کاراکردنەوەى پەرلەمان و ڕیفراندۆمیش لە پاشکۆیدا هیچ لە دۆخه‌كه‌ ناگۆرێت

وتار/ پێش 2 هەفتە 179 جار بینراوە

نەوزاد سەعید

کاراکردنەوەى پەرلەمان و ڕیفراندۆمیش لە پاشکۆیدا هیچ لە دۆخى سیاسى هه ریمى کوردستان ناگۆرێت

نەوزاد سەعید
زۆردە بیستین ودەووترێت لە قسە ی سیاسیەکان و خوێندەواران وحیزبیەکان وئەندام پەرلە مانەکان کاراکردنەوەى پەرلەمان دۆخى سیاسى و گوزەرانى خەڵک باش دەکات .
وە دە بێتە فریاد ڕەس بۆئەم دۆخەى ئیستاى هەرێمى کوردستان بە پێچەوانەوە کاراکردنەوەى پەرلەمانى کوردستان بەو نەغمە وپە لە پە لەیەیی پارتى و یەکێتى دە یانەوێت نەک دۆخەک باش ناکات بەڵکۆخراپترى دەکات دەروازەیەکى ترى پەردە پۆشکردنى سەدان گەندەڵى ولوشدانى سەروەت وسامانى ژێر زە وى و سەرزەوى وموچە ى فەرمانبەران وکاسبکاران وکرێکاران نە بێت هیچى تر نیە ونابێـت .
ڕیفراندۆمیش کۆتا ئاشبەتاڵى ئیدارە دانى هەریمى کوردستانە لە لایەن پارتى بە تایبەت و هاو پەیمانە سیاسیەکەى کە یەکێتى نیشتمانی کوردستانە
تەنیا وتەنیا ڕێگەى چارە سەرکردنى ئەم دۆخەى هەرێمى کوردستان هە ڵوەشاندنەوەى پەرلەمان و حوکومەت وبەناوسەرۆکایەتى هه ریمى کوردستان دە بێت پاشان پێکهێنانى حوکومەتێکى انتیقلى هەتا هه ڵبژاردنى داهاتوى دیارى کراو .دە بێتە چارە سەر بۆ دۆخى هەرێمى کوردستان بەو مەرجەى هاونیشتیمانان هه موپێکەوە بەشداربین لە دەنگدان ئەگەر بە سوتاندنى دەنگە کەشت بێت یان ئازایانە وئازادانە خۆت ڕزگاربکە یت لە پشتگیرى کردنى گەندەڵکاران وجێ گۆرپێی کردنى دەنگە کەت ئەگەر بۆتەنها جارێکیش بووە ...
بۆیە چاکردنەوەى دۆخى سیاسى کوردستان لە لاى خەڵکە نەک پارتە سیاسیە کان بۆیە لە دواى دەنگدان گلەیی لە پارەتەکان مەکە چونکە بڕیارى گۆران کارى و چاکسازى لاى تۆیە بۆیە بە کەمێک پارەوپۆست وسەردان ودەست لە پشتدانت وچى وچى فریونە خۆیت ئەو ڕۆژە رۆژى چاک سازیە ئەگەر چاکسازى و گۆران کاریت دەویت

نوێترین نوسینەکانی نەوزاد سەعید

زۆرترین بینراو