#شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی
ئامانجی‌ شاسوارعبدولواحید ته‌نها كۆكردنه‌وه‌ی‌ پاره‌و سه‌رمایه‌یه‌

وتار/ 12/08/2017 268 جار بینراوە

جوتیار كه‌مانگه‌ر

ئامانجی‌ شاسوارعبدولواحید ته‌نها كۆكردنه‌وه‌ی‌ پاره‌و سه‌رمایه‌یه‌
جوتیار كه‌مانگه‌ر


سه‌رمایه‌دار ڕێزناگرێت له‌ یاساكانی‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ سروشت و هه‌موو تواناكانی‌ مروَڤ و ژینگه‌ له‌ناو ده‌به‌ن به‌ بڕوای‌ سه‌رمایه‌دار له‌ هه‌موو شێوه‌كانی‌ ژیاندا هه‌نگاوی‌ ناوه‌ تا ئه‌و كاته‌ی‌ كه‌ سنووردار نه‌كرێت و هیچ حكومه‌تێك و سیستمێك نه‌توانێت به‌ری‌ پێ‌ بگرێت . ده‌ست ده‌خاته‌ ناو بچوكترین شێوه‌كانی‌ تێكوَشانی‌ مروَڤه‌وه‌ هه‌ر له‌گه‌شه‌كردنی‌ بیروڕای‌ ئازادی‌ تاك  هه‌تا ده‌گاته‌ خوڕه‌وشتی‌ كوَمه‌لاَیه‌تی‌ و خێزانی‌ تاكه‌كانیش  له‌ هه‌موو بواره‌كانی‌ سیاسی‌ و ئابووری‌ و كوَمه‌لاَیه‌تی‌ و ڕوَشنبیری‌ و ته‌كنوَلوَژیادا .
ئه‌مه‌ ڕوانینی‌ شاسواری‌ سه‌رمایه‌داره‌  بوَ خه‌ڵكی‌ كوردستان . شاسوارعبدولواحید ماوه‌یه‌كه‌ ده‌ستی‌ كردوه‌ به‌ جموجوڵی‌ سیاسی وه‌ خوَده‌رخستن وه‌كو كه‌سێكی‌ سیاسی وه‌ سیاسییه‌كی‌ بوێرو زیره‌كتر له‌ سیاسییه‌كانی‌ باشوری‌ كوردستان خوَی‌ ده‌نوێنێت. گه‌نجێكی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندكراو له‌ ڕێگه‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ چه‌ند كه‌ناڵێكی‌ میدیاییی‌ و پڕوَژه‌ی‌ وه‌به‌رهێنان به‌ هاوكاری‌ چه‌ند سیاسییه‌كی‌ ده‌ستڕوَیشتوو كار ئاسانی‌ بوَ كراوه‌ و خوَی‌ نزیك كردوَته‌وه‌ له‌ ده‌سه‌لاَتی‌ سیاسی‌ .
ده‌یویست له‌ ڕێگه‌ی‌ كه‌ناڵه‌كانییه‌وه‌ كار بكات بوَ ده‌رخستن و به‌ناوبانگكردنی‌ خوَی‌ له‌ شه‌قامه‌كانی‌ كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ به‌ پاڵپشتی‌ چه‌ند لایه‌نێك شاسوار له‌ ڕێگه‌ی‌ كه‌ناڵه‌كه‌یه‌وه‌ ئامانجه‌كانی‌ خوَی‌ ده‌ستپێكرد له‌ به‌رنامه‌ تیڤیه‌كانیدا خوَی‌ وه‌كو عه‌قڵێكی‌ ئابووری‌ گه‌وره‌ و ماندوونه‌ناس پیشاندا ، به‌پێی‌ كات له‌ كه‌ناڵه‌كه‌ی‌ كه‌وته‌ ڕازیكردنی‌ باڵ و لایه‌نێك و هێرشكردنه‌ سه‌ر باڵ و لایه‌نه‌كانی‌ تر ، تا له‌ ڕێگه‌ی‌ ڕێڕه‌وه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ كه‌ناڵی‌ (ئێن ئاڕ تی‌ ) كه‌وته‌ ڕێككه‌وتن و به‌ڵێنی‌ پشتگیری‌ كردن له‌ لایه‌نێكی‌ سیاسی و دژایه‌تی‌ له‌ لایه‌نێكی‌ سیاسی‌ دیكه‌ به‌ پێی‌ كات و به‌ پێی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی‌ شاسوار . له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ته‌واوی‌ میدیاكه‌ی‌ و پروَژه‌كه‌ی‌ كه‌وته‌ خزمه‌تی‌ تاكه‌كه‌سێك زوَربه‌ی‌ جار وه‌كو یاسای‌ كاری‌ میدیا كه‌ بوَ به‌ناوبانگبوونی‌ زیاتری‌ شاسوار ،له‌به‌رگی‌ موَدێلێكی‌ نوێی‌ عه‌قڵی‌ سیاسی‌ كه‌ گوایه‌ هێنانه‌كایه‌ی‌ ڕه‌مزێكی‌ بالاَده‌سته‌ كه‌ بیری‌ سیاسی‌ و ئابووری‌ و میدیایی‌ زوَر له‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان و پارته‌ سیاسییه‌كانی‌ به‌هێزتر و پێشكه‌وتووتره‌ ، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ له‌ گشتپرسی‌ له‌ باشووری‌ كوردستان ، شاسوار ده‌یه‌وێت ده‌رفه‌ت بقوَزێته‌وه‌  به‌ دژایه‌تیكردنی‌ گشتپرسی‌ و هه‌وڵی‌ سه‌ركردایه‌تیكردنی‌ ده‌نگی‌ نه‌خێر هێزو قورسایی‌ سیاسی‌  یه‌كێتی‌ و گوَڕان له‌ سلێمانی‌ لاواز بكات و خوَی‌ وه‌كو فریادڕه‌س وچاونه‌ترس پیشان بدات و یه‌كێتی‌ و گوَڕانیش وه‌كولایه‌نێكی‌ بێ هێزو لاواز و ترسنوَك بێت له‌ ئاستی‌ بارودوَخی‌  سیاسی‌ كوردستاندا .

به‌ڵكو په‌یوه‌ندی‌ به‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ئابوورییانه‌ی‌ شاسواره‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ دوو لایه‌ن ده‌گرێته‌وه‌ ، یه‌كه‌میان یارمه‌تیدانی‌ پڕوَژه‌كانییه‌تی‌ له‌لایه‌ن باڵی‌ شیعه‌ی‌ ده‌ستڕوَیشتووی‌ عیراق و مالیكییه‌وه‌ ، دووه‌میان پاراستنی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ئابووریه‌كانی‌ شاسوار له‌ عیراقێكی‌ یه‌كپارچه‌ییدا كه‌ تێیدا هاتووچوَی‌ گه‌شتیارانی‌ عه‌ره‌ب بوَ پڕوَژه‌كانی‌ له‌ سلێمانی‌ به‌رده‌وامییان ده‌بێت و كه‌ناڵی‌ (ئێن ئاڕتی‌) عه‌ره‌بیش له‌ ڕووی‌ بازرگانی‌ و ڕیكلام و به‌ بازاڕكردنی‌ پروَژه‌كانی‌ بوَ هه‌موو عیراق له‌ كار نه‌كه‌ون.    

له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ هه‌موو زیره‌كی‌ و سه‌رمایه‌ی‌ خوَی‌ به‌كارده‌هێنێت بوَ ئه‌وه‌ی‌ وجودی‌ تایبه‌تی‌ بوَ بكرێت .به‌ دروَكردنه‌كانی‌ بتوانێت كوَمه‌ڵێك گه‌نجی‌ توڕه‌ له‌ به‌رپرسه‌كانی‌ حكومه‌ت له‌ خوَی‌ خڕكاته‌وه‌ و به‌كاریان بهێنێت بوَ به‌رژه‌وه‌ندی‌ تایبه‌تی‌  خوَی‌ و سه‌رمایه‌كه‌ی‌ . له‌ ئیستادا  له‌ باشووری‌ كوردستان له‌به‌ر خراپی‌ ئیداره‌دانی‌ حكومڕانی‌ و ناكوَكی‌ سیاسی‌  له‌ باشووری‌ كوردستان  به‌  نه‌خێر  بوَ گشتپرسی‌ . شاسوار ئه‌م بارودوَخه‌ی‌ قوَستوَته‌وه‌ و ده‌یه‌وێت به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ڕاسته‌وخوَ پێیان بڵێت من ئه‌بمه‌ قودوه‌تان  دژی‌ گشتپرسی‌  كه‌مپین و سیمینار سازده‌كات هه‌تا بتوانێت لای‌  ئه‌م خه‌ڵكه‌ ڕه‌خنه‌گره‌ متمانه‌ دروستبكات  .
دروشمه‌كانی‌ شاسوار به‌م شێوه‌یه‌یه‌ خه‌می‌ میله‌ته‌كه‌م به‌لامه‌وه‌ گرنگه‌ ئه‌گه‌ر له‌ پێناویشیدا بكوژرێم سه‌ربه‌رزیه‌. وه‌ كوردستانێكی‌ خاوه‌ن ئابووری‌ به‌هێز بوَ گه‌له‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنم . یاخود ده‌ڵێت سه‌رده‌می‌ حیزبی‌ كوَبونه‌وه‌ و به‌یاننامه‌ و ڕاگه‌ێندراو به‌سه‌رچووه‌ . خه‌ڵكی‌ له‌ ئیستادا پێویستی‌ به‌ حیزب و جولاَنه‌وه‌یه‌كه‌ كه‌ ژیانیان بگوَڕێت و كوردستان له‌م دوَخه‌ ده‌ربازبكات و ئه‌م گوَمه‌ مردوه‌ بشڵه‌قێنێت. نه‌ك كوَبونه‌وه‌ خه‌ڵك تاقه‌تی‌ كوَبونه‌وه‌ و به‌یاننامه‌ی‌ نه‌ما یاخود حیزبی‌ ڕاسته‌قینه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كارده‌كات له‌ پێناو گوَڕانكاریی‌ نه‌ك بژی‌ له‌ پێناو مانه‌وه‌ و كات به‌سه‌ر بردن و كوَبونه‌وه‌ .
ده‌نگدان به‌ به‌ڵێ‌ بوَ گشتپرسی‌ ڕازی بوونه‌ به‌ سیستمی‌ حوكمڕانی‌ ئێستای‌ هه‌رێم. وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ماموَستایه‌كی‌ هێنابێت ئه‌م وانه‌یه‌ی‌ فێركردبێت .سه‌یر له‌وه‌دایه‌ پاره‌یه‌كی‌ زوریشی‌ دابێت به‌ ڕاوێژكارێك ئه‌م وانانه‌ی‌ فێركردبێت . شاسوار كه‌سێكی‌ سه‌رمایه‌داره‌ سه‌رمایه‌داریش به‌رده‌وام بیری‌ لای‌ ئه‌وه‌یه‌ چوَن بتوانێت سه‌رمایه‌كه‌ی‌ زیاد بكات ‌وه‌ئێستا ده‌ستی‌ كردوه‌ به‌ سیاسه‌تكردن بوَ فراوان بوونی‌ سه‌رمایه‌كه‌ی‌ به‌لاَم سیاسه‌ت كردن له‌ باشووری‌ كوردستان هێزێكی‌ باشت نه‌بێت یاخود كه‌سایه‌تییه‌كی‌ باشت نه‌بێت  هیچت پێ ناكرێت . وه‌ سیاسه‌تی‌ ڕوَژهه‌لاَتی‌ ناوه‌ڕاست زوَر جیاوازه‌ له‌ سیاسه‌تی‌ ڕوَژئاواییه‌كان و ئه‌مریكا وه‌ك چوَن له‌ هه‌موو شتێكدا جیاوازین .
شاسوار باشووری‌ كوردستان وه‌ك ئه‌ورپا سه‌یرده‌كات  به‌لاَم خوَی‌ و سه‌رمایه‌كه‌ی‌ بچوك ئه‌كاته‌وه‌ و كوَمه‌ڵێك گه‌نج له‌ كوَمپانیای‌ نالیا  سه‌رقاڵن به‌ ئیشكردن   ئه‌وانیش بێ‌ لانه‌ ئه‌كات  به‌م ئه‌قڵیته‌ هه‌رزه‌یه‌وه‌  له‌به‌رئه‌وه‌ له‌ سیستمی‌ سه‌رمایه‌داری‌ تاكه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك هه‌بێت بوَ گه‌له‌كه‌ی‌  گوشینی‌ خه‌ڵكه‌  بوَ به‌رژه‌وه‌ندی‌ تاكی‌ سه‌رمایه‌دار پێَم سه‌یره‌ سه‌رمایه‌دارێكی‌ وه‌كو ساشوار  بڵێت من بوَ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خه‌ڵكه‌كه‌م سیاسه‌ت ئه‌كه‌م ئه‌مه‌ گالته‌كردنه‌ به‌ هه‌ست و سوَز و ئه‌قڵییه‌تی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ..  
نوسینی‌ :: جوتیار كه‌مانگه‌ر  


نوێترین نوسینەکانی جوتیار كه‌مانگه‌ر

زۆرترین بینراو