#ڤایرۆسی کۆرۆنا #كێشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی نیوان یه‌كێتی و پارتی

ڤیدیۆیەکی ڕاچڵەکێنی ساتی تەقەکردن لە گەنجێکی فەڵەستینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە

ڤیدیۆ/ 3/11/2019 525 جار بینراوە

ڤیدیۆیەکی ڕاچڵەکێنی ساتی تەقەکردن لە گەنجێکی فەڵەستینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە.

 

بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی تەقەکردن لە گەنجێکی فەڵەستینی لەلایەن سەربازانی ئیسڕائیلی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە کە تێیدا سەربازە ئیسرائیلییەکان گەنجە فەڵەستینییەکە ڕەوانەی پێشەوە دەکات و لە دوورەوە تەقەی لێدەکات.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە دوێنێ شەممە، 2ی تشرینی دووەمی 2019، بڵاوبووەتەوە، تیایدا دەردەکەوێت چەکدارێکی ئیسڕائیلی گەنجێکی فەڵەستینی دەستگیرکردووە و لە ژێر پردێکدا پێیدەڵێت بەرەو پێشەوە بڕوات، کاتێک گەنجە فەڵەستینییەکە بەرەو پێشەوە دەڕوات، پێش ئەوەی بگاتە ئەوبەری پردەکە، چەکدارە ئیسڕائیلییەکە تەقەی لێدەکات.