سەرنجی یاسایی لەسەر پێشنیازە یاسای پەروەردەو خوێندن/2

وتار/ پێش 2 هەفتە 45 جار بینراوە

دانا دارا


سەرنجی یاسایی لەسەر
 پێشنیازە یاسای  پەروەردەو خوێندن لە هەرێمی كوردستان – عێراق

(2)
دانا دارا حسین
ڕاوێژكاری یاسایی پەڕلەمان
 1/1/2021
18. خاڵی 1 لە ماددەی 38 دەستەواژەی نا سیاسی بۆ یاساكە جوان نییە .
19. هەروەها خاڵی 6 دەپرسم بۆچی هەموو دەسەڵاتەكان بدرێت بە وەزارەت لەكاتێكدا ئەنجومەنەكانی قوتابیان زیاتر لامەركەزیانە و پیشەییانە كاردەكەن لەسنوری پەروەردەكاندا .
20. خاڵی 2 لە ماددەی 40 هەر ئەركی بەڕێوەبەر نییە بەرپرسیار بێت بەتەنها لە ژینگەیەكی ئارام , بەڵكو سەرجەم مامۆستایان و ستافی پەروەردەیی نێو قوتابخانە بەرپرسن , ئەو ڕاستیەش پێویست دەكات كە دەستەواژەكە داڕشتنەوەی بۆ بكرێت .
21. ماددەی 41 دەستەواژەی (سەركوت كردن) لە هەرچوار خاڵەكەدا هاتوە , بەكارهێنانی ئەو وشەیە بۆ ڕەوتی یاسادانان و هەڵمەتی ناتوندوتیژی گونجاو نییە .
22. دەروازەی سێیەم لە پێشنیازەكە تەرخان كراوە بۆ (وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم) , بەوپێیەی لەیاسای وەزارەتی پەروەردە و سەرجەم هەموارەكانی دەسەڵاتەكان و پەیكەر و شێوازی كاری وەزارەت هاتوە , سەرلەنوێ‌ باس كردنەوەی لەم یاسایەدا وێڕای دوبارەكردنەوە دەشبێتە هۆی درێژكردنەوە كە ماددەكانی 42تا 54 دەگرێتەوە , بەڵام دەكرێت سەرنجەكان لەو ڕوەوە بخەینە ڕوو .
23. خاڵی 1 لە ماددەی 42 دەستەواژەی (سەرۆكی باڵا) بۆ وەزیری پەروەردە پێویستە چاك بكرێت .
24. كۆتایی خاڵی 3 لە ماددەی 42 دەستەواژەی (كەردەش بێت) چاك بكرێت .
25. خاڵی 3 لەماددەی 44 دەستەواژەی (گۆڕینی بەرنامەكانی هەموو قۆناغەكانی خوێندن ) بكرێت بە ( گۆڕانكاری لە پرۆگرامەكانی خوێندن لە سەرجەم قۆناغەكاندا ) .
26. خاڵی 7 لەماددەی 45 (قوتابخانە میللیەكان) مانای چییە ؟!
27. خاڵی 15 لەماددەی 45 داڕشتنەوەی بۆ بكرێت .
28. خاڵی 1 لەماددەی 46 هەرسێ‌ جۆرەكەی (منداڵی كەم ئەندام, خاوەن پێداویستی تایبەت , كورتەباڵاكان) جودا بكرێتەوە و بەرنامەی پەروەردەیی و سیاسەتی پەروەردەیی بۆ هەریەكەیان بە جیاوازی دابنرێت .
29. ماددەی 49 دەستەواژەی (بەئیجازەی ...) بگۆڕدرێت بۆ (دوای وەرگرتنی مۆڵەتی نوسراو پاش وەدی هاتنی مەرجەكانی وەزارەت ئەبێت...) .
30. بڕگەی ج لەخاڵی 2 لەماددەی 51 داڕشتنەوەی بۆ بكرێت بەم شێوەیە (ماوەی ڕاژەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە چوار ساڵە و یارای درێژكردنەوەیە تەنها جارێك) .
31. ماددەی 59 دەستەواژەی سەرەتا بگۆڕدرێت بۆ (پێویستە ...) .
32. هەردوو خاڵەكەی ماددەی 63 گونجاوە یەك بخرێت لە یەك دەقدا .
33. ماددەی 65 لە پێشنیازەكە سەبارەت بە كەسە سەركردەكانی نێو باخچە پێیان دەوترێت (دادە) وە دانانیان بەوەی هەڵگری بڕوانامەی سەرەتایی زانكۆیی بن كارێكی قورس و گرانە بەتایبەت ئەوانەی لە ئێستادا ئەو ئەركە بەڕێوەدەبەن و ئەو مەرجەیان تێدا نییە .
34. ماددەی 75 داڕشتنەوەی بۆ بكرێت .
35. ماددەی 76 لە پێشنیازەكە , ئەو درێژكردنەوە و وردەكاریە ئەركی یاسا نییە بەڵكو بەڕێنمایی وەزارەتی پەروەردە ڕێك دەخرێت .
36. ماددەی 77 وردەكاری زۆرە و شوێنی دروستی ئەم دەقانە ڕێنمایی وەزارەتە نەك یاسا , هەروەها دانانی نمرەی (50) بە دەرچون , زۆر زانستی نییە و پێشنیار دەكەم بكرێت بە نمرەی (60) لەسەدا .
37. ماددەكانی 78+79+80 ئەو دەقانە شوێنەكەی ڕێنماییە نەك دەقی یاسا .
38. ماددەی 81 كە پێویستی كردوە مامۆستای بنەڕەتی پلانی ساڵی خوێندنی خۆی هەبێت و بەسەر قوتابیان دابەشی بكات .
ئەوە ئەركێكی زانستی قورسە بەڵكو دروستە بنوسرێت كە( دایك و باوكی قوتابی مافی ئاگاداركردنەوەیان و سەرنجی خۆیان لەسەر پلانی مامۆستای وانەی ڕۆڵەكانیان هەیە ).
ماویەتی...

نوێترین نوسینەکانی دانا دارا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

زۆرترین بینراو