خۆپیشاندان له‌ توونس بۆ به‌هارێكی‌ دیكه‌ی‌ عه‌ره‌بیی نییه‌!

وتار/ پێش 2 هەفتە 58 جار بینراوە

یاسین نادر ڕه‌حمان

خۆپیشاندان له‌ توونس بۆ به‌هارێكی‌ دیكه‌ی‌ عه‌ره‌بیی نییه‌!
یاسین نادر ڕه‌حمان    
                             
                         
ئه‌گه‌ر له‌ ژینگه‌ی‌ سیاسیی و ئابووریی‌ وڵاتی‌ تونس بكوڵینه‌وه‌ ده‌بێت دونیاو ژیانی‌ ئه‌م وڵاته‌ له‌ پاش شوڕشی ساڵی‌ 2011ه‌یه‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌ین، كاتێك به‌هوَی‌ زوڵم و نادادپه‌روه‌ری‌ له‌م وڵاته‌دا كوَتاییان به‌ ئه‌زموونی‌ حوكمدارێتی‌ 20ساڵه‌ی‌ "زین الدین بن عه‌لی" سه‌روَكی‌ ئه‌وسای تونس هێنا كه‌ ئه‌ویش به‌ هوَی‌ ڕووداوی‌ خوَسوتانی‌ ده‌ستفروَشێك به‌ناوی‌ بوعه‌زیز له‌ مه‌ر دوَخی‌ ناخوَشی ژیانی‌ بوو كه‌ په‌ره‌ی‌ سه‌ندو ڕووخانی‌ ده‌سه‌ڵاتدارێتی‌ "زه‌ینولعابدین بن عه‌لی" لێ كه‌وته‌وه‌، كه‌ له‌پاش ئه‌مه‌ش بریسكه‌ی‌ ئه‌م شوڕشه‌ له‌ هه‌ندێك ووڵاتی‌ تریش ته‌شه‌نه‌ی‌ سه‌ند.
 له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستاكه‌ش وا هه‌ست ده‌كرا له‌م وڵاته‌دا له‌ جێی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان و ڕێگاچاره‌ی‌ دوَزینه‌وه‌ بوَ ئه‌و هه‌موو زوڵم و زوَرداریانه‌ی‌ حوكمی‌ ڕابردووی‌ "بن عه‌لی" به‌ره‌و باشتربوون بڕوات، كه‌چی‌ ڕوَژ به‌ ڕوَژ  به‌ قسه‌ی‌ چاودێرانی‌ سیاسیی و هات و هاواری‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌م وڵاته‌ له‌ خوَپیشانده‌ره‌ جوَراوجوَره‌كانیه‌وه‌، وا دیاره‌ به‌ره‌و خراپتربوون ڕوَیشتووه‌و هه‌نگاوی‌ ناوه‌.
 هه‌رچه‌نده‌ له‌ دوای‌ شوڕشی ئه‌م وڵاته‌وه‌ حوكمی‌ جوَراوجوَر ئه‌م وڵاته‌ وا ته‌جروبه‌ ده‌كات، به‌ڵام وا دیاره‌و ناڕه‌زایه‌تی و خوَپیشاندانه‌كان پیشانی‌ ده‌دات له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌م سالانه‌دا كێشه‌كان وه‌ك خوَیان مابێتنه‌وه‌.
 هه‌ر نزیكتر له‌ ساڵانی‌ ڕابردوو له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ هاوشێوه‌كان له‌باره‌ی‌ بێكاری‌ له‌م وڵاته‌دا، ده‌توانین خوَپیشاندانی‌ شاری‌ "قسرین" له‌م وڵاته‌ له‌ 2016ه‌دا ئاماژه‌ پێ بكه‌ین كه‌ تیایدا خه‌ڵك به‌هوَی‌ بێكارییه‌وه‌ هه‌مدیسانه‌وه‌ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و دروشمی‌" كار و كه‌رامه‌ت و ئازادی‌" یان له‌ حكومه‌ته‌كه‌یان خواست، كه‌ ئه‌وكاتیش ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌یان هاوشێوه‌ی‌ ناڕه‌زاییه‌كان ساڵی‌ 2011 زانرا، كه‌ هیچ جیاوازییه‌كی‌ له‌ ڕووی‌ خواست و داواكاریه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وكاتدا تیادا به‌دی‌ نه‌كرا، به‌ڵام حكومه‌ت بوَ  ده‌مكوتكرنی‌ خوَپیشانده‌ران له‌و ساڵه‌دا، هه‌لی كاری‌ بوَ 6000 هه‌زار گه‌نجی‌ وڵات ڕه‌خساند، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێك دایه‌ بێكاری‌ له‌م وڵاته‌دا به‌ گشتی‌ له‌ سه‌دا 15% له‌ ئاستی‌ وڵاته‌و بوَ توێژی‌ گه‌نجانی هه‌میشه‌ ناڕه‌زاشی له‌ سه‌دا25%ه‌.
ئه‌مه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ش گه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی‌ به‌هاری‌ عه‌ره‌بی گه‌لاندا بخه‌ینه‌ چوارچێوه‌ی باسه‌كه‌مانه‌وه‌، ده‌بینین پاش توونس، میسر و لیبی و یه‌مه‌ن به‌هوَی‌ هێزی‌ كاریگه‌ری‌ هه‌ر ئه‌م گه‌نجانه‌وه‌ له‌مه‌ر دوَخی‌ ناساغڵه‌می‌ ژیانیانه‌وه‌ توانییان هاوشێوه‌ی‌ تونس سه‌روَك وحكومه‌تدارێتی‌ له‌ وڵاتیان كوَتایی پێ بهێنن و ژیانێكی‌ حوكمدارێتی‌ نوێ ته‌جروبه‌ بكه‌ن، ئه‌وه‌شی له‌ حوكمدارێتی‌ نوێی ئه‌م وڵاتانه‌ پاش ئه‌م شوَڕشانه‌ جێی‌ باسه‌: حوكمدارێتی‌ سیكولاریستخوازان و ئیسلامخوازه‌ توندڕه‌و ناتوندڕه‌وه‌كان له‌م وڵاتانایه‌ كه‌ كێشمه‌كیشَه‌كانیان هه‌تاكوو ئێستاكه‌ له‌ به‌رده‌وامیدا له‌م وڵاتانه‌ش خوَی‌ ده‌بینێته‌وه‌.
 بوَ نمونه‌ش گه‌ر ئه‌م هه‌وڵه‌ سیاسییانه‌ دوای‌ شوڕشه‌كان له‌ وڵاتێكی‌ وه‌ك "میسر" له‌ یه‌ك بده‌ینه‌وه‌، ده‌بینین له‌م وڵاته‌ شوڕشی‌ لادانی‌ ده‌سه‌ڵاتدار له‌ نیوه‌ پێگه‌یشتنیدا بوو كه‌ سه‌روَكی‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ پاش حوسنی‌ موباره‌كی‌ كه‌ ئیسلامخوازێكی‌ میانڕه‌و بوو، به‌ كوده‌تایه‌كی‌ سه‌ربازی‌ سیاسیی پاش شه‌ڕێكی‌ خوێناوی‌ له‌سه‌ر كار لادا.
له‌ سوریاش هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی‌ شوَڕش شكستی‌ هێناو به‌شار ئه‌سه‌دی‌ سه‌روَكی‌ ئه‌م وڵاته‌ نه‌ك وازی‌ نه‌هێنا به‌ڵكوو وڵاته‌كه‌ی‌ خسته‌ نێو شه‌ڕێكی‌ نه‌خواراوه‌وه‌، كه‌ تا ئێستاكه‌ش بریسكه‌كانی‌ له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندندایه‌.
تونسی دوای‌ زه‌ینوالعابدینیش، دیمه‌نی‌ شه‌ڕی‌ ئیسلامخوازه‌كان و چه‌پگه‌راكانیه‌تی‌ و له‌ 2013ه‌شدا به‌ هوَی‌ كوشتنی‌ دو ئه‌ندامی‌ سه‌ركرده‌ی‌ ئیسلامخوازه‌كان شه‌ڕو ئاڵوَزییه‌كانی‌ ئه‌م دوو به‌ره‌ تیایدا به‌رده‌وامی‌ په‌یدا كرد تا ئه‌نجوومه‌نی‌ رێكخستنی‌ ده‌ستوور له‌م وڵاته‌ كه‌ به‌ هوَی‌ خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرابوون، ده‌ستووری‌ نوێی ئه‌م وڵاته‌ په‌سه‌ند بكات، كه‌ له‌و كاته‌دا ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامگه‌را وازی‌ له‌ سیاسه‌تی‌ ئه‌م وڵاته‌ هێناو ده‌وڵه‌تێكی‌ ته‌كنوَكرات جێی‌ ئه‌وی‌ گرته‌وه‌ كه‌ تا ڕاده‌یه‌ك ئارامی‌ له‌ ڕووی‌ ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ بوَ ئه‌م وڵاته‌ گه‌ڕایه‌وه‌و ڕێگه‌ خوَشكه‌ر بوَ هه‌ڵبژاردنێكی‌ پاك و بێگه‌ردی‌ تیادا ڕه‌خساند
و له‌مانگی‌ دیسه‌مبری‌ 2014"باجی‌ قاید سبسی" ڕێبه‌ری‌ سیكیولاری حیزبی‌ "ده‌نگی‌ تونس" بووه‌ براوه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌م وڵاته‌و سه‌روَكی‌ نوێی‌ ئه‌م وڵاته‌، كه‌ ئه‌مه‌ش وای‌ كرد به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ وڵاتانیتر تونس نه‌كه‌وێته‌ داوی‌ شه‌ڕی‌ ئیسلامخوازو چه‌پگه‌راكانه‌وه‌و بگره‌ گفتگوَكانی‌ ئه‌م وڵاته‌ی‌ به‌دوادا هات كه‌ هه‌ر ئه‌مه‌ش وایی كرد خه‌لاتی‌ نوَبێڵی ئاشته‌وایی له‌ ساڵی‌ 2015 بوَ وه‌فده‌ ئاشتیوخوازه‌كانی‌ ئه‌م وڵاته‌ له‌ پێناو سه‌قامگیرییدا، به‌دواوه‌ بێت.
به‌ڵی قسه‌كردن له‌ سه‌ر وڵاتێك بوو، قوَناغی شوَڕش و نا ئاشته‌وایی و ئاشته‌وایی و شه‌ڕ و ئاشوبچێتی‌ و ئاژاوه‌ جوَراوجوَره‌كانی‌ به‌هوَی‌ ده‌سه‌ڵاته‌ ناوخوَییه‌كانی‌ چه‌شتووه‌و چیتر ڕه‌نگه‌ ئه‌م وڵاته‌ی‌ بێزار كردبێت و ئیتر ئه‌وان نایانه‌وێت ئه‌م كێشمه‌كێشه‌ سیاسیانه‌ بوَیان به‌رده‌وامی‌ بێت و یاساكان و هه‌ر سه‌روَكێك له‌ ئیسلامخوازو چه‌پگه‌راكانی‌ گه‌ر له‌ ده‌سه‌ڵاتدا بن، هه‌ژاران له‌م وڵاته‌دا بخاته‌ گێژاوی‌ برسێتی‌ و نه‌بوونییه‌و چیتر له‌ زوَر شت بێزار بوون و نایانه‌وێت ئاكامی‌ شوَڕشی ڕابردوویان و ناكوَكییه‌كانی‌ ئێستاو یاسا نابه‌جێكان به‌روَكی‌ ئه‌م وڵاته‌ هه‌مدیسان بگرێته‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ندێك وڵاتیتر هێشتا له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندندایه‌.
بوَیه‌ ناكرێت بگووترێت خوَپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان له‌م وڵاته‌ له‌ ئێستادا وه‌ك هیچ  وڵاتێكیتر ده‌ربچێت و ئاوات به‌ شه‌ڕو شه‌ڕخوازی‌ و خستنه‌ نێو دوَخی‌ حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌م وڵاته‌ به‌ له‌ نێوچوون و نه‌مانی یه‌كجاریی بێت كه‌ هه‌ڵبژێردراوی‌ خوَیانه‌. به‌ڵكوو دیارده‌كانی‌ بێكاری‌ و هه‌ژاری‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخه‌كان و دانی‌ باج و هه‌ندێك ڕێكاری‌ تری ئابووریانه‌ وای‌ له‌ خه‌ڵك له‌ شاره‌كانی‌ ئه‌م وڵاته‌ كردووه‌ كه‌ هه‌مدیسانه‌وه‌ داوای‌ گوَڕینی‌ یاسای بودجه‌ی‌ وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن و عه‌داله‌ت له‌ودا به‌ قازانجی‌ هه‌ژاران به‌رجه‌سته‌ بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی‌ له‌ ئێستاشدا له‌ ناڕه‌زایه‌تیی وخوَپیشاندانه‌كانی‌ ئه‌م وڵاته‌ جێی‌ باس و ته‌ركیزكردنه‌، بایه‌خدانێكی‌ میدیایی فراوان به‌ خوَپیشاندانی‌ ئه‌م وڵاته‌یه‌، كه‌ وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتی‌ شوَڕشگێڕی عه‌ره‌بی له‌ دژی‌ ده‌سه‌ڵاتدارێتی‌ ناوزه‌د كراوه‌و توانیی له‌ كه‌مترین ماوه‌دا به‌ خه‌باتی‌ مه‌ده‌نی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ كار دوور بخاته‌وه‌و وڵات به‌ده‌ریان بكات، وه‌ هه‌ر ئه‌مه‌ش به‌سه‌ بوَ ئه‌وه‌ی‌ پاش سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ هه‌ر ناڕازایه‌تییه‌كی‌ نوێ له‌م وڵاته‌دا هه‌ژموونه‌ میدیایه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ بڕوَن و بیری لێ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئایا: توونس هه‌مدیسانه‌وه‌ له‌ هات و هاواری‌ به‌هارێكی‌ دیكه‌ی‌ وڵاته‌كه‌یدایه‌..!، له‌ كاتێكدا وا بوَ نزیكه‌ی‌ هه‌شت به‌هار ده‌بێت شوڕش له‌م وڵاته‌دا دژی‌ ناعه‌داله‌تی‌ و زوَر بواریتر كوَتایی پێ هاتووه‌ و ئه‌گه‌ره‌كانی‌ به‌هاری‌ هه‌شته‌م دژی‌ سته‌مكاری‌ كه‌ حكومه‌تیی هه‌ڵبژێردراوی‌ ده‌ستی‌ خوَیانه‌ ڕه‌نگه‌ به‌ دوور بزانرێت به‌ڵكوو چاكسازی‌ له‌ هه‌موو سیكته‌ره‌كانی‌ وڵات له‌ خواست وهه‌گبه‌ی‌ هه‌موان له‌م وڵاته‌دایه‌.     
 

 
 




نوێترین نوسینەکانی یاسین نادر ڕه‌حمان