#ڤایرۆسی کۆرۆنا
هێمن مامەند لەیاسا رایكردووە؟

وتار/ پێش 2 هەفتە 147 جار بینراوە

هێمن مامەند

هێمن مامەند لەیاسا رایكردووە؟

هێمن مامەند
لەچەند رۆژی رابردوو چەند پارتیەكی دەرەجە دوو و سێ بڵاویان كردەوە،كە29-6-2020واتە ئەمڕۆ رۆژی دادگای كردنمە لەلایەن دادگا زەردوو خێڵەكیەكەی هەولێر،ئەم كەسانە بەجۆرێك ناوی كەفیل و بەرواری رۆژی دادگای كردنەكەیان بڵاوكردبووەوە ،كە هاوڕێم پارێزەر گۆران Parezar Goran Dibagay و Bashdar Hassan تووشی سەرسوڕمان بوون ، چونكە ئەوان وتیان ئێمە پارێزەرین كەچی بەم شێوەیە بەرواری رۆژی دادگاو ناوی كەفیلەكانمان لەبەر نییە،بەهەرحاڵ دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون بۆم دەركەوت،كە ئەم بابەتە لەلایەن لقی دووی پارتی بۆئەو پارتیە دەرەجە دوو و سێیانە نێردراوە،بۆئەوەی بزانن هێمن مامەند لەكوێیەو وەئەگەر لەهەر شوێنەكە لەوێش سكاڵای لەسەر تۆماربكەن و بێزاری بكەن و دەربەدەری بكەن.

جا لێرەوە بەچەند خاڵێك هەندێك شت بۆپارتیە دەرەجە یەك و دوو سێیەكان ڕوون دەكەمەوە.

یەكەم:من ئەگەر لەهەولێرو یاساش رامكردبێت،بەسەربەرزی و بەشانازیەوە رامكردووە،لەپێناو قوت و ژیانی خەڵك و لەپێناو ئازادی و لەپێناو شەرەف و كەرامەت رامكردووە،بەهۆی نەبونی ئازادی و نەبوونی سەروەری یاساو لەدەست دیكتاتۆرو خێڵ رامكردووە نەژنم هەڵگرتووە،نەبانكم بڕیووە،نە 31ی ئابم كردووە،نەسوپای توركیام هێناوەتە سەر نیشتیمانم.

دووەم: ئەگەر بەئەقڵی تۆ من رامكردبێت لەیاسای خێڵی بارزانی،كەواتە كاك نەوشێروانی رەحمەتیش لەیاسا رایكرد،چونكە تا مردیش فەرمانی دەستگیركردنی لەلایەن دادگاكەی خێڵی بارزان لەسەر هەڵنەگیرابوو،كاك نەوشێروان باش دەیزانی كەئەو نەیگوتووە تەقە لەبارەگاو كونسڵخانەكان بكەن و دڵنیابوو لەوەی ئەگەر دادگا بێلایەن بێت دەیباتەوە،بەڵام ئەو باش دەیزانی دادگای هەولێر لەلایەن خێڵی بارزانەوە دەردەچێت و بێلایەن نییە،بۆیە ئامادەنەبوو بچێتە بەردەم دادگا.

سێیەم:من تا ئێستا شەش جار لەلایەن پارتیەوە دەستگیركراوم،هەشت دۆسیەم لەسەرەو بەپێی زانیاریەكانیش ماڵی بارزانی حكومی پێنج ساڵیان بۆبڕیومەتەوە،واتە دادگا تەنیا شانۆگەریەكەو هیچیتر ،كەواتە پیاوی بچوك و پارتی دەرەجە دوو سێ من بۆ بچمە بەردەم دادگا؟

چوارەم:دۆسیەی من دۆسیەكی سیاسیەو پەیوەندی بەئاشكراكردنی دۆسیەی چوار كون كردنی بۆڕی نەوت و بەودۆسیەو گەندەڵانیەوە هەیە كەلەرابردوو ئاشكرام كردون پەیوەندی بەو كارو چاڵاكی و رەخنانەوە هەیەكەرۆژانە من لەو دەسەڵاتەوە دەیگرم.

پێنجەم:با دۆسیەكانم بگوازرێتەوە شاری سلێمانی یان بەغدای فیدراڵ ، من یاسایەكم هەیە بەناوی یاسایی ژمارە35 یاسایی رۆژنامەگەری لەهەرێمی كوردستان كەلەساڵی 2007 لەپەرلەمانی كوردستان دەرچووە و دەبێت بەم یاسایە دادگای بكرێم نەوەكو بەیاسایی خێڵی بارزان
شەشەم:ئەمڕۆ بەهۆی كۆرۆناوە پشوو بوو دەوام نەبوو هیوادارم دوای ئەم پشووەش ئەم دەسەڵاتە تەفروتونابێت و شكۆ بۆ كوردو هەرێم و كوردستان بگەڕێتەوەو لەبری ئەوەی من دادگای بكرێم ئەوان لەسەر دزی و خیانەتی نیشتیمانی دادگای بكرێن .
حەوتەم:من پیاوی كەس نییم و پیاوی یەك كەسم ئەویش خودی خۆمە،كوڕی یەك كەسم ئەویش دایكمە
هەشتەم:چیتر پێویست ناكات كۆمەڵێك بەڵتەچی و حیزو بێ ئەخڵاق سەعات یەكی شەو هەڵبكوتنە سەر ماڵم و لەبەرچاوی دایكما بمرفێنن.

نوێترین نوسینەکانی هێمن مامەند

زۆرترین بینراو