# مـانـگــی ڕه‌مـــــه‌زان
ئایا تره‌مپ مه‌به‌ستى كوردستان بوو؟

وتار/ 09/01/2019 144 جار بینراوە

وریا حسێن

ئایا تره‌مپ مه‌به‌ستى كوردستان بوو؟

میدیایى پارتى به‌شێوه‌یه‌كى گشتى هه‌وڵى ئه‌وه‌ده‌دات یه‌كێتى تاوانبار بكات به‌وه‌ى كه‌ بازرگانى نه‌وت له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن، به‌شێك له‌ یه‌كێتیه‌كانیش تۆمه‌تى جیا ئاڕاسته‌ى به‌رپرسه‌كانى پارتى ده‌كه‌ن له‌باره‌ى قسه‌كانى تره‌مپ كاتێك ووتى "كورده‌كان تۆزێك نه‌وتیان هه‌یه‌ و ده‌یفرۆشن به‌ئێران".

قسه‌كانى ترامپ ئه‌گه‌ر وردى گوێیان لێبگرێت باسى سوریا ده‌كات، واته‌ ڕونكردنه‌وه‌ و پاساو بۆ كشانه‌وه‌ ده‌هێنێت له‌ ڕۆژئاواى كوردستان كه‌ شله‌ژانى له‌ناو حكومه‌ته‌كه‌ى دروستكردووه‌، بۆیه‌ یه‌كێك له‌ فاكتانه‌ى به‌كارى ده‌هێنت بۆ بڕیاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رۆژئاوا تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ دۆسیه‌ى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت بۆ ئێران، بۆ؟

چونكه‌ ئه‌وه‌ندى زانیارى هه‌بێت ڕۆژئاوا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌شێوه‌ى ڕێكخراو و ناڕێكخراو نه‌وتى كیڵگه‌كانى سنورى كانتۆنى قامشلۆى به‌ناچارى به‌سوریا و به‌ ئێران به‌نرخێكى زۆر هه‌رزان فرۆشتووه‌ته‌وه‌، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش هه‌ر له‌سه‌رتاى دروستبوونى هه‌رێمى ڕۆژئاواوه‌ به‌رده‌وامه‌ تائێستا، هاوكات ئه‌م مامه‌له‌شیان له‌گه‌ڵ كوردستانى باشور هه‌بووه‌، چونكه‌ ئابورى ڕۆژئاواى كوردستان نه‌خه‌مڵیوه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سه‌رچاوه‌ى داهاتى ئه‌وان زۆرینه‌ى نه‌وته‌ ناچارن ئه‌و كاره‌ بكه‌ن خه‌رجى ٢٢٠ هه‌زار فه‌رمانبه‌ر بده‌ن.

زۆرجار باسى ئه‌وه‌ده‌كه‌ن هه‌ندێك لایه‌ن نه‌وتى كه‌ركوك له‌دواى ١٦ى ئۆكۆتبه‌ره‌وه‌ ده‌فرۆشن به‌ ئێران گوایه‌ مه‌به‌ستى ترامپ ئه‌وه‌یه‌، هه‌ر بۆ زانیاریتان راسته‌ ماوه‌یه‌ك ڕۆژانه‌ ٢٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕه‌وانه‌ى ئێران ده‌كرا به‌ڵام من خۆم قسه‌م له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسى نه‌وتى كرد له‌ كۆمپانیاى نه‌وتى باكور ووتیان ئه‌و پرۆسه‌یه‌ وه‌ستاوه‌، ته‌نانه‌ت كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانى نه‌قڵیش له‌سه‌ر مه‌رزه‌كان كشاونه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ له‌نێوان هه‌رێم و ئێران زۆر سنوررداره‌.

نوێترین نوسینەکانی وریا حسێن

خـێـزان

رۆژوو و كـــاری جـــنـســـــی

دكتۆره‌ كوێستان عبدالله‌

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دەتەوێت بزانیت بەربانگ کردنەوەت بە خورما چت پێ دەبەخشێت؟

ئیعجازی زانستی لە به‌ربانگ كردنه‌وه‌ به‌ خورما

زۆرترین بینراو