#ڤایرۆسی کۆرۆنا
حکومەت خێر بەفەرمانبەران ئەکات

وتار/ پێش 3 هەفتە 78 جار بینراوە

دارا سێكانیانی

حکومەت خێر بەفەرمانبەران ئەکات

هەر وەزارەتەو بە ئارەزووی خۆی بڕی مووچەی فەرمانبەرەکانی دیاری ئەکات .

هەتا تەمەنی ئەزموونی حوکمڕانی تان زیاتر بێت بڕیارو کاری سەیر و سەمەرەتان لێ دەر ئەکەوێت، ئەم شێوازە لە دابەشکردنی مووچە بەسەر مووچەخۆراندا لەکاتێکدا لە کوێی دنیادا بوە لە گەرمایی هاویندا و لەمانگی تەمووزدا مووچەی چلەی زستان و مانگی کانوونی دووەم وەربگریت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هاووڵاتیان و مووچە خۆران بە دۆخێکی نەخوازراودا گوزەر ئەکەن و ڕۆژانە بیسەرو بینەری دیمەن و تراژیدیای ناخ هەژێنی فەرمانبەرانین کە، بەداخەوە لە ووڵاتێکی دەوڵەمەندا فەرمانبەران  شکۆ و پسپۆڕی و خزمەتیان و دڵسۆزیان بەهەند ناگیرێت و حکومەت بێباکانە مامەڵەیان لەگەڵدا ئەکات، لەگەڵ ئەوەی هەموو موچە خۆرێک بەدەیان مووچەی بەناوی سیستەمی پاشەکەوتەوە قۆرخکراوە بەبێ ویستی خۆی ستەمێکی گەورەی لێکراوە،  لە هەمان کاتیشدا ماوەی چەندین ساڵە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران بەناوی قەیرانی داراییەوە ڕاگیراوە و وەستێنداراوە، دوای ئەوەی کە جارێکی تر حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا مووچەی مانگی شوبات کە لەمانگی تەمووزدا بڕیارە بدرێت بڕیاریان داوە لە( 21 ٪ ) کۆی  مووچەکەیان لێببڕدرێت ئەوەی مایەی لەسەروەستان و جێگای سەرنجە ئەوەیە حکومەت وەزارەتەکانی سەرپشککردوە هەریەکەو بە بۆچون و ویستی خۆیان بڕو ڕێژەی بڕینی مووچەی مووپەخۆرانی وەزارەتەکەی دیاریبکات، ئەم شێوازە لە دابەشکردنی مووچە لە کاری حکومەت و دەزگایی بوون و کاری کارگێڕی ناچێت بەڵکو لە کاری پیاوێکی خێر خواز ئەچێت کە بەئارەزو و ویستی خۆی چەندی بوێت بڕی  ئەوەندە  پارە ئەدات بە هەژاران و لێقەوماوان و دەستکورتەکان ئەوی کە  ناڕەوایە هەمان پلەو هەمان قۆناغ لەوەزارەتێک و فەرمانگەیەک بڕێک وەربگرێت ڕێژەیەکی لێببڕدرێت، بەڵام هاوشێوەی ئەو لە خزمەت و پلەو قۆناغدا بڕێکی کەمتر وەربگرێت ئەم شێوازە لە دابەشکردنی مووچە ناو ئەنرێت چی ئایە ئەمە لە کارو بەرنامەی وەزارەت و حکومەت دەزگا ئەچێت یان لە کاری پیاوێکی خێرۆموند ئەچێت خۆی چۆنی وویست ئاوا بڕی مووچەی فەرمانبەرەکانی دیاریبکات .
دارا سێکانیانی

نوێترین نوسینەکانی دارا سێكانیانی

زۆرترین بینراو