بارزانی بۆچی بريار و واده‌ی ڕێفراندۆمی دوای كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان دیاری نه‌كرد!؟

وتار/ پێش 2 هەفتە 239 جار بینراوە

یعقوب كاكل

بارزانی بۆچی بريار و واده‌ی ڕێفراندۆمی دوای كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان دیاری نه‌كرد!؟

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسامیه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ ئیستا پارتی زۆر نه‌رمی له‌ ئاساییكردنه‌وه‌ی بارله‌ماندا ده‌نوێنێت كه‌ پێش چه‌ند مانگێك پێش ئێستا ڕای زۆر پێچه‌وانه‌وه‌ بوو!، ئه‌ی بۆچی بێ دیاریكردنی واده‌ی ریفراندۆم ئه‌م نه‌رمییه‌ی بۆ گۆران نه‌نواند له‌باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان !!؟ كه‌ به‌دڵنیایه‌وه‌ ئه‌وكات گۆران رازی ده‌بوو یه‌كسه‌ر بێته‌وه‌ په‌رله‌مان و ئاساییشی ده‌كرده‌وه‌ ، ئه‌وه‌ی بۆی ده‌چم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بارزانی و پارتی به‌مه‌به‌ست دیاریكردنی واده‌ی ریفراندۆمیان له‌ پێش كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ داناوه‌ وه‌ك بۆمبێك یان ته‌ڵه‌یه‌ك ، كه‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌ گۆران به‌مدۆخ و كاته‌وه‌ نه‌یه‌ته‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی بارله‌مان ، چونكه‌ : ریفراندۆم و له‌بره‌ده‌میدایه‌ و ده‌بێت به‌ ڕیشییه‌وه‌ ، ئه‌وه‌یش ده‌سه‌لمێت كه‌ پارتی هه‌ر پێشتر ویستوویه‌تی كه‌ به‌ بێ گۆران بارله‌مان كارا بكاته‌وه‌ ، ئه‌ویش به‌م ته‌كتیكه‌ی واده‌ی ریفراندۆم ده‌بێت ، جا با هه‌ر هاوئاوازه‌كانیش به‌شدار بن .
یعقوب كاكل

نوێترین نوسینەکانی یعقوب كاكل

زۆرترین بینراو