# مـانـگــی ڕه‌مـــــه‌زان

ڤیدیۆ .... " رەعد محمد کوردی " ئەو قورئانخوێنەی ملیۆنان کەس بە دەنگی سەرسامن

ڤیدیۆ/ 25/2/2019 494 جار بینراوە

ڤیدیۆ .... " رەعد محمد کوردی " ئەو قورئانخوێنەی ملیۆنان کەس بە دەنگی سەرسامن

شه‌ن پرێس :
ڕه‌عد محمد عبدالرحمن ناسراو به‌ قورئانخوین ڕه‌عد كوردی ، له‌ كاتی كۆڕه‌وه‌كه‌ی ساڵی 1991 له‌ شاری سلێمانی له‌ دایك بووه‌ ،خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌ كه‌ركوك ته‌واو كردووه‌ و ده‌رچووی په‌یمانگای زانسته‌ ئیسلامیه‌كانه‌ له‌ كه‌ركوك .
له‌ ته‌مه‌نی 7 ساڵییه‌وه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ قورئانخویندن و ده‌نگیكی زۆر كاریگه‌ری هه‌یه‌ و به‌ زۆری له‌ مزگه‌وته‌كانی ( ئیمامی شافعی ) له‌ كه‌ركوك و ( أحمد الحبای) له‌ دوبه‌ی پێشنوێژی ده‌كات وه‌ چه‌ند جارێكیش له‌ مزگه‌وتی به‌ هه‌شت له‌ سلێمانی ئیمامه‌تی كردووه‌ .
له‌ زۆربه‌ی وڵاتان پێشنوێژی كردووه‌ و قورئانی خوێندووه‌ له‌ وانه‌ ( به‌حره‌ین و ئیمارات ) و ( شاره‌كانی مه‌ككه‌ و جدده‌ له‌ وڵاتی سعودیه‌ ) و  له‌ مزگه‌وتی ( ئێخ زاید ) له‌ ئه‌بوزه‌بی پێشنوێژی كردووه‌ كه‌ سێیه‌م گه‌وره‌ترین مزگه‌وتی جیهانه‌ .
به‌ ده‌نگی شێخ عبدالباسط و شێخ محمد صدیق مه‌نشاوی كاریگه‌ره‌ و به‌ شداری له‌ چه‌ندین بۆنه‌ی ئاینیدا كردووه‌ و خه‌لاتی ریزلێنانی وه‌رگرتووه‌ .
یه‌كێك له‌ ڤیدیۆكانی له‌ سایتی یوتیوبدا زۆرترین بینه‌ری بووه‌ كه‌ تیایدا سوره‌تی ( النازعات ) ده‌خوێنێت و له‌ چه‌ند ولاتێكی جیاوازه‌ گوێی لێ ده‌گرن و سه‌رسامبونی خۆیان بۆ ده‌رده‌بڕن .



خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

دەتەوێت بزانیت بەربانگ کردنەوەت بە خورما چت پێ دەبەخشێت؟

ئیعجازی زانستی لە به‌ربانگ كردنه‌وه‌ به‌ خورما

زۆرترین بینراو