نامەیك بۆ فەرهاد سەنگاوی.

وتار/ پێش 2 هەفتە 246 جار بینراوە

هاوڕێ كوردی

نامەیك بۆ فەرهاد سەنگاوی.

دەنگەکەی شۆرش لەکوی بۆبێ دەنگی؟ ڕووخسارت نالێم بەلکو هاتوو هاواری پڕ چۆش وخڕۆشەکەت دەلێم!
ئێتستاش وەك ئەوسا سرود ومارشی ئەی ڕەقیبم هەرلەیادە، ئێستاش مارشەکانت گەرمن بەلام گەرمی ئەوسایان نیە.
ئەری برادەر ئێستاش ستان هەر کوردستانە، یان ستان کورسیە سوورەی پەرلەمانی نەوەت بەهەدەر دراوی ئەم خەلکە بوو کەپێان دەگوترا مغەریب،
یان ستان فەرشی سووری سەرۆکەکانە کە بۆ دوژمنان ڕائەخری بەراست ستانەکەی تۆکامەیە فەرهاد ئێستا؟

خۆ ڕاستە برینەکەی کۆبانی سەری بڵندمان بەخوێنی شەرڤان و گەریلا و پێشمەرگە تیمارکراوە،بەلام خۆ هێشتا عەفرین و کەرکوك بریندارن!
هێشتا ئیمرالی و ئەو قەندیلەی ئەوسا بەغدادی هەژاندو ئەو قەندیلەی ئێستا ئەنقەر و ئەنقەریەکان دەهەژێنیت خۆ پێوەستیان بە ڕادیۆی شۆرشە!
بەلام کام ڕادیۆ؟
با ڕادیۆکەی ئەمجارەت هەر زوو پیاوەکانی نەوت و حیزبی نەوت و پەرلەمانی نەوت و سەڕۆکی نەوت و حکومەتی نەوت و ڕۆشنبیر و نووسەر و شۆرشگێری نەوت ئاشکرا بکات، ئەو پیاوانە ئاشکرا بکات کە خەیالیان لای گونیانە بائاشکرا بن با جیتر لەبەرگی شۆرش لێمان نەبنە ئەهریمەنی شۆرش.

ئێستا سەنگاوی پێوەستە لەمالێك بێت جونکە تۆ هی خۆت نیت تا لەمالەکەی خۆت بیت تۆهی شۆرش و گەلێکی.
مەڕۆ بۆ ئەو مالانەی کە وەستای دەرگا و پەنجەرەکانیان بەدوای نەوتەوەن، مەڕۆ بۆئەومالانەی کە کورسیان سوورو گەوورەیە کە پێ دەلێن کلاسیك مەڕۆ فەرهاد مەڕۆ.

دەنگەکەی شۆرش بەر لەوەی کۆج بکەی بڕۆ بۆ ئەو مالەی کەهێشتا بغداد دەهەژێنی کە بۆنی
شۆرشی فکری لێ دێت، بڕۆ بزانە بۆنی شۆرشی فکری چۆنەلەگەل گۆرینی بەناوشۆرشی سەڕۆکیکی دیکتاتۆر وەلە جێگای ئەو دیکتاتۆریکی تر لێمان زیندوو بێتەوە بەمە دەلێن شۆرش؟
مالەکانت لە زستان و هاوین و ژوورەکانیان دلۆپ دلۆپ بارانی لێ دەهاتە ژوورەوەهەموو شتان سەیرتان دەکرد بەلام لانی کەم بێ دەنگ بوون کەهاوارتان دەکرد.
جارەسەر ئەوە نیە لە تورکیا و ئیران و سووریا و عێراق ئوستابانگ بکرێت، جارەسەر ڕادیۆ شۆرشەکەی ناوخۆمانە کە لەدەستی خۆمان دابێت!

نوێترین نوسینەکانی هاوڕێ كوردی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دكتۆره‌ سه‌وسه‌ن: منداڵبوون به‌ڕێی سروشتی باشتره‌ و زیانه‌كانیشی كه‌متره‌

بۆ منداڵی نۆبه‌ره‌ ژنی دووگیان ده‌بێ 11 جار سه‌ردانی پزیشك بكات

شەکرەی ماوەی دووگیانی ئافره‌ت چییه‌؟

د.هەرێم که‌ریم ئه‌حمه‌د

زۆرترین بینراو