منداڵێک چیرۆکی ئەشکەنجەدانی خۆی و خوشکەکەی لە لایەن زڕدایکییەوە دەگێڕێتەوە

ڤیدیۆ/ 28/1/2019 215 جار بینراوە

به‌ڤیدیۆ .. منداڵه‌كه‌ تەمەنی ١٢ ساڵه‌
منداڵێک چیرۆکی ئەشکەنجەدانی خۆی و خوشکەکەی لە لایەن زڕدایکییەوە دەگێڕێتەوە

شه‌ن پرێس:
منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ چیرۆکی ئەشکەنجەدانی خۆی و خوشکەکەی لە لایەن زڕدایکییەوە بۆ ئێن ئاڕ تی دەگێڕێتەوە و دەڵێت، کاتێک باوکی چووە بۆ دەوام، زڕدایکەکەی خۆی و خوشکەکەی ئەشکەنجەداوە، هاوشێوەی چەند جارێکی پێشوو، بەڵام ئەو خۆی ڕزگارکردووە و بە لوتی خوێناوییەوە لە ماڵەوە ڕایکردووە، دەشڵێت نەیتوانیوە خوشکەکەی ڕزگاربکات.

عەقیل لەگەڵ خوشکەکەی و باوکی و زڕدایکیدا لە گەڕەکی ڕەحیم ئاوای کەرکوک دەژین و دایکی لەژیاندا نەماوە، ئەو کاتێک ماڵەوەی جێهێشتبوو لە خەمی ئەوەدا بوو کە خوشکەکەی لە ماڵەوە ئەشکەنجە دەدرێت، شایەتحاڵەکانیش باس لەوە دەکەن، ئەو دوو منداڵە لە دۆخێکی سەختدا دەژین.

لەسەر دۆخی ژیانی ئەو دوو منداڵە، ئەفراسیاو کامیل وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک، راگەیاند، هیچ سکاڵایەک لەسەر ژیانی ئەو منداڵانە تۆمار نەکراوە، بەڵام لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنن بۆ بەدواداچوونی دۆسیەکە و ئەو کەسانەش کە منداڵەکانیان ئەشکەنجەداوە، ڕووبەڕووی دادگایان دەکەنەوە.

لەماوەی ڕابردوودا لە چەند ڕووداوێکی جیاوازدا، چەندین منداڵ بوونەتە قوربانی، یان لەلایەن کەسوکارەکانیانەوە ئەشکەنجەدراون، بەڵام ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و منداڵان، تائێستا بە فەرمی هەڵوێستی خۆیان لەبارەی ئەو ڕووداوانەوە ڕانەگەیاندووە، بۆ سزادانی تۆمەتباران.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوده‌كانی ( دومــــه‌لان ) ئه‌وه‌نده‌ زۆرن ، به‌ پاره‌ ناكرێن .

له‌پاش باران بارین و هه‌وره‌ بروسكه‌ ده‌ڕوێت

گرنگترین خواردنه‌ گونجاوه‌كان بۆ گروپی خوێنی جۆری(A)

ئا: گوڵاڵه‌ محه‌مه‌د ـ ماسته‌ر له‌به‌روبووم

پێش ئەنجامدانی سێكس ئەم خواردنانە مەخۆ

زانیاری گرنگ بۆ هاوسه‌ران

زۆرترین بینراو