#ڤایرۆسی کۆرۆنا
کازمی لە باکوری عیراق و شکەستی دەسەڵاتدارانی هەرێم

وتار/ پێش 2 هەفتە 72 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

کازمی لە باکوری عیراق و شکەستی دەسەڵاتدارانی هەرێم

بارزان محمدەسوورە
   یەکەم جارە سەردانێکی وا گرنگ بکرێت لەلایەن بەرپرسانی ناوەڕاستی عیراق بۆ باکوری عیراق، بەڵام زۆرگرنگ، زۆر شت لەخۆیدا هەڵدەگرێت: ئاماژەی یەکەم لەبواری جوگرافیەوە، بێ یەک و دوو عیراق سنوورێکی سیادی سەروەری هەیە، کە لە فاوەوە تا برایم خەلیل و باشماغ هیچ جیاوازی نییەو هەمان سیادەو سەروەری عێێرق دەنوێنێت و سنووری پارێزراوی یەکپارچەیی عیراق لەدەستی ناوەڕاست دایە.هەرکات عیراق بیەوێت دەستی بەسەرکۆی سووری عیراق دەگات.
لەڕووی سیاسی هیچ هێزێک نییە جگە لە هێزە عیراقیەکان و سیاسەتی ناوەڕاستی هەم باشوور و باکوری عیراق ڕای دەکات و هیچ سیاسەتێکی تر، بوونی نییە جگە لە حکومەتی ناوەندی عیراقی. لەڕووی ئابووریەوە هەربەرهەمێک لەژێرخان یان سەرخان، بێت ئاماژەیەکە عیراق سەروەری داهاتەکەیەو، دەستی دزوگەندەڵ کاران دەبڕێت. هەروەها باکوری عیراق واتەهەرێمی کوردستان دەریخست، کەناتوانێت بواری دارایی و ئابوور بەڕێوە بەرێت و لەکۆی بوارەکان شکەستەکانی خۆی دەرخست وپێشکەش بەعیراقی یەکپارچەیی کرد.
لەبواری بەڕێوەبردن، هەرێمی کوردستان کرایەوە باکوری عیراق و ئیفلاس و لەم بوارەشدا شکستەکانی خۆی ڕاگەیاندو نەی توانی ئیدارەی وڵات بکات و وڵاتیان توشی نابەڕێوەبەری کرد.
لەبواری پەروەردەوە نەتوانرا پەرە بەم بوارە بدرێت و لە پێناو چەند ئامانجێکی حیزبی، ئیفلاس بەم بوارە کراو نەتوانرا تاکێک درووست بکرێت،کە بتوانێت خۆی خاوەنداری خۆی بکات و نیشتیمان دۆست و کورد پەروەر بێت، ئەمانە کەوتنە بنی گۆم و وەزارەتی پەروەردە خنکاندنی.
لەبواری ڕشنبیری نەتوانرا تاکێکی هەستیار و ڕەخنەگر درووست بکرێت و سوود؛لە ئەزموون و ڕەخنە و تانجەکانی وەرگیرێت، چونکە هەر تاکێک ڕەخنە بگرێت ئەوە بەتۆمەتی تیرۆر و تێکدانی ئاسایشی گشتی قەنارە دەکرێت و ناچار کۆڵەپشتەکەی لەکۆڵنێت، وڵات جێبهێڵێت.
لەبواری کەرتی پیشەسازی نەتوانرا بنیاتێکی نیشتیمانی بەرهەمهێن بخرێتە کار و دەستی دەرەکی وهاوردە کەم بکرێتەوە و پشت بەخۆ ببەسترێت و لەمشەخۆری دەربازمان بێت.
لەبواری کەرتی کشتوکاڵ، نەتونرا ئیدارە دانێکی تۆکمەو باش دابڕێژرێت، وڵات لەسەر پێیەکانی خۆی ڕابگرێت چونکە کەرتی کشتوکاڵ بنەمایەکە بۆ پشت بەخۆ بەستن و هاوکاری وبنیاتنانی کەرتەکانی تری وڵات پشتی پێ ببەستێت و پێی پشت ئەستوربێت، چونکە وڵاتی ئێمە باشترین شوێنە، کە کشتوکاڵ بکرێتە بنەمایەکی سەرەکی لەداکوتانی ڕەگی خۆڕاگری و داهێنان و پێشکەوتن و پشت بەخۆ بەستن.
لەبواری کەرتی تەندرووستی نەتونراوە لەم سێکتەرە پێش کەوتن و سەرکەوتن و داهێنانێک بکرێت، ڕێگری لە خراپی ئەم کەرتەبکرێت، چونکە بواری تەندرووستی بوارێکە جیاوازتر لە بوارەکانی تر، کەژیانی تاکی کۆمەڵگەی لەسەر بنیات دەنرێت تایبەتە بەخودی ژیانی تاکەوە، لە کەم ئەزموونی و کەمووکوڕی نەخۆشخانەکان وناکوالێتی داودەرمان ئێکس پەیارو دەرمانی ناتەندرووست و خراپ و قەدەغەکراو، بازاڕەکانی تەنیوە، ڕۆژی 13-9-2020 لەڕووداو لەکۆی 800بەسەرکردنەوەی بوارە جۆر بە جۆرەکانی تەندرووسی 300 شوێن داخراون، لەوەکارەسات بارتر چیتر هەیە.
لەبواری یاساودادگاکانی وڵات هیچ گۆڕانێک و بەرەوپێش کەونێک بوونی نیەو دەستی حزبی کۆنتڕۆڵی کردووە و نەتوانراوە کارێک بکرێت، کە دادگاکان ئازاد بن و خاوەن داری لەکۆی تاکەکان وەک یەک بکەن.
لەبواری پێشمەرگەر هێزەچەکدارەکان نەتوانراوە سوودلە ئەزمون و پێش کەوتنەکان وەربگیرێت و هێزی چەکدار تائێستاش لەدەسی حزب و کەس دایە، ئەمە گەورەترین کۆسپی بەردەم پێش کەوتن و گۆڕنکاری وڵاتانن، کەچی لای ئێمە بۆ پارێزگاری حزب و شەخس تەیار و تایبەت کراون.
ئەم بوارانەو زوری تر  بوونەتە ئیفلاسی خودی دەسەڵاتی کوردی و ئێستا لەحوکم ودەسەڵات داری شکەستیان خواردووە، بویەش مستەفاکازمی سەردانەکەی دوو هۆکار لە خۆ دەگرێت.
یەکەم: دەسەڵاتی کوردی ئەوە لەکۆی خاڵەکانی سەرەوەشکەستی خواردووە و خۆی ئیسپات کرد، کە ئیدارەی پێناکرێت.
خاڵی دووەم: تەواوکەری خاڵی یەکەمەو لەبەر شکەستەکانی سەرەوە، دەکرێت دەسەڵاتی باکوری عیراق لەبەر شکەستەکانی خۆی، خۆی ڕادەستی ناوەڕاست کردوو، دەکرێت ئیتیفاقیەکی دەسەڵاتی هەرێم بێت لە سەرپینەو پەڕۆکردنی شکەستەکانی خۆی و نزیک کەوتنەوە لە مستەفاکازمی، بۆ ئەوەی تادەرفەتێک دەدۆزنەوە، خۆیان لەسەرپشت و ئەژنۆکانی میللەت جارێکی تر ڕاست کەنەوە.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

زۆرترین بینراو