#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..
دەسـتـخـۆشـیـم بـۆ فـراکـسـیـۆنـی کـۆمـەڵـی ئـیـسـلامـیی

وتار/ پێش 2 هەفتە 97 جار بینراوە

ڕێبوار حسێن

دەسـتـخـۆشـیـم بـۆ فـراکـسـیـۆنـی کـۆمـەڵـی ئـیـسـلامـیی

ڕێبوار حسین
ئەمڕۆ فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان، وەکو فراکسیۆنێکی یەک دڵی یەک ڕا، پێکەوە دەنگیان به‌ ستافى كابينه‌ى نۆيه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم نه‌دا، بێگومان ئه‌وه‌ به‌ ماناى ئه‌وه‌ نايه‌ت كه‌ كۆمه‌ڵ و فراكسيۆنه‌كه‌ى كێشه‌ى شه‌خسيان له‌گه‌ڵ كه‌سدا هه‌بێت، هه‌روه‌ك پێشتريش ده‌نگيان به‌ كاك نێچيرڤان بارزانى نه‌دا بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بەڵکو ڕاستيه‌كه‌ى ئه‌وه‌يه‌ كه‌ قسەی جددیان لەسەر سیستەم و ئەو کارنامەیە هەیە کە ئەوەندەى مەرەکەبی سەر کاغەزە هێندە لەبواری کرداریدا ناچێتە بواری جێ بەجێ کردنەوە..

بۆیە فراكسيۆنى كۆمه‌ڵ دواى ته‌واوبونى كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌نوسيدا له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان له‌ ڕێگه‌ى کاک عبدالستار مجید سەرۆکی فراکسیۆنه‌‌وه‌ زۆر بە جددی ئه‌و سێ بنەمايانه‌ی سوێندخواردنه‌كه‌ى كه‌ بريتين له‌ (دڵسۆزى ، پارێزگارى یەكێتى گەل و نیشتیمان، ڕێزگرتنى ياسا ) به‌بير سەرۆک و جێگرو وەزیرەکانى كابينه‌ى نۆيه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم هێنايه‌وه‌و ته‌نها ئەوەندە داواو تەکلیفەی هەبوو كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و سوێند خواردنه‌ و بنه‌ماكانيدا ڕاستبكه‌ن و دڵسۆزو پارێزه‌رى یەكێتى گه‌ل و خاک بن و ڕێزله‌ ياسا بگرن و ياساپارێزبن و بە کرداری جێ بەجێی بکەن ، تەنها قسە نەبێ، زەردەخەنەکەی کاک عبدالستاریش ئه‌وه‌ى لێ ده‌خوێندرايه‌وه‌ وا تێگه‌يشتم بەهۆی ئەزمونی خۆیەوە لەکاری حکومداری ، پێده‌چێت زۆرێک لەو بەڕێزانە زه‌حمه‌ت بێ ئەو دەستنوێژەیان پێ ڕابگیرێ و زوو سوێندەکەیان لەبیر بچێتەوه‌و فەرامۆشی دەکەن.

لێرەوە دووبارە دەستخۆشیم بۆ فراکسیۆنی کۆمەڵ هەیە بە سەرۆک و ئەندامانیەوە کە سەر ڕاستانە لەگەڵ حیزب و دەنگدەری خۆیان بوون و نەبوونە دووبەش و سێ بەش و ....، دەزانین ئەرکتانە قورسەو ڕێگاتان سەختە بەڵام ڕابردووی هەریەکێکتانمان لەبەرچاوە کە ڕۆژگاری سەختترتان بڕیوە..



ئۆپۆزسیۆنی ئێمە لێرەوە دەست پێدەکات... وتەی ئەمڕۆی سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ..

نوێترین نوسینەکانی ڕێبوار حسێن

زۆرترین بینراو