نا وڵاتی کافران بۆ خوێندن !. ئیتر ئەی خوشک و برای موسڵمانی بەڕێز ئەوە فەرموودەی پێغەمبەری خوایە صلى الله علیه وعلى اله وسلم شەیتان و حیزبەکەی نەتخەڵەتێنن بەوەی دوای قسەی فلان و فلان بکەویت و واز بێنی لە فەرموودەی پیێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم .

زۆرترین بینراو