تکایە ئەم خۆ خۆریە بەسە

وتار/ 06/02/2019 168 جار بینراوە

جوانڕۆ مسته‌فا

تکایە ئەم خۆ خۆریە بەسە
جوانرۆ مستەفا
ئەگەر مێژووی کورد بخوێنینەوە زۆرینەی شۆرشەکان کە کراون ئەوەندەی بەدەستی ناوخۆ لەناوی براوە ئەوەندە دوژمنەکانمان لەناوی نەبردون  بۆیە کورد پەند وەرناگرێ لە رابردووە، سەیردەکەیت رۆژگاری ئەمرۆشمان ئەوەندەی خەریکی خۆ خۆرین ئەوەندە بە دوژمنەکانمانەوە خەریک نین هەموو چوار ساڵێ حیزبێکی نوێ دروست دەبیت لە بری ئەوەی حیزبەکان یەکگرتوو یەکدەنگ بن رۆژ بە رۆژ پەرتەوازە و بڵاودەبنەوە،

ئەمە لەلایەک ئەو هەموو فرە حیزبیە هەیە کە خەلکی  هیچ سودمەند مەند نەبووە، کێشەی باشوری کوردستان کەمی حیزب نیە بەلکو کیشەی سیستەمە و ئیرادەیەکی بەهیزی نیە کە ئەم ووڵاتە بەریت بە رێوە هەموان کە دروستدەبن بەڵێنی گەورە دەدەن بەڵام دواتر هیچیان پێناکرێ

لەلایەکی تریش ناوچە گەرایەتی کە هەموو خەلکیان دابەشکردوو وای لێهاتوە هاوڵاتیەکی ناوچەی سلێمانی و هەڵەبجە بە چاوێکی دوژمنگەرایەتی سەیری ناوچەی هەولێر و دهۆک دەکات وە بە پێچەوانەشەوە کە لەکاتیکدا هیچ شارێک موڵکی هیچ حیزبێک نیە بەداخەوە بۆ هەندێک حیزب لە بری ئەوەی هانی خەلکی بدەن بۆ یەکریزی و تەبای بەڵام زیاتر رق و قینە بەرپا دەکەن.
بۆیە هەرکەسەو لەلایەن خۆیەوە بەرپرسیارە لە خراپی ئەم بارو دۆخە هەرکەسەو لەلایەن خۆیەوە هەول بدات خۆی چاک بکات ئەوکات ئەم حیزبانەش ناتوانن  بە ئارەزوی خۆیان خەلکی بکەنە دوژمنی یەکتر

ئێمە نابێت هەرگیز رەشبین بین بڵێین ئیتر هەرگیز ئەم دۆخە چاک نابیت نا چونکە گەلی کورد لە رابردوودا زۆر لەم بارودۆخە خراپتری بەسەردا هاتوە ئێمەش دەبیت وورە بەرزو کۆڵنەدەر بین.

نوێترین نوسینەکانی جوانڕۆ مسته‌فا

زۆرترین بینراو