هه‌ر كاتێك وێنه‌ی هه‌ژارێكی نیشتیمانه‌كه‌م ده‌بینم ...

وتار/ پێش 3 هەفتە 203 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

هه‌ر كاتێك وێنه‌ی هه‌ژارێكی نیشتیمانه‌كه‌م ده‌بینم ...
هه‌ر كاتێك وێنه‌ی هه‌ژارێكی نیشتیمانه‌كه‌م ده‌بینم ته‌نانه‌ت شه‌رم له‌ مرۆڤبوونیش ده‌كه‌م
 سه‌لیم میراوده‌لی
هۆكاری ئه‌و قه‌یرانه‌ و بارودۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌ ڕۆژانه‌ ده‌یان چیرۆك و مه‌رگه‌ساتی گه‌له‌كه‌مان ده‌بیستین و ده‌بینین كه‌ به‌شێكیان ئه‌مڕۆ به‌دی ده‌كرێت به‌داخه‌وه‌ له‌وش خراپتر ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت له‌ ئاینده‌دا زۆر له‌وه‌ ناخۆشتر و خه‌مناكتر ده‌بینین ، ئه‌و هۆكارانه‌ش زیاتر بۆ خه‌مساردی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ نه‌یاتوانیوه‌ سیسته‌می ژیانی هاوڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌م ڕێكبخه‌ن ، كه‌س هه‌یه‌ ئه‌و ڕاستیه‌ی به‌چاوی خۆی نه‌بینیبێت كاتێك سه‌ردانی پایته‌ختی كوردستان و پایته‌ختی ڕۆشه‌نبیری نه‌كردبێت ، كه‌سانێك هه‌ن به‌ قودره‌تی كه‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵات بوونه‌ته‌ خاوه‌نی كۆشك و بینای هه‌زاران ژوور و له‌كاتێكدا به‌شێكی زۆری هاونیشتمانانی وڵاتی من ته‌نانه‌ت ژوورێكیشیان نیه‌ بۆ پشودان كه‌ ژیانێكی ساده‌ی تێدا به‌رنه‌سه‌ر ، یان كه‌سانێك هه‌ن به‌ته‌نها خاوه‌نی بیره‌ نه‌وتێكن كه‌سنازانێت داهاته‌كه‌ی بۆكوێ ده‌چێ و له‌چی خه‌رج ده‌كرێت ، به‌شێكی هاوڵاتیانیش به‌و سه‌رمایه‌ی زستانه‌ ته‌نانه‌ت یه‌ك لیتر نه‌وتیش شكنابه‌ن له‌ ماڵه‌كانیاندا خۆی و خێزانه‌كه‌ی پێ گه‌رم بكاته‌ و له‌ سه‌رمای زستان بیپارێزێت ، ئه‌مانه‌ و ده‌یان چیرۆكی دڵته‌زێن ده‌بیستین و ده‌بینین له‌سایه‌ی خه‌م ساردی ده‌سه‌ڵاتداران كه‌ ته‌ناها سه‌رقاڵی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ئه‌گه‌ر به‌زووترین كات ڕێگا چاره‌یه‌كی گونجاو نه‌بینینه‌وه‌ به‌دڵنیایه‌وه‌ به‌داخه‌وه‌ ده‌یان گرفتی درێژخاینتریش ڕووده‌دا و ئه‌وكات هیچ به‌هایه‌ك بۆ مرۆڤایه‌تی نامێنێ .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

زۆرترین بینراو