به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێوه‌ 2017

وتار/ پێش 3 هەفتە 134 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێوه‌ 2017
سه‌لیم میراوده‌لی
به‌ گه‌رمی و له‌ ناخی دڵمه‌وه‌ پیرۆزبای خۆم ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كانی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ ئازا و چاونه‌ترسه‌كان و خانه‌واده‌كانیان ده‌كه‌م و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پیرۆزبای خۆم پێشكه‌شی هاوڕییان و دۆستان و خزمان و له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ده‌كه‌م ، ئومێده‌وارم ساڵی نوێ ساڵی به‌رقه‌راری ئاشتی و ئازادی و دیموكراسی و پێكه‌وه‌ ژیان و چه‌سپاندنی مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌ربه‌خۆی خاكی پیرۆزی كوردستان بێت ، ساڵی ساڕێژی برینه‌كان بێت ساڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بێت له‌و ساڵه‌دا ته‌واوی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌دی بێت ، ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته‌ هۆی قه‌یران و گرفته‌كانی ناوخۆ به‌ ئاشكرا سزابدرێن و مافه‌كان بۆ مافخوراوه‌كان بگه‌ڕیته‌وه‌ ، دووباره‌ ساڵی نوێتان پیرۆزبێت .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

زۆرترین بینراو