‌پێی‌ وابوو هۆكاری‌ چوونه‌ ناو دۆزه‌خیه‌تی‌,‌ میصریه‌ك‌ ئه‌ندامی‌ نێرینه‌یی خۆی‌ بڕییه‌وه‌ !!

هەواڵی / 4/8/2017 821 جار بینراوە

‌پێی‌ وابوو هۆكاری‌ چوونه‌ ناو دۆزه‌خیه‌تی‌,‌ میصریه‌ك‌ ئه‌ندامی‌ نێرینه‌یی خۆی‌ بڕییه‌وه‌ !!

شه‌ن پرێس :  
و . عبدالله كانی‌ گه‌وهه‌ری‌
پارێزگای‌ – الاقصر – ی‌ میصری‌ ڕووداوێكی‌ سه‌یر و كه‌م وێنه‌ی‌ به‌خۆوه‌ بینی‌, به‌وه‌ی‌ كه‌كه‌سێك – نه‌خۆشیی ده‌روونی‌ هه‌بووه‌ – هه‌ستاوه‌ به‌بڕینه‌وه‌ی‌ ئه‌ندامی‌ نێرینه‌یی خۆی‌, كه‌پێی‌ وابووه‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ هۆكاری‌ تاوانباری‌ و چوونه‌ نـاو دۆزه‌خـیه‌تی‌ !! .
ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی‌ پارێزگای‌ الاقصر ( 800 كیلۆمه‌تر له‌باشوری‌ قاهیره‌ی‌ پایته‌خته‌وه‌ ) ئاگادارییه‌كیان له‌نه‌خۆشخانه‌ی‌ الاقصری‌ گشتیه‌وه‌ پێگه‌یشت كه‌ ( حـمـدی‌ - 30 ساڵ – كرێكار ) یان پێگه‌یشتووه‌ و باری‌ ته‌ندروستی‌ و ده‌روونیی زۆر خراپ و ناجێـگیره‌, به‌وه‌ی‌ كه‌ئه‌ندامی‌ نێرینه‌یی خۆی‌ له‌بـندا بڕیوه‌ته‌وه‌ " به‌هێلكه‌ گونه‌كانیشیه‌وه‌ " !! و به‌په‌له‌ نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ كردووه‌ .
له‌پاش لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوونه‌كانیش ده‌ركه‌وت كه‌ئه‌و كه‌سه‌ تووشی نه‌خۆشیی ده‌روونی‌ و له‌بیرچوونه‌وه‌ بووه‌ و ئه‌و كاره‌ هه‌ڵه‌یه‌یشی له‌لابووه‌ته‌ شتێكی‌ باش و ته‌ندروست و پێی‌ وابووه‌ كه‌ئه‌و ئه‌ندامه‌ بڕدراوه‌یه‌ی‌ هۆكاری‌ ئه‌نجامدانی‌ تاوان و پاشانیش چوونه‌ ناو دۆزه‌خیه‌تی‌, بۆیه‌ پێی‌ وابووه‌ كه‌باشترین ڕێگا بۆ ڕزگار بوون لێی‌ ( بڕیـنه‌وه‌یـه‌تی‌ !! ) .
ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین كه‌پێشتریش حمـدی‌ به‌ " 5 " تۆمه‌تی‌ تری‌ وه‌ك شه‌ڕ و سه‌رخۆشی تۆمه‌تبار كراوه‌ و به‌ر له‌ " 5 " مانگیش له‌ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌ی‌ ده‌روونی‌ و مێشك له‌العباسیه‌ هاتووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌, تادوا جار ئه‌و كاره‌ی‌ به‌سه‌ر خۆیدا هێناوه‌ !! .



زۆرترین بینراو