ڤیدیۆ.. ساتی ڕێگریکردن لە سۆران عومەر و عەلی حەمە سالح لە بازگەی پردێ

ڤیدیۆ/ 11/1/2017 452 جار بینراوە

ڤیدیۆ.. ساتی ڕێگریکردن لە سۆران عومەر و عەلی حەمە سالح لە بازگەی پردێ
شه‌ن پرێس:
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ڕێگریکرا لە هەردوو پەرلەمانتاری کۆمەڵ و گۆڕان سۆران عومەر و عەلی حەمە ساڵح ئەو ڕووداوە کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت کە چۆن دەمەقاڵێ لەنێوان سۆران عومەر و کارمەندانی بازگەکەدا درووست دەبێت.

لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کە یەکێک لە کارمەندانی بازگەکەکە لەگەڵ سۆران عومەر گفتوگۆدەکات و سۆران عومەر گلەیی ئەوە دەکات کە چەند چەکدارێکی بازگەکەکە چەکیان لێ ڕاکێشاوە.

دوای گفتوگۆکە عەلی حەمە ساڵ بە سۆران عومەر دەڵێت کە گفتوگۆ نەکات و بگەڕێنەوە بەرە و سلێمانی.

دوای ئەم ڕووداوە سۆران عومەر ڕایگەیاند، لە بازگەى پردێ لەلایەن ئاسایشى بازگەکەوە ڕێگەیان لێگیرا و چەکیان لە دژ ڕاکێشراوە و وتیان فەرمانى سەروى خۆمان جێبەجێ دەکەین.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ى کانونى دووەمى ٢٠١٧ سۆران عومەر، عەلى حەمە ساڵح لە نوسینگەى سلێمانى پەرلەمانى کوردستان کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیان بەست و تیایدا سۆران عومەر پەرلەمانتارى کوردستان لە فراکسیۆنى کۆمەڵ چۆنیەتى ڕووداوەکەى گێڕایەوە و وتى "ڕووداوەکە سەرەتا بەرنامە بۆ داڕێژاو بووە، چونکە دەیانناسین و سەیرى ناسنامەکەشیان نەکردین".
nrt

زۆرترین بینراو