#شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی

گـه‌ر ده‌تـه‌وێـت تـه‌نـدروسـت و تـه‌مـه‌ن درێـژ بـیـت ڕۆژانـه‌ مـومـاره‌سـه‌ی‌ سـێـكـس بـكـه‌ لـه‌گـه‌ڵ خـێـزانـه‌كـه‌تـدا

هەواڵی / 4/8/2017 1775 جار بینراوە

گـه‌ر ده‌تـه‌وێـت تـه‌نـدروسـت و تـه‌مـه‌ن درێـژ بـیـت ڕۆژانـه‌ مـومـاره‌سـه‌ی‌ سـێـكـس بـكـه‌ لـه‌گـه‌ڵ خـێـزانـه‌كـه‌تـدا

شه‌ن پرێس :
كێشه‌ و گیرو گرفتی‌ یه‌كه‌می‌ خێزانه‌كان له‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا چیه‌ ؟ ئایا قه‌ڵه‌ویه‌ ؟ نه‌خێر, ئه‌ی‌ نه‌خۆشی و هه‌ژاری‌ و بێده‌رامه‌تیه‌ ؟ نه‌خێر, به‌ڵكو كه‌میی موماره‌سه‌ كردنی‌ سێكسیه‌ له‌نێویاندا, كه‌ئه‌وه‌ بۆخۆی‌ بووه‌ته‌ گرفتێكی‌ گه‌وره‌ و ئاڵۆزیی زۆری‌ ژن و مێرده‌كان له‌وێوه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌, ئه‌وه‌ش به‌پێی‌ ووته‌ی‌ دكتۆر " مـحـمـد ئــاز ", كه‌سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ – كــه‌م – موماره‌سه‌ كردنی‌ سێكس له‌نێو ژن و مێرده‌كاندا بووه‌ته‌ گرفتێكی‌ گه‌وره‌ و تووش بوونی‌ خێزانه‌كان به‌نه‌خۆشیی زۆر و ده‌گمه‌ن, كه‌ڕه‌نگه‌ زۆر جار بگاته‌ حاڵه‌تی‌ مردنیش .
دكتۆر ئاز له‌لێدوانێكی‌ ڕۆژامه‌وانییدا له‌و باره‌یه‌وه‌ ووتی‌ : زۆرینه‌ی‌ زۆری‌ خه‌ڵكی‌ هه‌ست به‌ئارامی‌ و ڕه‌زامه‌ندیی ته‌واوه‌تی‌ ناكه‌ن له‌ژیانی‌ خێزانییاندا, به‌مانایه‌كی‌ تر له‌ژیانی‌ سێكسیاندا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیاندا .

ئه‌و ووتیشی ئه‌و ووته‌ كۆن و بێـزراوه‌ی‌ كه‌ده‌ڵێت : ئای‌ ئه‌مڕۆ زۆر ماندوو بووم هه‌ست به‌ناڕه‌حه‌تی‌ و ماندوویی ده‌كه‌م, ووته‌یه‌كی‌ زۆر بێ جێ‌ و بێ‌ بنه‌مایه‌, بۆیه‌ من ده‌ڵێم گه‌ر ده‌ته‌وێت ته‌ندروستیت باش بێت و ژیانێكی‌ خۆش به‌سه‌ر به‌ریت, شه‌وانه‌ و پێش نوستن له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌تدا موماره‌سه‌ی‌ سێكسی خۆت بكه‌, سێكس جیاكه‌ره‌وه‌ی‌ نێوان ژیان و مردنته‌, جیاكه‌ره‌وه‌ی‌ ژیانی‌ به‌خته‌وه‌ر و به‌دبه‌ختیته‌, لانی‌ كه‌م ده‌بێت له‌هه‌فته‌یه‌كدا دوو جار موماره‌سه‌ی‌ سێكس بكه‌یت, ئێمه‌ له‌توێژینه‌وه‌ و كاره‌تایبه‌تیه‌كانمانه‌وه‌ بۆمان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌زیاد كردنی‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ له‌هه‌فته‌یه‌كدا بۆ ( 3 ) سێ جار, ڕه‌نگه‌ له‌كۆی‌ ته‌مه‌نت سێ ساڵ ته‌مه‌نت درێژ تر بكات و ته‌ندروستیشت زۆر باشتر ده‌بێت, جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌من دڵنیاییت ده‌ده‌مێ‌ له‌وه‌ی‌ كه‌كه‌ش و هه‌وای‌ نێو ماڵ و خێزانه‌كانیش خۆشتر و ئاسووده‌ تر ده‌بێت و برینی‌ زۆرێك له‌گرفته‌ خێزانیه‌كان ساڕێـژ ده‌بێت, ئێستا هیوادارم كه‌ئه‌م ڕێنماییانه‌ وات لێبكات كه‌شه‌وانه‌ و به‌ر له‌نوستن كاری‌ سه‌رجێیی خۆت به‌شێوه‌یه‌كی‌ ڕێكخراو و ئارام ئه‌نجام بده‌یت .
له‌باره‌ی‌ ئه‌وه‌شه‌وه‌ كه‌ئایا بۆچی‌ زۆرێك له‌خه‌ڵكی‌ و به‌تایبه‌تیش پیاوان پێویستیی ته‌واوه‌تیی خۆیان له‌سێكسی دروست ده‌ستناكه‌وێت, دكتۆر ئـاز ووتی‌ :
به‌ڕاستی‌ زۆرێك له‌ئافره‌تان حه‌ز و ویستی‌ سێكسی و هـه‌ستی‌ ئاسووده‌ییان بۆ سێـكس نیه‌, زۆرێك له‌وان هه‌ستی‌ سـۆزی‌ ڕۆمانسیانه‌ له‌كرداری‌ سێكسدا نادۆزنه‌وه‌, به‌پێی‌ ڕاپۆرته‌كان له‌هه‌ر حه‌وت ئافره‌تی‌ ئه‌مریكی یه‌كێكیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ستی‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ كاری‌ سێكسی لادروست نه‌بووه‌ و ئاره‌زووی‌ ناكات .
 


زۆرترین بینراو