#كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە

ڤیدیۆ.. هێمن هەورامی هانی سەرۆکی پەرلەمان دەدات نەوەی نوێ لە پەرلەمان بکاتە دەرەوە

ڤیدیۆ/ 12/3/2019 329 جار بینراوە

ڤیدیۆ.. هێمن هەورامی هانی سەرۆکی پەرلەمان دەدات نەوەی نوێ لە پەرلەمان بکاتە دەرەوە

 

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکی پەرلەمان دەڵێت فراکسیۆنی نەوەی نوی لە پەرلەمانی کوردستان بکاتە دەرەوە.
ئەمڕۆ سێ‌شەممە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچو تیایدا ناوی‌ ئه‌ندامانی هه‌ر 14 لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌نگییان له‌سه‌ر درا و هەروەها دوو ئه‌ندام بۆ لیژنه‌ی یاسایی زیادکرا و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه‌ ناوی ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ لیژنه‌ی یاسایی خوێندرایه‌وه‌ و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكران.

هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا له‌لایه‌ن فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ-وه‌ تێبینی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی دانانی ئه‌ندامان له‌لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرا و ئه‌وه‌یان خسته‌روو "به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ فراكسیۆنه‌كه‌یان به‌ركه‌وته‌ی له‌چه‌ند لیژنه‌یه‌ك دەبو هەبوایە  به‌ڵام بەرکەوتەکانیان ڕەتکراوەتەوە و ڕێگە نەدراوە ئەندامیان هەبێت لە لیژنەکانی دارایی و سامانە سروشتییەکان".
دوای نیشاندانی ناڕەزایەتی لەلایەن فراکسیۆنی نەوەی نوێوە سەرۆکی پەرلەمان داوای کرد کە فراکسیۆنەکە لە پەرلەمان بچنە دەرەوە.

بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ "هێمن هەورامی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان کەلەپشکی پارتییە ڕێنمایی ڤالا فەرید سەرۆکی پەرلەمان دەکات کە فراکسیۆنی نەوەی نوی بکاتە دەرەوە".

هەر لە گرتە ڤدیۆکەدا دەردەکەوێت کە هێمن هەورامی بە سەرۆکی پەرلەمان دەڵێت "چەکوشێک لیدە و بڵێ بچنە دەرەوە و تەواو"

دواتریش د.کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئەو بڕیارەی پەرلەمانیان بە کودەتای هاوبەشی یەکێتی و پارتی ناوبرد.