#نێچیرڤان بارزانی #مەسرور بارزانی
ئایه‌ ده‌زانیت له‌ یاسا فیرعه‌ونه‌كان توندترین یاسا بۆ كێ بوو ؟

وتار/ پێش 2 هەفتە 157 جار بینراوە

سه‌لیم میراوده‌لی

ئایه‌ ده‌زانیت له‌ یاسا فیرعه‌ونه‌كان توندترین یاسا بۆ كێ بوو ؟

سه‌لیم میراوده‌لی
فیرعه‌ونه‌كان له‌ پێناو مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له‌ ڕێگای كاهینه‌كان كاریان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌ژار زیاتر هه‌ژار بێت و زۆرتر كاربكات بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بیرنه‌كه‌نه‌وه‌ و به‌دوای وشیاری و ڕۆشه‌نبیری نه‌بن ئه‌وان ده‌یانزانی تا خه‌ڵكی نه‌زان بێت زیاتر بواریان بۆ ده‌ڕه‌خسێت بۆ مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات خوێن مژینی گه‌له‌كه‌یان ده‌یانزانی ئه‌گه‌ر گه‌ل وشیار بێت كۆیلایه‌تی قبوڵ ناكات داوی مافه‌كانی خۆی ده‌كات ته‌نها به‌شێك له‌ مشه‌خۆره‌كان له‌ ده‌وری فیرعه‌ونه‌كان كۆده‌بونه‌وه‌ ئه‌وانیش بۆیان نه‌بوو زیاتر له‌ به‌ڕه‌كه‌یان پێی خۆیان ڕابكێشن
له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار بوو زیاد له‌ خۆیان پیرۆز كردبوو تا گه‌یشتبونه‌ ئاستی خواداوه‌ند واتا چاره‌نوسی گه‌ل و نیشتیمان به‌ فیرعه‌ونه‌كانه‌وه‌ به‌ند بوو ،
توندترین یاسا له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ جێبه‌جێ ده‌كرا ئه‌گه‌ر خاوه‌نی بیرێكی نوێ بایه‌
به‌ ئاشكرا سزایان ده‌داو به‌ مه‌رگێكی دژوار كۆتایان به‌ ژیانی ده‌هێنا ,
زانست و زانیاری ده‌بوایه‌ ته‌نها له‌ خزمه‌تی فیرعه‌ونه‌كان و ده‌سه‌ڵات داران بووایه‌
وه‌لێ مێژوو ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه‌ هیچ كات زوڵم و سته‌م نه‌یتوانیوه‌ تا سه‌ربێت بوركانی هێزی توڕه‌ی گه‌ل ڕوخاندویه‌تی و ده‌یڕوخێنێت ئه‌وانه‌ی سیاسه‌ت له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن هه‌م بۆخۆیان به‌خته‌وه‌ر و سه‌ربه‌رزن هه‌م نیشتیمان و گه‌له‌كه‌شیان به‌خته‌وه‌ر و ئاسوده‌ن
با هه‌موومان ده‌رس له‌ مێژووی سته‌مكاران وه‌ربگرین كه‌ چۆن بۆخۆیان و ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتیان سه‌ره‌و ژووربوو چونه‌ته‌ زبڵدانی مێژوو .

نوێترین نوسینەکانی سه‌لیم میراوده‌لی

زۆرترین بینراو