#مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز
عاشقی کچەکەی بارزانیم!

وتار/ پێش 1 هەفتە 289 جار بینراوە

سۆران عومه‌ر

عاشقی کچەکەی بارزانیم!

سۆران عومه‌ر
لەسەر خەیاڵێک کە سەردەشت عوسمان نوسیەوە بەناوی "ئاشقی کچەکەی بارزانیم" ئاشکرایان کردو ڕفاندیان و تیرۆریان کردو تەرمەکەیان لەموسڵ فڕێ داو کردیشیان بەتیرۆریست!
ئەم عەقڵیەتە مەترسیدارە قبوڵ ناکات بەناوێکی خوازراویشەوە خەون خەیاڵ بەوەوە ببینی عاشقی کچێکیان ببی ئاشکرات دەکەن و گولەیەک لەناو دەمت دەدەن!
بەڵام ھەر ئەم عەقڵیەتە داڕزیوە، کوڕەکانیان چەندین کەناڵ دەکەنەوە بۆ ڕوت کردنەوەی کچان و نمایشی شکست خواردووە ئەخلاقیەکانی کۆمەڵگە بەناوی مۆدیل و ھونەرو موزیک و ڕیکلامەوە، بەشێکی پارەی دزراوی ئەم میلەتەیان تەرخان کردۆتەوە بۆ بێ رەوشت کردنی کۆمەڵگەو ھەڵوەشاندنەوەی خێزان و بەلاڕێدا بردنی گەنج و گەمەکردن بە ھەموو بەھا ئینسانیەکانی تاکی کورد، ڕەواج بە ختانەت و جیابونەوەو ڕوتکردنەوەی ئافرەت و کچ و ژنی خەڵکی دەدەن و گەنج بەرەو مەیی و گەی و ھەموو خراپەیەک ئاراستە دەکەن تاکو کۆمەڵگە خاڵی بکەنەوە لە زانست و مەعریفەو مەوقیف بۆ ئەوەی بێ ئاگا بن لە حوکمی ڕەشی ئەوان!
ئەمە جگە لەوەی بەشیکی دیکەی پارەی دزراوی میلەت بۆ سۆشیال میدیا تەرخان دەکەن بۆ جنێوفرۆشی!
پێویستە ئەم بەربەرەڵاییەی بەناوی جۆرەھا کەناڵەوە خەریکی وێران کردنی کچ و کوڕو خێزانی ئەم کۆمەڵگەن ڕابگیرێ.

نوێترین نوسینەکانی سۆران عومه‌ر

زۆرترین بینراو