#شاسوار عەبدولواحید .. جوڵانەوەی نەوەی نوێ # ياساى چاكسازی و موچەی پلە باڵاكان
نەشەڕ ڕودەدات، نەئاپڵوقەی ئابوری، نە ئەمریکاش عێراق جێدەھڵێت

وتار/ پێش 3 هەفتە 165 جار بینراوە

عه‌لی حمه‌ ساڵح

نەشەڕ ڕودەدات، نەئاپڵوقەی ئابوری، نە ئەمریکاش عێراق جێدەھڵێت

 
سوپای ئەمریکا، گەورەترین سوپای جیھانە، بودجەی ساڵانەی ٧١٦ ملیار دۆلارە..
٤٠٠٠ ھەزار چەکی ئەتۆم، ١٣.٣٩٨ فڕۆکە، ٥.٧٦٠ ھەلیکۆپتەرو ٦.٢٨٧ تانک، ٣٩.٢٢٣ زرێپۆش، ٤١٥ کەشتی و کەرەستەی جەنگی دیکەی دەریایی..
بەشێک لەم کەرەستە جەنگیانە لە دەرەوەی ئەمریکایە...
ھێزی ئەمریکا لە دەرەوەی وڵات..
ھێزی سەربازی ئەمریکی لە ٧٥٠ بنکەی سەربازیە ١٣٠ وڵاتی جیھاندایە، لە ڕوی بایەخی سیاسی و ئابوری و جوگرافیەوە عێراق لە پێشەوەی ئەو وڵاتانەیە..
تەمەنی بنکەی سەربازی ئەمریکی لە بەشێک لە وڵاتاندا، زیاتر لە ٥٠ ساڵە، لەوانە ئەڵمانیاو یابان و کۆریایی باشور! تائێستاش ئامادەی بەجێھێشتن نین..
بونی بنکەی سەربازی ئەمریکی بەقورسایەکی زۆر لە عێراق و سەرجەم دەوڵەتانی دراوسێی ئێران،کە تورکیاو کۆیت و بەحرەین و قەتەر و عومان و پاکستان و ئەفغانستان و تورکمانستان، لە وڵاتانی نزیک مسڕو سعودیەو ئیمارات... ھتد، پێمان دەڵێت: پرۆژەی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە پرۆژەیەکی ستراتیژیەو بۆ ڕۆشتن نیە!!
ئەمریکا، ئامادە نەبێت پاش ١٨ ساڵ بنکەی سەربازی (lemonnnier) لە جیبۆتی بە جێبھێڵێت کە ١٩٠٠ سەربازی لێیە، عێراق چۆن بە جێدەھێڵێت!
ئەمریکا لە عێراق
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە گەورەترین باڵوێزخانەکانی جیھانیەتی ھەندێک جار ناودەبرێت بە (پنتاگۆنی بچوک) تەواوی جوڵەکانی رۆژھەڵاتی ناوەراست لەم باڵێۆزخانەوە چاودێری دەکرێت، هەروەها بڕیار و پلانی ناوچەکەش لە دەستی ئەوانەدایە، بەدەر لە کاری دیبلۆماسیەکەى، دەزگاکانی زانیاریی ئەمریکی بە چڕی لەو باڵێۆزخانە بونیان ھەیە.، ئەمە جگە لە کونسوڵگەری بەسڕەو ھەولێر .
ئەمریکا سەرقاڵی بونیاتنانی کونسوڵگەری ھەولێریەتی، ئەمیش "لە گەورەترین کونسوڵگەریەکانیەتی لە جیھانداو لەسەر ڕوبەری ٢٠٠ ھەزار مەتر دوجا بونیات دەنرێت و کۆمپانیا ئەمریکیەکان بە کولفەی ٧٥٠ ملیۆن دۆلار بونیادی دەنێن"
نزیکەی ٦ ھەزار سەربازی ئەمریکی لە ٩ بنکەی سەربازیدان لە عێراق، نیوەی ئەم بنکە سەربازیانەش لە خاکی کوردستانن..
پرۆژەی ئەمریکا لە عێراق لە یەککاتدا، سیاسی و ئابوری و ئەمنیە، جوگرافیای سیاسی عێراق بۆ ھەژمونی سیاسی ئەمریکا، نەوت و گازی سروشتی(ئایندەیی) بۆ ھاوكێشەی وزە لە جیھان، ئەمنی وەک ئەوەی عێراق بوە بەناوەندێک بۆ ڕێکخراوە توندڕەوەکان.
لە ھەمانکاتدا ، ئەمریکا زۆرترین خەرجی کردوە لە عێراق
لە سەرەتای پرۆسەی ئازادی عیراق بە ھاوکاری بۆ عیراق و سوپاکە دابینکردنی کەلوپەلی سەربازی و دروستکردنی بالێۆزخانەکەی لە بەغدادو تێچوەکانی شەڕ نزیکەی ٣ ترلێۆن و ٢٠٠ ملێۆن دۆلاری خەرجکردوە کە دەکاتە ٤٠ ساڵی بوجەی عیراق ..
بۆیە بە پێی ھەموو لێکدانەوەکان، ئەمریکا عێراق بەجێناھێڵێت...
ئابڵوقەی ئابوری...
ئەمریکا لە عێراقدا بێت، ھەرگیز ئابڵوقەی ئابوری ناخاتە سەر عێراق، لە ئەگەرێکی لاوازیشدا، ئەمریکا عێراق بەجێبھێڵێت، بە ئابڵوقەی ئابوری و سیاسەتی نەختی و دارایی، عێراق ناتوانێت چەند مانگێکی کەم بەپێوە بوەستێت! دراوی عێراقی بەتەواوی بێ بەھا دەبێت و توانای بە بازاڕكردنی نەوت و گەڕاندنەوەی پارەکەی نامێنێت ...
بۆیە ھەرگیز عێراق بیر لە ڕۆژێک ناکاتەوە بکەوێتە بەردەم ئەم سزایە..
بە کاردانەوەیەکی عاتفی پەرلەمانتارانی عێراق ئەمریکا لە عێراق ناچێتە دەرەوە.
ئەمەی سەرەوە تانیا ڕاستیەکەو بۆ تێگەشتن لەوەی ئەمریکا عێراق بە جێناھێڵێت و پرۆژەیەکی ستراتیژی ھەیە لە ناوچەکەدا...
ئێران بۆ ئێمە
ئێران چواردەھەمین سوپای گەورەی جیھانی ھەیە، نفوزی ئێران لەقوڵایی عێراقدایە .. کاریگەری ئێران ھەرگیز نادیدە ناگیرێت.
زۆرتیرین ڕوبەری سنوری ھەرێمی کوردستانیش لەگەڵ ئێراندایە. بۆیە ھاوسەنگی و دۆستایەتی لەگەڵ ئێراندا بۆ ھەرێمی کوردستان گرنگەو ھەرگیز نابێت بچینە بەرەیەک بۆ دژایەتی ..
شەڕی ئێران و ئەمریکا
ئەستەمە لەو واقعەی ھەیە ئێران ویستی شەڕی ھەبێت،
ترامپیش راستە فشار دەکات، بەڵام لەم دۆخەی ئێستای پێش ھەڵبژاردن نایەوێت بچێتە شەڕێکەوە قەبارەی زیان و لێکەوتەکانی نادیار بێت. بەدڵنیایی کەس ویستی جەنگی نیە...
کورد پێویستە سەرەتا کار لەسەر خۆ رێکخستنەوەى نێوماڵى خۆى بکات ھەلەکانی راست بکاتەوە و ببێتە خاوەنی گوتارێکی هاوبەش دواتر ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق و ڕاگرتنی ھاوسەنگی و خوێندنەوەی واقع بژاردەی دروستە .
وێنەکە، بەرد
عەلی حەمە ساڵح

نوێترین نوسینەکانی عه‌لی حمه‌ ساڵح

زۆرترین بینراو