ڤیدیۆ .. بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی: كه‌س نازانێت ئه‌و قه‌رزانه‌ی هه‌رێم كردوونی بۆ چیین

ڤیدیۆ/ 26/12/2016 603 جار بینراوە

ڤیدیۆ .. بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی: كه‌س نازانێت ئه‌و قه‌رزانه‌ی هه‌رێم كردوونی بۆ چیین
شه‌ن پرێس:
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕایده‌گه‌یه‌نێت؛ حكومه‌تی هه‌رێم داهاته‌كه‌ی بۆ نوێنه‌رانی كورد له‌ به‌غداد و حكومه‌تی عێراق، ئاشكرا ده‌كات، ده‌شڵێت: كه‌س نازانێت ئه‌و قه‌رزانه‌ی كردوونی بۆچین.

ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی سیمینارێكدا له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، ڕایگه‌یاند؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ نییه‌ داهاته‌كه‌ی بۆ نوێنه‌رانی كورد له‌ به‌غداد و حكومه‌تی عێراق، ئاشكرا بكات، بیانووی ئه‌وه‌ش ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ قه‌رزداره‌، به‌ڵام كه‌سیش نازانێت ئه‌و قه‌رزانه‌ی كردوونی به‌ ماڵ به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه‌ بۆچیی كردوونی.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، بۆ یه‌كه‌م جاره‌ نوێنه‌رانی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراقدا جێگیر بكه‌ن.

ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید كه‌ هاوكات سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌ وتیشی: پابه‌ند نه‌بوونی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ بودجه‌وه‌ گرفتی بۆ فه‌رمانبه‌ران دروست كردوه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه‌ كه‌ هه‌ر جاره‌ و ژماره‌یه‌كی جیاواز بۆ فرۆشتنی نه‌وت و فه‌رمانبه‌ران ده‌خاته‌ ڕوو كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كانیش ئه‌وه‌یه‌.

زۆرترین بینراو