#هێرشی تۆركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان
ئەمریکا .. لەنێوان ئیلھام ئەحمەدی ڕۆژئاوا و سەرکردەکانی ھەرێم..!!

وتار/ 6 رۆژ پێش ئێستا 67 جار بینراوە

دڵشاد مه‌جید

ئەمریکا .. لەنێوان ئیلھام ئەحمەدی ڕۆژئاوا و سەرکردەکانی ھەرێم..!!


لە ٩/٢٠ تا ٩/٣٠ ، وەفدێکی ھەسەدە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەسەرۆکایەتی (ئیلھام ئەحمەد ) ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ..سەردانی (واشنتن) دەکەن..
لەو سەردانەیان دوای دیداری لەگەڵ ناوەندە ستراتجیەکانی ئەمریکاو پەنتاگۆن و گۆنکرس ، دواتر لە کۆشکی سپیش (ترەمپ )دەبینن..
تا دوێنێ (١٠/٧ ) ترەمپ لە گونگرە ڕۆژنامەنووسیەکەی ئاشکرای نەکرد، کەسەرکردەیەکی کوردەکانی ڕۆژئاوا لێرە بوو .. !!
کەس نەیدەزانی کە ئەو وەفدە لەئەمریکا بووە ، خۆشیان مێشک و زەوقی خەڵکیان ھەراسان نەکرد کە لەئەمریکا بوونەو، ھیچ کامیرەمان و فۆتفۆگرافێتیشیان بەدوای خۆیان نەدابوو ... ھەروەھا نەک براو کوڕو حزمی خۆیان لەگەڵ نەبوو ، بەڵکو حزمی دەرجە ( دەشیان) لەگەڵ نەبوو..!!
-------------------------
(ترەمپ لەگۆنگرە ڕۆژنامەوانیکە ووتی :
•سەركردەی كوردەكان ( ئیلهام ئەحمد) پێی وتم مەترسیمان لەسەرە،
•منیش گوتم بۆ بەرگری لە خۆتان ناكەن..؟
•ئەویش گوتی چەكمان نیە ..!
•منیش بڕیارم دا چەكێكی زۆریان پێبدەن...)
-------------------------------
ئەگەر لەم گفتووگۆیە و گێرانەوەیەی ترەمپ دیقەت بدەین ،
دەبینین ئەم ژنە سەرکردەیە، لەو سەردانەی تەواوی دەزگاکانی بڕیاری ئەمریکای بینووە، دواجار لەکۆشکی سپیش ترەمپ دەبینێ..
ھەروەھا ئیلھام ئەحمەد جگە لەوەرگرتنی چەک.. بەو جۆرە سیاسەتە ھێمنانەی ، تەواوی سیاسەتمەدارانی ئەمریکای، بە سیناتۆرو گۆنگرێسمانی، بەدیموکرات و کۆماریەکانی بە ھونەرمەندو رۆژنامەنووس و ئەکادیمستەکانی لەترامپ دێنێتە دەنگ..
کەچی ئەمانەی لای خۆشمان ملیونان دۆلاریان سەفەر کرد، نەیانتوانی ( ١٠) کەسایەتی ئەمریکی بھێننە ڕاییێ، تا دوو قسەی خێرو بەسوود بۆ ریفراندۆمچیە نەوت دزەکانی باشوور بکەن..
نەھەسەدە، نەڕاگەیاندنی ھەسەدە، نەکەسوکاری (ئیلھام )نەھاتن بەناوی سەرکردەی کاریزماو سەرکردەی مەزن و دبلۆماتکار و ئەندازیار .. پێمان بفرۆشنەوە....
کەچی ئەمانەی لای خۆمان ، جگە لەمنداڵەکانی خۆیان، منداڵی سەرۆک حزبەکانیشی تریشیان لەگەل خۆیان دابوو.. ھەروایان دەزانی دەچنە ( ئەحمەدە ئاوا).. نەک کۆشکی سپی .. بۆئەوەی دواتر سەردانیەکانی ئەو منداڵانە، بەناوی سیاسەتمەدارو دبلۆماتکار پێمان بفرۆشنەوە..
بۆیە ئێوە لەجیاتی سەرزەنشتی ترەمپ بکەن، دەبێ سوپاسی ترەمپ بکەین..
چونکە ئەمرییکیەکان پێیان ووتین، دەبێت لەگەل مرۆڤە مۆراڵ بەرزەکانی ڕۆژئاوا.. خاوەنی مۆڕال بین !!


نوێترین نوسینەکانی دڵشاد مه‌جید

خـێـزان

ژنێك 15 ساڵە تەڵاق دراوە و لەگەڵ مێردەكەی دەژی

تەڵاقی سێ، مەلا و یاسا هاوڕا دەكات

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوودەکانی خوێن بەخشین چییە ؟

پێویستە پێش هەر خوێن بەخشینیک پشکنین بکەیت