پێشمه‌رگه‌يه‌ك داواى رزگاركردنى ژيانى كچه‌كه‌ى ده‌كات .. توشی لە ناوچوونی جگەر بووه‌

ڤیدیۆ/ 15/1/2019 225 جار بینراوە

بەڤیدیۆ .. پێنج رۆژی لە ژیاندا ماوە
پێشمه‌رگه‌يه‌ك داواى رزگاركردنى ژيانى كچه‌كه‌ى ده‌كات .. توشی لە ناوچوونی جگەر بووه‌

شه‌ن پرێس:
ئەمڕۆ سێشەممە كچی پێشمەرگەیەكی كوردستان لە ھەولێر، تووشی نەخۆشی لە ناوچوونی كتوپڕی جگەر بوو، پزیشكەكان رایانگەیاند ئەم كچە دەبێ لە ماوەی 5 رۆژدا نەشتەرگەری چاندنی جگەری بۆ بكرێت، ئەگەر نا گیانی لە دەست دەدات، باوكیشی بانگەوازێك بۆ رزگاركردنی كچەكەی بڵاو دەكاتەوە.

باوكی ئەو كچە كە پێشمەرگەیەكی كوردستانە، دەڵێ توانای دابینكردنی پارەی نەشتەرگەرییەكەی نیە، كە برەكەی دەگاتە 80 ھەزار دۆلاری ئەمریكی.

پێشمەرگەكە داوا لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كەسانی خێرخواز دەكات كچە تەمەن 13 ساڵەكەی لە مردن رزگار بكەن.

د.دڵشاد شێخانی پزیشكی پسپۆڕی ئه‌و نه‌خۆشييه‌، باسی دەگمەنبوونی نەخۆشی ئه‌و كچه‌ ده‌كات و ده‌ڵێ تەنیا 3 رۆژ كات ھەیە بۆ ئەوەی بتوانین بە تیمێكی پزيشكى 20 كەسی ئەو نەشتەرگەرییە لە كوردستان ئه‌نجام بده‌ين.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوده‌كانی ( دومــــه‌لان ) ئه‌وه‌نده‌ زۆرن ، به‌ پاره‌ ناكرێن .

له‌پاش باران بارین و هه‌وره‌ بروسكه‌ ده‌ڕوێت

گرنگترین خواردنه‌ گونجاوه‌كان بۆ گروپی خوێنی جۆری(A)

ئا: گوڵاڵه‌ محه‌مه‌د ـ ماسته‌ر له‌به‌روبووم

پێش ئەنجامدانی سێكس ئەم خواردنانە مەخۆ

زانیاری گرنگ بۆ هاوسه‌ران

زۆرترین بینراو