#ڤایرۆسی کۆرۆنا
شەڕی بە وەکالەت چیە؟

وتار/ 15/01/2020 157 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

شەڕی بە وەکالەت چیە؟
چۆن وڵاتی عێڕاقی بەرەو وێرانی برد؟

سەلیم میراودلی
بەداخەوە لە سەرەتای 2003 ئەو کاتەی ڕژمێی بەعس گۆڕبەگۆڕ بوو وڵاتە زلهێزەکان و ئەو ڕژێمانەی کە دراوسێی عێراق بوون بەدڵنیایەوە سیاسەتێکی بەسەرچویان پەیڕەو دەکرد تەواوی ئازادیان لە هاونیشتیمانەکانیان قەدەغە کردبوو ، لەو تروسکایە ئازادیە دەترسان کە لە عێراق بەدیهاتبوو کەوتنە پیلانگێڕان و لە ڕێگای بەکرێگیراوەکانیان شەڕی بە وەکالەتیان گواستەوە ناو جەرگەی عێراق و تا ئەمڕۆش بەردەوامە، ئەوەش بۆ دوو هۆکار دەگەڕێتەوە یەکەمیان نەبوونی کەسایەتیەکی کاریزما کە خوشەویستی خاک و نیشتیمانی لە هەموو شتێ لاپیرۆزتربێت ، هەوڵبدات عێراق بەرە و سەقامگیری بەرێت و سەروەری و شکۆ بۆ گەل و نیشتیمان بگەڕێتەوە تەنانەت سەرۆکایەتیەکانیش بە ملیارەها دۆلایریان بۆ سەرف کراوە بوونەتە بارگرانی بەسەر داڕمانی ئابوری عێراق ،
هۆکاری دووەم ئەژمونی مەزهەبگەری دوای هەزار ساڵ بەسەر هاونیشتیماناندا ماوەتەوە نەیانتوانیوە بە ئاشتی و پێکەوەژیان بژین و ڕق و توڕە لە خۆیان دورخەنەوە ئەوە و دەیان هۆکاری تر بۆتە هۆکاری ماڵوێرانی و دەربەدەری بێچارەی عێراقیەکان ،
ئومێدەوارم بە مێژووی خوێناوی بچینەوە و سود لە ڕابردوو وەربگرین تاوەکو ئایندەمان گەشاوەتر بێت و عێراق بگەڕێتەوە بۆ ئاشتی و پێکەوە ژیان و ئابوریەکی بەهێز و بوژاوە بێت ، ئەوکات شکۆ و سیادە بۆ عێراق و عێراقیەکان دەگەڕێتەوە .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

زۆرترین بینراو