(كوردێكی باش) و (مسوڵمانێكی باش)

وتار/ 10/02/2019 158 جار بینراوە

كامه‌ران بابان زاده‌

(كوردێكی باش) و (مسوڵمانێكی باش) به‌ یه‌ك ئاست .م ن ئاره‌زووی هه‌ردووكیان ده‌كه‌م

كامه‌ران بابان زاده‌.
تۆ پێش ئه‌وه‌ی كوردی مسوڵمانی یان پێش ئه‌وه‌ی مسوڵمانی كوردێ؟؟؟ من هه‌ردووكم پێكه‌وه‌ گرتووه‌...
له‌ نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه‌.... ئه‌م پرسیاره‌ زۆر بێ ماناو نا واقعیه‌ ... له‌ نێو نوخبه‌ی خوێنده‌واری كورد بڕه‌وی پێ ده‌درێ... ئه‌م پرسیاره‌ هاوشێوه‌ی (ماده‌ پێش فیكره‌ یان فیكر پێش ماده‌یه‌؟) یان (هێلكه‌ له‌ مریشكه‌ یان مریشك له‌ هێلكه‌یه‌؟)
ئه‌م دو و پرسیاره‌ی دوایی هی سه‌رده‌می باڵاده‌ستی بیری چه‌پ بوو له‌ ناو نوخبه‌ی خوێنده‌واری كورد، زیاتر وه‌كو هه‌قایه‌تی مێشه‌ی وا بوو... زۆر بێ ناو بێ ئه‌رزش بوو....
ئه‌مه‌ی ئێستا (پێش ئه‌وه‌ی موسوڵمانی كوردی یان پێش ئه‌وه‌ی كورد بی مسوڵمانی؟ هێشتا به‌ ده‌ربڕینی جیا جیا باوی ماوه‌.. به‌ڵام هه‌تا بڵی بێ خاوه‌ن پرسیار بزانی یان نه‌زانی پرسیاریكی زۆر نازانستی و ناواقیعی ده‌كات.....
ئه‌گه‌ر خاوه‌نی پرسیار مه‌به‌ستی ره‌هه‌ندی مێژوویی بێت واته‌: كورد پێش هاتنی ئیسلامی هه‌بووه‌. یان دوای بڵابوونه‌وه‌ی ئیسلام په‌یدا بووه‌؟ دیاره‌ وڵامه‌كه‌ی روونه‌... كورد له‌ ساڵی 20ك/ 642ز و ساڵانی دواتر مسوڵمان بووه‌.. لێره‌دا رۆشنه‌ كورد پێش ئیسلام هه‌بووه‌... واته‌ باپیرانم كورد بوون پێش هاتنی فتوحاتی ئیسلام..
به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه‌ بێ تۆ له‌ رووی ئه‌وله‌ویاته‌وه‌... یان وه‌كو جێگره‌وه‌ كامه‌یانت پێش ئه‌وه‌ی دیكه‌ قبوڵه‌ ئه‌وه‌ پرسیارێكی نازانستی و نالۆژیكیه‌.. چونكه‌: ئیسلام و كورد... گوزارشتن بۆ دوو ئیتیمای جیاواز...
ئیسلام: ئینتیمایه‌ بۆ بیروباوه‌ڕ و عه‌قیده‌...
كورد: ئینتیمایه‌ بۆ ره‌گه‌زو نه‌ته‌وه‌...
مرۆڤ له‌یه‌ك كاتدا پێویستی به‌ هه‌ردووكیان هه‌یه‌؟ به‌و مانایه‌ی مرۆڤ وه‌كو نه‌ته‌وه‌ ده‌كرێ كورد بێ و وه‌كو ئایین و بیروباوه‌ڕ ئه‌م دوانه‌ هیچیان جێگره‌وه‌ی ئه‌وه‌ی تر نیه‌.. هه‌تا وه‌كو ئه‌وله‌ویان یان به‌دیل سه‌یری بكه‌ین...
مه‌سیحیه‌ت و ئیسلام.. یه‌هودیه‌ت‌و ئیسلام به‌دیلی یه‌كن واته‌ تۆ ناتوانی له‌یه‌ك كاتدا مسوڵمان بی و مه‌سیحیش بێ... یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌....
كوردبوون‌و عه‌ره‌ب بوون, توركان بوون‌و كورد بوون به‌دیلی یه‌كترن واته‌ تۆ ناتوانی له‌ یه‌ك كاتدا كوردبی‌و عه‌ره‌بیش بی... یان له‌یه‌ك كاتدا فارس بی‌و كورد بێ...
كه‌واته‌:
یه‌كه‌م/ ده‌بێ مرۆڤه‌كان له‌ یه‌ك كاتدا (كورد)ێكی باش‌و (مسوڵمان)ێكی باش بن.. ده‌كرێ ئه‌گه‌ر كوردێكی باش نه‌بوو.. خه‌تای ئیسلام نه‌بێ‌و خه‌تا سه‌قه‌تی تێگه‌یشتنی ئه‌و كه‌سه‌ بێ له‌ ئیسلام...یان ئه‌گه‌ر مسوڵمانێكی باش نه‌بوو خه‌تا كورد بوون نه‌بێ..
دووه‌م/ پێكه‌وه‌ گرێدانی هه‌ردوو ئینیتما (كورد بوون) و (مسوڵمان بوون)... خواستیكی فیتری‌و واقیعی زۆربه‌ی زۆری كۆمه‌ڵگای كوردستانیه‌ به‌ بێ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر مسوڵمانێكی باش بێ بیر له‌وه‌ بكاته‌وه‌ كوردێكی باش نه‌بێ یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌...
سێیه‌م/ ئه‌م جه‌ده‌ل‌و پرسیاره‌ بێ مانایه‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌ر ئه‌نجامی تێنه‌گه‌یشتن‌و حاڵی نه‌بوونه‌وه‌ هه‌ر ناوه‌ڕۆكی هه‌ردوو ئینتیما... مسوڵمانیه‌تی كورد‌و كوردی مسوڵمان حاڵه‌ته‌ ئاساییه‌كه‌یه‌‌و ئه‌وه‌ی بیه‌وێ به‌ جیا.. یا به‌ به‌دیلی یه‌كتر سه‌یری بكات... كارێكی نه‌كرده‌یه‌و بێ ئاكامه‌...

نوێترین نوسینەکانی كامه‌ران بابان زاده‌

زۆرترین بینراو