بیرۆکەی بە عەلـمانیکردنی ئاین ؟!

وتار/ پێش 1 هەفتە 68 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

بیرۆکەی بە عەلـمانیکردنی ئاین ؟!

بیلال زەنگڵ

بەستنەوەی شەعائیر و عیبادەتەکانی دینە بە مادە
لەکاتێکدا لە ئیسلام دا ڕێگای تر هەیە بۆ بەخشینی ماڵ و سامان لە کاتێکدا هیچ عیبادەتوو پەرستشێک جێگای ئەوەی تریان پڕ ناکاتەوە

مەڵی لەبری ئەوەی قوربانی سەر ببڕیت پارەکە بدەیە هەژارێک باشترە
مەڵی لەبری ئەوەی حەج بکەیت پارەکە بدەیە هەژاریک باشترە...

  چونکە گەر هەموان وابکەین ئەی کی قوربانی بکات ئەی کی حەج بکات گەر بەردەوامی بەو بیرۆکە بدەیت دواجار #قوربانی بوونی نامێنی #حەجیش بوونی نامێنی ...

ئەەمەش وادەکات شەعائیرەکانی فەرزەکانی ئیسلام، گرینگیان نەمێنی...

 عەلمانیەتیش هەر  ئەوەی مەبەستە و ئەوەی دەێت کەواتە
تۆش مەکەوە ناو کێژاوی عەلمانیەت، دوا جار خۆشت هەستی پی نەکەیت...

چونکە ئیسلام زۆر ڕێگای تری بۆ ماڵ بەخشین و دەستگرتنی هەژاران داناوە گەر مەبەستە! مەگەر زەکات دان ماڵدان نیە بەهەژاران بچۆ بیدە...
 مەگەر صەدەقە ماڵدان نیە بەهەژاران بچۆ بیدە...
 خێر و بەخشین مەگەر هەمیشە کراوە نیە، کەواتە بەردەوام ببخەشە کەس دەستی نەگرتوویت...

لە ئیسلامدا هیچ شتێک جێگای هیچ شتێک پر ناکاتەوە هەرچێک خودا دای ناوە بەڕێگای خۆی ئاسودەی دەبەخشێت بەرووحی مڕۆڤ ئەوەی خودا فەرمووی بیکە
بیکە مەپرسە بۆ؟ مەڵی ئەوە باشترە مەگەر خودا بەندە ناس نیە؟!

گەر ڕاست دەکەن ئەو پارەی بۆ گەشتیاری سەرفی دەکەن با بیدەن بە هەژران
 ئەو ماڵەی بۆ کەیفوو سەفا سەرفی دەکەن بایدەن بەهەژاران

ئەو سامانەی بۆ چەندین شتی هیچ سەرفی دەکەن کە هیچ جێگاێک ناگرێت بیدەن بەهەژاران...

ئەو پارەی بۆ گونهو تاوان سەرفی دەکەن بابیدەن بەهەژاران ...

نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ

زۆرترین بینراو