#پرسی ریفراندۆمی هەرێم
عێراق و تورکیاو ئێران و سوریا چی بکه‌ن باشه‌

وتار/ 11/01/2017 304 جار بینراوە

د.شوان قه‌ڵادزه‌یی

عێراق و تورکیاو ئێران و سوریا چی بکه‌ن باشه‌
د.شوان قه‌ڵادزه‌یی
به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وامی به‌یه‌که‌وه‌ژیانی گه‌لانی ناوچه‌که‌و زیاترئۆقره‌یی له‌ده‌ڤه‌ره‌که‌ و پارستنی ئاسایش و چه‌سپاندنی ئارامی و ڕێگری کردن له‌ته‌ده‌خولاتی ولاتانی زلهیزو دکتاتۆر و به‌رژه‌وه‌ند خوازپێویسته‌ به‌زوترین کات ئه‌و وڵاتانه‌ له‌یه‌کیک له‌پایته‌خته‌کانی خۆیان کۆببنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ری دۆزی ڕه‌وای زیاتر له‌40ملیۆن کورد بکه‌ن و مافی ره‌وای خۆیان بۆبگێرنه‌وه‌ و چی تر هه‌ڕه‌شه‌ له‌م میلله‌ته‌ مه‌زڵومه‌ نه‌که‌ن و ئۆپه‌راسیونی سه‌ربازی له‌ دژی پیاده‌ نه‌که‌ن..
به‌دڵنیایی کاتی ئه‌وه‌هاتووه‌ په‌یمانی برایه‌تی له‌گه‌ڵ گه‌لی کوردستان و نه‌ته‌وه‌ی کورد ببه‌ستن و جارێکی تر بیر له‌ڕێککه‌وتنی زه‌هاوی 1639وسعد ئاباد و جه‌زائیری 1975له‌دژی کورد نه‌که‌نه‌وه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ئه‌توانن ولاتانی ناوچه‌که‌ له‌ئاگرو ئاسن و چاوچنۆکی ولاتانی زلهێز و دنیاخۆر پاریزراو ئه‌بن و مێژوی روداوه‌ تاڵه‌کانی سوریاو لیبیاو عێراق جارێکی دوباره‌ نابنه‌وه‌،به‌ڵكو له‌بری ئه‌وه‌ برایه‌تی و ئاشتی و ئارامی و ئاسایش و خۆشه‌ویستی گه‌لان به‌رقه‌رارو سه‌قام گیر ئه‌بیت له‌ناوچه‌که‌..

نوێترین نوسینەکانی د.شوان قه‌ڵادزه‌یی

زۆرترین بینراو