حەرامە پیاو ئەمانە بکات، بەڵام بۆ ژن دروستە بیکات .

هەواڵی / 30/7/2017 1535 جار بینراوە

حەرامە پیاو ئەمانە بکات، بەڵام بۆ ژن دروستە بیکات .

شه‌ن پرێس :

مامۆستا محمد پێنجوێنی .
حەڕامە لە سەر پیاوان:
بەكارهێنانی ئاوریشم، جا بۆ كردنەبەر، یان بۆ ڕاخستن هەروەها حەڕامە لە سەر پیاوان: ئەنگوستیلەی زێڕ بكەنە پەنجەیان ئەو دووانە بۆ ئافرەتان حەڵاڵن
[عَنْ عَلِيٍّ(رضي الله عنه): أَنَّهُ(صلى الله عليه وسلم) أَخَذَ حَريراً فَجَعَلَهُ فِى يَمِينِهِ، وَأَخَذَ ذَهَباً فَجَعَلَهُ فِى شِمالِهِ ثُمَ قالَ(صلى الله عليه وسلم): إِنَّ هَذَيْنِ حَرامٌ عَلَى ذُكوُرِ أُمَّتِى] وفى رواية: [وَأُحِلَّ لإِنِاثِهِمْ] رواهاصحاب السنن، پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) پارچە ئاوریشمێكی بە دەستی ڕاستەیەوە گرت‌ و پارچە زێڕێكی بە دەستی چەپەیەوەگرت‌ و فەرمووی: ئەم دووانە بۆ نێرینەی ئۆممەتی من حەڕامن‌ و بۆ مێ‌یینەی ئۆممەتم حەڵاڵن.

زێڕی كەم و زێڕی زۆر زێڕی زۆر یەكسانە، وەكو یەك حەڕامە. جا ئەگەر بەشێكی جل‌و بەرگ ئاوریشم بوو بەشەكەیتریشی لۆكه‌ بوویان كەتان بوو دروستە بیكاتە بەری بەو مەرجەی ئاوریشمەكە زیاتر نەبێ‌ [عَن أسْماء رضي الله عنها: كانَتْ جُبَّةُ رَسوُلِ اللهِ(صلى الله عليه وسلم) مَكْفُوفَةَ الْجَيْبِ وَالْكُمَّيْنِ وَالْفَرْجَيْنِ بِالدِّيباجِ] رواهمسلم وابوداود، جوببەكەی پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) یەخەو سەرەدەست‌و ڕۆخەكانی لە ئاوریشم بوو.

[پاشـكۆ]:

دروستە بۆ پیاو و ئافرەت: ددانی زێڕو بەرگكردنی ددان بەزێڕ [عَن مُعاوِيَة(رضي الله عنه): نَهَى رَسُولُ الله(صلى الله عليه وسلم) عَنْ لُبْسِ الذَّهَبِ إِلاَّ مُقَطَّعاً] رواه النسائي، پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) بەكارهێنانی زێڕی حەڕام كردوە مەگەر پارچەی بچوك بۆ پێویستی.
هەروەها سوننەتە بۆ پیاو: یەك ئەنگوستیلەی زیو، وە سوننەتە بیخاتە پەنجەی قلیجە، واتە: پەنجەی هەرە بچكۆڵە، جا چ لە دەستی ڕاستە بێ، یان لە دەستی چەپە [عَنْ أَنَسٍ(رضي الله عنه): لَبِسَ النَّبيُ(صلى الله عليه وسلم) خاتَم فِضَّةٍ في يَمِينِهِ] وَعَنْه أيضاً: [كانَ خاتَمُ النَِّبيِ(صلى الله عليه وسلم) فِى الْخِنْصَرِ مِنَ الْيُسْرَى] رواهما مسلم، (أنس)-خوا لێ‌ی ڕازی بێ‌- فەرموویەتی: پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) ئەنگوستیلەیەكی زیوی كردە پەنجەی دەستەڕاستی.
هەروەها فەرموویەتی: پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) ئەنگوستیلەی خستە قلیجەی دەستەچەپی. واتە: جارێك خستویەتیە دەستیڕاستە، جارێكێش دەستیچەپە.
هەروەها سوننەتە بۆ پیاو و ئافرەت: هەموو حەفتەیەك سەرو چاوی خۆیان‌و لاشەی خۆیان بشۆن‌و، پیاو ڕیشی خۆی شانە بكاو، هەردووكیان جل‌و بەرگی خاوێن بكەنە بەر و، بەگوێرەی دەستەڵاتی خۆیان بەرگی نوێ بكەنە بەر،

سوننەتە: پیاو بۆنی خۆش لە خۆی بداو، مێزەر بنێتە سەری‌و لیچكەی مێزەری بە نێوشانیدا بەر بداتەوە. ئەوانە هەموویان حەدیسیان دەربارە هاتووە.

زۆرترین بینراو