جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار ئایه‌ ده‌زانی له‌و كوردستانه‌ی تۆیان كرده‌ سه‌رۆك چ باسه؟

وتار/ 23/12/2016 327 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار ئایه‌ ده‌زانی له‌و كوردستانه‌ی تۆیان كرده‌ سه‌رۆك چ باسه؟
 سه‌لیم میراوده‌لی
 بێ گومان هه‌موومان خه‌ونمان به‌وه‌ ده‌بینی كه‌ كورد به‌هۆی خه‌باتی دیبلۆماسی و دیموكراسی به‌ مافه‌كانی خۆی شادبێت له‌و عێراقه‌ی كه‌ تا ئه‌مڕۆش به‌ برای خۆمانیان ده‌زانین له‌ سه‌روه‌ت و سامان و ڕابه‌رایه‌تی پشكمان هه‌بێت سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ و خوێنی گه‌شی شه‌هیده‌كانمان و فیداكاری ئه‌و گه‌له‌ مه‌زنه‌ ئاواته‌كه‌مان هاته‌ دی ، وه‌لێ ئه‌و سه‌رۆكه‌ی ئێمه‌ هه‌ڵمانبژاردوه‌ و ده‌نگمان پێداوه‌ و نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌كات زۆر بێ خه‌به‌ره‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌له‌ی كه‌ كردویه‌تیه‌ نوێنه‌ری خۆی ، ئه‌وه‌ بۆ سێ ساڵ ده‌چێت گه‌لی كورد ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین قه‌یران و جه‌نگی نا ڕه‌وای تیرۆریستان بۆته‌وه‌ زیاتر له‌ هه‌زار ڕۆڵه‌ی ئه‌و گه‌له‌ گیانی خۆی فیدای كوردستان كرد ، بۆ جارێكیش نه‌مان بینی و نه‌مان بیست جه‌نابی سه‌رۆك سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ و كه‌سوكاری شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كان بكات ، زۆربه‌ی سه‌رۆك و ڕابه‌ره‌كانی جیهان هاتونه‌ته‌ سه‌ر خه‌ت و به‌ ئاشكرا و به‌ نهێنی پاڵپشتی گه‌لی كورد و خه‌باتی سه‌روه‌ری پێشمه‌رگه‌ ده‌كات ، تۆ بڵێیت خێرخوازێك نه‌بووبێت جه‌نابی سه‌رۆك ئاگاداری ئه‌و بارودۆخه‌ هه‌ستیاره‌ی بكات ، وا بۆ 2 ساڵ ده‌چێت ڕوشی په‌روه‌رده‌ به‌ گشی و له‌ ده‌ڤه‌ری سلێمانی به‌تایبه‌تی بۆهۆی قه‌یرانی دارای په‌كی كه‌وتوه‌ خێرتان ده‌گاتێ سه‌رۆگ له‌و دیارده‌ مه‌ترسیه‌ ئاگاداركه‌نه‌وه‌ ، گرفته‌كانی ته‌ندروستی و ڕێگاوبان و بێ سوته‌مه‌نی و ده‌یان گرفتی تر ڕۆژانه‌ هاوڵاتیانی نیشتیمانی من سه‌رقاڵ كرده‌وه‌ و به‌ داخه‌وه‌ ده‌یان چیرۆكی دڵته‌زێن و ویژدان هه‌ژێن هه‌موومان ده‌یبیستین ته‌نها ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌واڵی نیه‌ جه‌نابی سه‌رۆكه‌ ، زۆر ڕاسته‌ كه‌ گوتویانه‌ كه‌ زۆرجار گه‌ل سه‌رۆك دروست ده‌كات زۆربه‌ی كاتیش ئه‌و سه‌رۆكانه‌ی به‌ ویژدانه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن گه‌له‌كه‌یان به‌خته‌وه‌ر ده‌كه‌ن و نیشتیمان ئاوه‌دان ده‌كه‌ن خێرتان ده‌گاتێ كه‌سێك هه‌بێت ئه‌و جاره‌شیان سه‌رۆك ئاگادار كه‌ن .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

زۆرترین بینراو