به‌ڤیدیۆ.. لە هەولێر ژنێکى تەمەن ٦٠ ساڵان لەسەر شەقامەکان دەمێنێتەوە

ڤیدیۆ/ 25/1/2019 142 جار بینراوە

دەڵێت کەسوکارەکەی دەریانکردووە
به‌ڤیدیۆ.. لە هەولێر ژنێکى تەمەن ٦٠ ساڵان لەسەر شەقامەکان دەمێنێتەوە
شه‌ن پرێس:
ئەگەر لە پێشووتردا هاوڵاتییانی شارەکانی دیکەیان بهێنایە و لەناو شاری هەولێر فڕێیانبدایە، ئەوا ئێستا ئەم ژنە تەمەن ٦٠ ساڵە خۆی خەڵکی شاری هەولێرە و لە گەڕەکی تەیراوەی ناوەڕاستی هەولێر لەسەر شەقامەکە دانیشتووە و دەڵێت، کەسوکارەکەی دەریانکردووە.

وەک خۆی باسیدەکات، لە دوای دەرکردنی لە ماڵ بردوویانە بۆ خانەی بەساڵاچووان، بەڵام دوای مانگێک لەوێش دەرکراوە و  ئێستا لە گەڕەکی تەیراوای شاری هەولێر لە کونجێکی ئەم شەقامەدا دەمێنێتەوە.

شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن، کە پێیان سەیرە ئافرەتێک بەو تەمەنەوە و خەڵکی ئەم شارە بێت و لەسەر شەقامێک فڕێدرابێت و کەس نەیەت بەهانایەوە. دانیشتووانی ئەو گەڕەکە دەڵێن، ئەگەر شوێنی حەوانەوە بۆ ئەو ئافرەتە دابین نەکرێت، لەوانەیە لە سەرمادا ڕەقبێتەوە.

لەبارەی بونی ئەو جۆرە حاڵەتانەوە عارف حیتۆ بەڕێوەبەری گشتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێت، زۆرجار ئەو کەسانەی فڕێدەدرێنە سەر شەقامەکان، لەلایەن کەسوکاریان زۆرجار نەخۆشیی دەروونییان هەیە و دوای بردنیان بۆ خانەی بەساڵاچووان ئەوێش بەجێدەهێڵن.

لە ماوەی ڕابردوودا لە شاری هەولێر چەند حاڵەتێکی فڕێدانی کەسانی بەساڵاچوو و منداڵ و کەسی نەخۆش هەبوو، کە دیارترینیان منداڵێکبوو تەمەنی تەنها ١٠ ڕۆژ دەبوو بەهۆی ساردی کەشوهەواوە ڕەقبووەوە.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوده‌كانی ( دومــــه‌لان ) ئه‌وه‌نده‌ زۆرن ، به‌ پاره‌ ناكرێن .

له‌پاش باران بارین و هه‌وره‌ بروسكه‌ ده‌ڕوێت

گرنگترین خواردنه‌ گونجاوه‌كان بۆ گروپی خوێنی جۆری(A)

ئا: گوڵاڵه‌ محه‌مه‌د ـ ماسته‌ر له‌به‌روبووم

پێش ئەنجامدانی سێكس ئەم خواردنانە مەخۆ

زانیاری گرنگ بۆ هاوسه‌ران

زۆرترین بینراو