بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ ڕۆژهه‌لاَتی‌ ناوه‌ڕاست به‌هۆی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ بوو

وتار/ پێش 1 هەفتە 984 جار بینراوە

جوتیار كه‌مانگه‌ر

بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ ڕۆژهه‌لاَتی‌ ناوه‌ڕاست به‌هۆی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ بوو

بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ 12 مانگ له‌ ڕوَژهه‌لاَتی‌ ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت له‌ باشوور و ڕوَژهه‌لاَتی‌ كوردستان له‌ عیراق و ئیران و باكوری‌ ڕوَژئاوای‌ كوردستانی‌ گرته‌وه‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی‌ سروشتی‌ نه‌بوو به‌ڵكو تاقیكردنه‌وه‌ی‌ چه‌كی‌ ئه‌توَمی‌ ئێران بوو .
تاقیكردنه‌وه‌ی‌ چه‌كی‌ ئه‌توَمی‌ به‌ دوو ڕێگا ئه‌نجام ده‌رێت به‌ ڕێگه‌ی‌ ده‌ریا و ڕێگه‌ی‌ وشكانی‌ قولاَیی‌ زه‌وی‌ ئێران ناتوانێت به‌ ڕێگه‌ی‌ ئاوی‌ تاقی بكاته‌وه‌ چونكه‌ فراوانی‌ ئاوی‌ له‌ كه‌نداو نیه‌ بوَ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌توَمی‌ .
به‌ڕێگای‌ وشكانی‌  كه‌ له‌ قولاَیی زه‌وی‌ تاقیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ كوردستانی‌ ڕوَژهه‌لاَت 35 كیلوَمه‌تر له‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ دووربووه‌ به‌ تایبه‌ت ناوچه‌ كوردنیشینه‌كان زه‌ره‌رو زیانی‌ مادی و گیانی‌ لێكه‌وته‌وه‌ . به‌رهه‌مێنانی‌ چه‌كی‌ ئه‌توَمی‌ له‌ ئێران  ئه‌مریكای‌ نیگه‌ران كردووه‌ و ئه‌مریكا فشاری‌ زیاتری‌ ئابووری‌  سه‌ربازی‌ به‌ سه‌ر  ئیران ده‌سه‌پێنیت .
ئه‌م فشارانه‌ش ئه‌بێته‌ هوَی‌ زیاتر به‌رهه‌م هێنانی‌ چه‌كی‌ ئه‌توَمی‌  له‌ لایه‌ن ده‌سه‌لاَتی‌ ئیران وه‌ له‌م كاته‌دا كه‌ مه‌ترسی‌ لێدانی‌ لێده‌كرێت له‌ لایه‌ن ئیسرائیل و ولاَته‌ سوننه‌ عه‌ره‌بیه‌كان له‌م كاته‌دا كاتی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌توَمی‌ بوو.   
له‌لایه‌ن خه‌ڵكی‌ ناوچه‌كانی‌ كامیاران و ره‌وانسر هێزێكی‌ زوَری‌ سه‌ربازی‌ بینراوه‌ و تیمێكی‌ فریاگوزاری‌ ته‌ندروستی‌ و ئوَتوَمبیلی‌ فریاكه‌تن (ئه‌مبولاَنس) له‌گه‌ڵ بووه‌ كه‌ دیاره‌ بوَكاتی‌ نه‌خوازراو  بووه‌و پاش چه‌ند كاتژمێرێك رووداوه‌كه‌ رووی‌ داوه‌ .
بومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ پله‌ی‌ جیاواز له‌ شاره‌كانی‌ كوردستانی‌ داوه‌ جیاوازی‌ لێدانه‌كانیش چه‌ندین خوله‌ك بووه‌  كه‌ شه‌پوَله‌كه‌ وه‌ك شه‌پوَلی‌ زه‌وی‌ له‌رزه‌ی‌ سروشتی‌ نه‌بووه‌  و دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ چه‌ند خوله‌كێك گه‌یشتووه‌ته‌ شاره‌كانی‌ كه‌ی‌ كوردستانی‌ گه‌وره‌  زیاتر زه‌ره‌رو زیانی‌ ماددی‌ و گیانی‌ له‌ ڕوَژهه‌لاَتی‌ كوردستان بووه‌ .
هه‌ندێك له‌ شاره‌زایانی‌ زه‌ویناسی‌ به‌ بومه‌له‌رزه‌ێكی‌ سروشتی‌ نازانن به‌ڵكو به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌توَمی‌ ده‌زانن له‌ قه‌لاَی زه‌وی‌ ..
نوسینی‌ :: جوتیار كه‌مانگه‌ر


نوێترین نوسینەکانی جوتیار كه‌مانگه‌ر

زۆرترین بینراو