#پرسی ریفراندۆمی هەرێم

به‌ڤیدیۆ .. سۆران عومه‌ر و عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح: سكاڵا له‌سه‌ر به‌رپرسانی‌ بازگه‌ی‌ پردێ تۆمار ده‌كه‌ین

ڤیدیۆ/ 11/1/2017 316 جار بینراوە

"میلی‌ تفه‌نگ و ده‌مانچه‌یان لێ‌ ڕاكێشاین"
به‌ڤیدیۆ .. سۆران عومه‌ر و عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح: سكاڵا له‌سه‌ر به‌رپرسانی‌ بازگه‌ی‌ پردێ تۆمار ده‌كه‌ین
شه‌ن پرێس:

سۆران عومه‌ر ‌و عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ڕایانگه‌یاند، له‌ به‌رانبه‌ر ڕێگری‌ لێكردنیان بۆ چوونه‌ ناو شاری‌ هه‌ولێر، سكاڵای‌ یاسایی‌ له‌سه‌ر به‌رپرسانی‌ بازگه‌ی‌ پردێ‌ تۆمار ده‌كه‌ن.

پاش ئه‌وه‌ی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو له‌ بازگه‌ی‌ پردێ‌ ڕێگری‌ له‌ هه‌ردوو په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر و عه‌لی حه‌مه‌ساڵح كرا بچنه‌ ناو شاری‌ هه‌ولێره‌وه‌، ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ ڕوونكردنه‌وه‌یان له‌باره‌ی‌ ڕووداوه‌كه‌وه‌ خسته‌ ڕوو.

سۆران عومه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی‌: شه‌وی‌ رابردوو پاش ئه‌وه‌ی‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ بازگه‌ی‌ پردێ‌، ڕایان گرتوون، هه‌رچه‌نده‌ له‌ سه‌ره‌تادا وتویانه‌ نایان ناسن، به‌ڵام پاش خۆناساندن و پیشاندانی‌ پێناسیش ڕێگه‌یان نه‌داوه‌ تێپه‌ڕن.

سۆران عومه‌ر ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد، به‌شێك له‌ به‌رپرس و كارمه‌ندانی‌ بازگه‌كه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی‌ نه‌شیاویان نواندووه‌ و هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ دانه‌به‌زیوه‌، به‌رپرسێك به‌ بۆكس هێرشی‌ كردووه‌ته‌ سه‌ری‌، له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌ویش وه‌ڵامی‌ داوه‌ته‌وه‌.

وتیشی‌ "هه‌ستمان كرد رووداوه‌كه‌ به‌ به‌رنامه‌ی‌ پێشوه‌خته‌ بووه‌ و میلی‌ تفه‌نگ و ده‌مانچه‌یان لێ‌ ڕاكێشاین و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ‌ كردین، ئه‌گه‌ر به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌مان نه‌كردایه‌ خوێن ده‌ڕژا".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ڕایگه‌یاند "پاش نزیكه‌ی‌ دوو كاتژمێر ڕاگرتنمان، به‌رپرسی‌ بازگه‌كه‌ پێیوتین ده‌مدرێژی‌ مه‌كه‌ن"، هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی‌ "ئێمه‌ فه‌رمانی سه‌رووی خۆمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و بۆتان نییه‌ بچنه‌ ناو شاری‌ هه‌ولێره‌وه‌".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ به‌رپرسی نووسینگه‌ی‌ سلێمانیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ناوی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ‌و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانه‌وه‌، ئیدانه‌ی‌ ئه‌و ڕووداوه‌ی‌ كرد.

زۆرترین بینراو