لەپەرلەمانی ئەوروپا داوای پشتیوانی کرداریمان بۆ کوردستان کرد

وتار/ پێش 2 هەفتە 52 جار بینراوە

سالار مەحمود

لەپەرلەمانی ئەوروپا داوای پشتیوانی کرداریمان بۆ کوردستان کرد
سالار مه‌حمود
لەمیانی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی کوردانی رۆژهەڵات لەپەرلەمانی ئەوروپا ئەمڕۆ ۱۱/۱/۲٠۱۸ وتەیەکم پێشکەش کردو دواتر بە جیا چاوم کەوت بە سەرۆکی گروپی چەپەکان لەپەرلەمانی  ئەوروپا مارکینا میشێل. داوای پشتیوانی بەکردارم کرد بۆ پرسی دیموکراسیی و پشتگیریی کردن لەمافەکانی مرۆڤی کوردو هەوڵدانی کرداریی بۆ راگرتنی ئەو ستەمانەی کەوڵاتانی  ناوچەکە  لەکوردو کوردستانی دەکەن.   باسی زوڵمی سەر گەلەکەمانم کرد لە ئاستە جیاجیاکانداو ئەو گەمارۆیەی کە ئێران و عێراق و تورکیا خستویانەتە سەر باشوری کوردستان و لە پرسی دژایەتیکردنی مافی کورد چ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بێ یا باکور یا رۆژئاوا  یەکدەنگ و هاو پیلانن.
لەبەرامبەردا مارکینا میشێل رایگەیاند: پێویستە کورد خۆی یەکگرتووبێ و رووبەڕووی کەموکوڕیە خۆییەکانتان ببنەوە،  هەروەها وتی کلیلی چارەسەری کێشەی کوردستان دیموکراسیە وەک چۆن دەردی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەبوونی دیموکراسیە.
لە کۆنفرانسەکەدا چەندین کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی لە تاراوگەو پارچەکانی کوردستان بەتایبەتی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشداریان کرد.
ئینستیوتی  کورد لە برۆکسل  ئامادەکاری کردبوو بۆ سازدانی کۆنفرانسەکەو دەستخۆشیان لێ دەکەم..

نوێترین نوسینەکانی سالار مەحمود