عادل عەبدلمەھدی ووتی (شیردا بۆ داپیردا ...)

وتار/ 04/10/2019 132 جار بینراوە

سەرکەوت حه‌مه‌د ئیبراھیم

عادل عەبدلمەھدی ووتی (شیردا بۆ داپیردا ...)

سەرکەوت حمد ابراھیم
عادل عبدلمەھدی ھەمان داوای خۆپیشاندەرانی ھەبوو بەمانایەکی تەواوی قسەکانی وەکو ئەوەبوو بڵێی ( شیردا بۆ داپیردا  ...)

ھەروەکو ھەموومان دەزانین خۆپیشاندانەکانی عێراق بەتایبەت بەغدای پایتەخت رۆژی سێیەمیشی تێپەراند تادێ نارەزایەتیەکان تەشەنە دەستێنێ و سوورن لەسەر داواکانیان کە داوای گۆرانکاری ریشەی دەکەن لە.حکومرانی عێراق ،بنبرکردنی فەسادی سیاسی و ئیداری ،نەھێشتنی ئەجنداو دەسەڵاتی بەرێوەبردنی عێراق لەلایەن وڵاتانی دەرەکی بەتایبەت ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل ... 
عێراق پێویستی بە خۆماڵیکردنی داھاتی نەوت و کۆی سەرچاوە دارایەکانی ھەی ...
ھەروەکو دەزانین خۆماڵی نەوتی عێراق لەرابردوو بە دەستکەوتێکی مەزن بۆ گەلانی عێراق ھەژمار دەکرا بەڵام بەداخەوە دوا بەدوای ئەوە سیاسەتێکی گشگیرو درێژخایەن نەبوو تاوەکو رێگری لەوەبکات عێراق لەرووی ئابووریەوە بکەوێتەوە دەستی دەرەکی وڵاتان بەرژەوەندی خواز و بەرھەم ھێن ،گەندەڵیەکان بەو ئاستە تەشەنەی کردووە داھاتی عێراق بەشی نیوەی دانیشتوانەکەی ناکات لەبەر ناعەدالەتی لە دابەشکردنی ...
ھەرچەندە لە رابردوو دەیان کۆمپانیای بیانی لە عێراق لەکەرتی تایبەت و حکومی کاریان دەکرد بەنسبەیەک قازانجیان دەکرد بەڵام ئەوەی ئێستا ھەیە لەعێراق کۆمپانیا بیانیەکان نسبەیەکی زیاترو ئیشتیراکی دوورو درێژیان ھەیە سەرەرای ئەوە سەرجەم داھات و بەرھەمی عێراق لەلایەن لایەنە سیاسیەکان بەش بەش کراوە ھەر حیزب و لایەنێک تەحەکوم بە بەشەکەی خۆیەوە دەکات بێ ئەوەی گوێ بدرێت بە ھیچ یاساو رێسایەکی ئەخلاقی و نوسراو یان ئاینی ،ئەوەی ئەمرۆ ھاوڵاتیانی ھێناوەتە سەر شەقام بەو گرو تینە داوای گۆرانکاری دەکەن ناتوانن توەریەکانیان لەبەرامبەر ئەو فەسادیە ئیداریە پەندپێبدەن بەئارامی و ھێمنی لافیتەکان بەرزبکەنەوە ....

عادل عەبدلمەھدی داواکاری ھەیە ...
ھاوڵاتیان داوای گۆرانکاری لەحکومەت و یەکە ئیداریەکان دەکەن ،سەرۆک وەزیرانی عێراق کە بەرزترین دەسەڵاتی تنفیزیە داوا لە لایەنە سیاسیەکان و پەرلەمان دەکات دەسەڵاتی پێبدەن ...
پرسیارەکە لێرەوە دەست پێدەکات ئایا داواکاری سەرۆک وەزیران وەڵامێک نیە بۆ ھاوڵاتیان کە بڵێت من دەسەڵاتی گۆرانکاری و حکومرانی عێراقم نیەوە تا ئیستاش دەسەڵات نەکەوتۆتە دەستی سەرۆک وەزیران ...
ھەرچەندە زۆربەی لایەنە سیاسیەکان رێکەوتن لەسەر کاندیدکردنی عبدلمەھدی و کردنی بەسەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵام دەسەڵاتی بەرێوەبردنی وڵات ھێشتاش لەدەستی حیزب و مەزھەب دایە ،ھەروەکو ھەمووشمان ئەوە دەزانین ھەر یەکەیان سەر بەلایەنێکی دەرەکیە تەواوی تێچوو و بەرێوەبردنیان تا پێدانی چەکیش  لە دەرەوە بۆیان  رەوانە دەکرێ بەتایبەت ھێزەکانی سەر بەئێران کە  قۆرخی تەواوی دەسەڵاتی ئیداری و سیاسی عێراقیان کردووە  ،عێراق بۆتە مەترسیەکی گەورە  بۆ سەر واڵاتانی دراوسێ و نێودەوڵەتیش ...

نوێترین نوسینەکانی سەرکەوت حه‌مه‌د ئیبراھیم

زۆرترین بینراو