#عه‌بدولستار مه‌جید #كۆمه‌ڵی دادگه‌ری #ئەحمەدی حاجی رەشید #سۆران عومه‌ر
بۆچی مامۆستایان واز لە کۆمسیۆن دەهێنن ؟!

وتار/ پێش 1 هەفتە 83 جار بینراوە

مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

بۆچی مامۆستایان واز لە کۆمسیۆن دەهێنن ؟!

لێرەو لەوێ دەبیستین لەم دوو سێ ڕۆژەی ڕابردودا مامۆستایان واز لە کۆمیسیۆن دەهێنن
بابزانین ئەسڵی مەسەلەکە چی یە ؟!
ئەسڵی مەسەلەکە ئەوەیە جاری جاران لە ڕابردودا مامۆستا دەبووە فەرمانبەری کۆمیسیۆن ڕۆژێ ڕاهێنانی پێ دەکراو ڕۆژی هەڵبژاردنیش دەوامی دەکرد بە 300 هەزار دیناری عێراقی .......
بەڵام ئێستا ئەو مامۆستایانەی بونەتە فەرمانبەری کۆمیسیۆن دەبێ شەش ڕۆژ دەوام بکەن لەسعات 8 بەیانیەوە بۆ سەعات یەکی پاش نیوەڕۆ ....
لەگەڵ ڕۆژی دەنگدان ، واتە مامۆستا دەبێ حەوت ڕۆژ دەوام بکات ......
ئینجارە موچەی کۆمیسیونەکە بووە 150000 سەدوپەنجا هەزار دینار ..........
دەی بیخەنە مێشکی خۆتانەوە 150000 دینار دابەش 7 ڕۆژ یەکسانە بەچەند ؟؟؟؟؟؟!!!!!!!!
یەکسانە بە ڕۆژی 21430 بیست و یەك هەزاروچوارسەدوسی دینار .......
ئەمە بێجگە لەوەی ڕۆژی هەڵبژاردن مامۆستا دەبێ لە سەعات پێنجی بەیانیەوە ئامە بێ لەسەرئیشەکەی خۆی لەو قوتابخانەیەی کە بۆی دیارڕ کراوە هەڵبژاردنی تێدا بکرێت
بێجگە لەوەی لەهەندێ حاڵەتیشدا لەوەیە گیانی مامۆستاش بکەوێتە مەترسیەوە
ئەمەیە ڕاستی بابەتەتی وازهێنانی مامۆستایان لەکۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ، واز هێنانیش لەکۆمیسیۆن  لەلایەن مامۆستایانە بەردەوامەو لە زیاد بوندایە .........
دەبوو ئەو  مامۆستایانەی دەبنە فەرمانبەری کۆمیسیۆن بڕی 500000 پێنج سەد هەزار دیناریان پێبدرایە چونکە مامۆستا تاکە چینی کۆمەڵگایه کە کارەکای دڵسۆزانە دەکات ............

نوێترین نوسینەکانی مامۆستا ئاوات سێوسێنانی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌