ئەم جۆرە چالاکیانە ئامانجی سیاسی لەپشتە کارێکی راگوزەر نیە!!

ڤیدیۆ/ 7/4/2019 271 جار بینراوە

no

ئەم جۆرە چالاکیانە ئامانجی سیاسی لەپشتە کارێکی راگوزەر نیە!!

کامەران بابان زادە
لەبەرانبەر بزاڤی موعارەزەی وڵاتەکەیان و سەرقاڵکردنی لاوان و مەست کردنیان ھەریەک لە دەسەڵاتی بنەماڵەی شای ئێران و حوسنی موبارەک ساڵانە بودجەیەکی زۆریان لەقوتی خەڵکی وڵاتەکەیان دەگرتەوە بۆ بەرھەمھێنانی ھونەر لەسەر ئەم شێوازەو کردنەوەی کەناڵی راگەیاندن بۆ رەونەقدارکردنی ئەم ستایلە ـ بەتایبەت لە ھەردوو وڵات لەرۆژگاری حوکمی دیکتاتۆریەتی ھەردوو بنەماڵە گەیشتبووە لوتکە ـ
دواجار ئەم جۆرە دەرعە نەبووە پەرژین بۆ پاراستنی دەسەڵاتیان ـ
لە ھەرێمی کوردستان فرەڕەنگی سیاسی و ئازادیە سیاسیەکان لەقەیراندیە ـ بە فرەڕەنگی بۆیەو بۆیاغ قەرەبوو ناکرێتەوە ـ
حیزبی دەسەڵاتدار لە ھەرێمێک یەک رەنگی و یەک حیزبی شۆڕبکاتەوە بۆ ھەموو جومگەکانی دەسەڵات، پێیت وانەبێ بە فرەڕەنگی سەر روومەتی چەند کچە ھەرزەکارێکی راھێنراو بۆ ئەو مەبەستە بتوانی قەناعەتمان پێ بکات ئازادی و فرەڕەنگی وجودی ھەیە
وەکو «دین» قسە لەو دیاردەیە ناکەم، لەو بارەیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان رەخنەی زۆری لێ گیراوە ـ
دەڵێم ئەمە رەھەندێکی سیاسی زۆر قوڵ و ئامانجداری ھەیە ـ تەنیا ئەرکی بانگەوازخوازو دیندارەکان نیە رەخنەی لێ بگرن ، بەڵکو دەبێتە ئەو مۆدیلە خراپەی عەلمانیەت سبەی رەوتی عەلمانیش لەکوردستان دەڵێن لەسەر عەلمانیەت حیساب ناکرێ وەکو ئێستا رازی نابن ھەندی لەرژێمە حوکمڕانەکانی ناوچەکە لەسەر عەلمانیەت حیساب بکەین ـ

زۆرترین بینراو