موسڵمانانی بۆڕما كێن؟

وتار/ 10/09/2017 233 جار بینراوە

هێدی هه‌ولێری

موسڵمانانی بۆڕما كێن؟

بۆڕما.....یان بڵێین مینماری ئێستا شوێنی جوگرافی كه‌وتووه‌ته‌ وڵاتێكی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و ده‌كه‌وێته‌ نێوان وڵاتانی هیند و چین و لاوس و تایله‌ند.

واته‌: هه‌رێمی ئاراكان و دانیشتوانی موسڵمانن و هه‌ر له‌سه‌ده‌ی یه‌كه‌می ئیسلامییه‌وه‌ په‌یامی ئیسلامییان پێگه‌یشتووه‌ و وه‌ریان گرتووه‌، چۆنیه‌تی گه‌یشتنی ئاینی ئیسلامیش له‌ڕێگه‌ی بازرگانانی عه‌ره‌به‌وه‌ بووه‌ له‌سه‌رده‌می هاڕونه‌ ڕه‌شیدو ده‌سه‌ڵاتدارێتی عوسمانیه‌كان بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ سێ سه‌ده‌و نیودا 48 پادشا یه‌ك له‌دوای یه‌ك ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووه‌ و حكومیان كردووه‌.

هاوكات له‌ساڵی 1784 یشدا بوزییه‌كانی بۆڕما ئه‌راكا-یان داگیركردووه‌ و خستوویانه‌ته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیانه‌وه‌ تا داگیركردنی له‌لایه‌ن به‌ریتانیه‌كانه‌وه‌ له‌ساڵی 1824 دا.
له‌گه‌ڵ لكانی بۆڕما به‌ده‌وڵه‌تی هیندی به‌ریتانییه‌وه‌ له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌كانی 18 بۆ ماوه‌ی 100 ساڵێك زیاتر له‌ژێر ئینتدابی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا مایه‌وه‌ له‌سه‌ره‌نجامیشدا بوو به‌ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ.
موسڵمانانی بۆڕما له‌ %4 ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌ پێكدێنن و به‌ 6 ملیۆن مه‌زنده‌ ده‌كرێن نزیكه‌ی 2500 مزگه‌وت و 5900 قوتابخانه‌و زانكۆی ئیسلامیی هه‌یه‌ ...... ته‌نیا له‌ ئاراكانیش 1538 مزگه‌وت و 405 قوتابخانه‌ و زانكۆی هه‌یه‌.

له‌ساڵی 1948 یشه‌وه‌ به‌رتانیا بڕیار ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی به‌ بۆڕما دا، به‌ڵام به‌ مه‌رجی ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ كارئاسانی بكات بۆ هه‌ر هه‌رێمێك بۆ جیابوونه‌وه‌ ئه‌گه‌ر خواستی هه‌رێمه‌كه‌ی له‌سه‌ر بێت، كه‌چی ده‌سه‌ڵاتی تیرۆریستی بوزیی سه‌ره‌ڕای ڕێگرریبوون له‌جێ به‌جێكردنی ئه‌و ویست و ئیڕاده‌یه‌ی له‌ناخی موسڵمانانی ئه‌راكاندا هه‌بوو، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌رده‌وام هه‌وڵی له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ئیسلامه‌تی و كۆمه‌ڵكوژییان ده‌درێت.

به‌تایبه‌تی له‌دوای كۆده‌تای باڵی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته‌ ، كه‌ بوزییه‌ خوێنڕێژه‌كان سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن (وه‌ك ده‌بینین له‌زۆرینه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی موسڵمانان له‌ڕێگه‌ی شه‌رعیه‌تی گه‌ل و یاسادا ده‌بنه‌ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، كه‌چی عه‌سكه‌ر هه‌ر له‌ژێر كۆنتڕۆڵی عه‌لمانیه‌تدایه‌ ، بۆیه‌ موسڵمانان له‌هیچ شوێنێك جێی پێیان له‌سایه‌ی ئه‌و چه‌مكه‌ لاستیكی و درۆیینه‌ی پێی ده‌وترێت دیموكراسی جێی نابێته‌وه‌).

موسڵمانان له‌هه‌موو شوێنێك ڕۆڵی سه‌ره‌كیان بینیووه‌ له‌به‌ڕێوه‌بردنی وڵات ، به‌ڵام ناچاركردنی به‌ریتانیا بۆ پاشه‌كشه‌كردن و ئه‌و بانگێشه‌ جوێنراوه‌ی به‌ریتانیه‌كان له‌بری سوپاسكردنی باڵی سه‌ربازیی خوێنڕێژ. له‌دواساڵه‌كانی دوای سه‌ربه‌خۆیی به‌هه‌موو ئالیه‌تێك له‌هه‌وڵی بنه‌بڕكردنی موسڵمانانی بۆڕما بوون. له‌ده‌ستپێكدا ئازادیی ئاینیان له‌ موسڵمانان قه‌ده‌غه‌كرد به‌وه‌ی واز له‌ ئیسلام بێنن و ئاینی خۆیان بۆ (بووزیه‌ت) بگۆڕن، به‌ڵام وه‌ك یاسرو عه‌ممارئاسا وازیان له‌ئاینه‌كه‌ی خۆیان نه‌هێناوه‌و به‌رده‌وامبوون، بۆیه‌ تائێستاش ئه‌و ئیڕهابییه‌ فیكرییه‌ی بوزییه‌كان درێژه‌ی هه‌یه‌ له‌وڵاتانی ئه‌ندۆنیسا و تایلاند و مالیزیا و ....ڕووبه‌ڕووی دڕه‌نده‌ترین ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌و سه‌ربڕین و ئاواره‌ی سه‌رسنووره‌كان و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ماڵ و سامانیان و ده‌ستدرێژی ده‌بنه‌وه‌ له‌پێش چاوی وڵاتانی به‌ناو دیموكراسی و مافی مرۆڤ به‌ناو ئازادییه‌وه‌. له‌ڕووی دارایی: به‌رده‌وام هه‌وڵی به‌هه‌ژاریكردنیان ده‌درێت و لادێكانیان به‌زۆره‌ملێ پێ چۆڵ ده‌كرێت و له‌شوێنی ئه‌وان هاوڵاتی بوزیی نیشته‌جێ ده‌كرێن.

له‌ڕووی كار: موسڵمانان كاریان پێ نادرێت و به‌زۆره‌ملێ به‌بێ هیچ ده‌ستخۆشی و پێدانی ده‌ست هه‌قیان مه‌عبه‌دی خاچپه‌رستان و بوزیی-یه‌كانیان له‌ناو خاكی موسڵمانان پێیان نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه‌ وێڕای قورسی ژیانی ڕۆژانه‌ و گرانی و باج وه‌رگرتنێكی زۆر.... ئه‌مانه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی بوزیی بۆڕماییه‌وه‌ له‌سه‌ریان سه‌پێنراوه‌ سته‌مكاریش وێڕای هه‌مووی.

له‌ڕووی ئاینی: ئه‌و هۆكاره‌ی به‌رده‌وام دوژمنانی ئیسلام بۆی هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌ویش شه‌ڕی ده‌روونییه‌ له‌گه‌ڵ موسڵمانان به‌دوژمنایه‌تی ئاینی ئیسلام و پاوكتاوكردنی موسڵمانان و قه‌ده‌غه‌كردنی مزگه‌وت و زانكۆكانی وڵات كه‌ شوێنی پێگه‌یاندن و په‌روه‌رده‌كردنی تاكی هۆشیاری موسڵمانه‌ بۆیه‌ بوزیی و هاوشێوه‌كانی به‌رده‌وام له‌و ڕێگه‌شه‌وه‌ فشاری جۆرو جۆریان به‌كارهێناوه‌ تا ده‌كاته‌ زیندانیكردن و شه‌هیدكردنی موسڵمان وه‌ك له‌ بۆڕما ده‌یبینین ، به‌پێی ئاماره‌ نافه‌رمییه‌كان نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر زیاتر له‌ 20 هه‌زار كه‌سیان لێ شه‌هیدو بووه‌ته‌ قوربانی ده‌ستی ڕژێمی عه‌لمانیه‌تی بوزیی.

هێدی هه‌ولێری

نوێترین نوسینەکانی هێدی هه‌ولێری

زۆرترین بینراو