#مەسرور بارزانی .. متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نۆیه‌م #ئاشتی هه‌ورامی له‌بری لێپرسینه‌وه‌ پۆستێكی..

به‌ڤیدیۆ .. دایکێک له‌هه‌ولێر لە ماوه‌ی شەش مانگدا چوار منداڵی گیانیان لەدەستداوە

ڤیدیۆ/ 10/2/2019 323 جار بینراوە

باری تەندروستی خۆشی ناجێگیرە
به‌ڤیدیۆ .. دایکێک له‌هه‌ولێر لە ماوه‌ی شەش مانگدا چوار منداڵی گیانیان لەدەستداوە
شه‌ن پرێس:
دایکێک لە هەولێر لە شەش مانگدا چوار منداڵی بەهۆی نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە و باری تەندروستی خۆشی ناجێگیرە.

دایکێک لە هەولێر لەماوەی شەش مانگدا بەهۆی نەخۆشییەوە چوار منداڵی گیانیان لەدەستداوە و خۆشی لە دۆخێکی سەختی تەندروستیدایە و ئێستا لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە حاجی کاروان ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەو ژنە ماوەی چەند ساڵێکە هاوسەرەکەی مردووە و خاوەنی پێنج منداڵ بووە، بەڵام چوار لە منداڵەکانی کە کوڕ بوون لە تەمەنی ١١ بۆ ١٤ ساڵاندا لە ماوەی شەش مانگدا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە گیانیان لەدەستداوە، کە گیانلەدەستدانی دوایین منداڵی ٢٠ ڕۆژ پێش ئێستا بووە.

ئەو ژنە جگە لەوەی خۆشی نەخۆشی دڵی هەیە، ئێستا لەگەڵ تەنها کچەکەیدایە کە لەماڵی خزم و کەسوکارەکەی دەمێنێتەوە بەهۆی ئەوەی هیچ ماڵ و پێداوسیتییەکی ژیانیان نییە.

حاجی کاروان ئەندامی پێشوی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئەم ژنە بەهۆی خراپی دۆخی بژێویی و نەبوونی سەرچاوەی دەرامەتەوە ناتوانێت هیچ دەرمان و پێداویستییەک بۆ چارەسەری نەخۆشێیەکەی دابین بکات، بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستییشییەوە لە کاتی گرتە ڤیدۆییەکەدا لە هۆش خۆی دەچیت.
nrt

زۆرترین بینراو