#نێچیرڤان بارزانی #مەسرور بارزانی

ڤیدیۆ ... مه‌حموود سه‌نگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی : لاریمان لە دوو ئیدارەیی نییە

ڤیدیۆ/ 6/1/2019 346 جار بینراوە

ڤیدیۆ ... مه‌حموود سه‌نگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی : لاریمان لە دوو ئیدارەیی نییە

شه‌ن پرێس :
مه‌حموود سه‌نگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت "ئێمە لەگەڵ دوو ئیدارەیی نین و دژی دەوەستینەوە، بەڵام ئەگەر قازانجی خەڵک لەم سنوورەدا بکەوێتە مەترسییەوە هیچ لارییەکمان بۆ دوو ئیدارەیی نییە".

ئەمڕۆ شەممە 5-1-2019، مه‌حموود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لەکاتی بەڕێوەچوونی‌ مەراسیمی رێزلێنان له‌ تیپی وه‌رزشی هه‌ڵه‌بجه‌ گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە بەشێکی قسەکانیدا مه‌حموود سه‌نگاوی وتی: "ئێمە دژی دوو ئیدارەیین، بەڵام لە کاتێکدا قازانی خەڵک لەم سنوورە بکەوێتە مەترسییەوە، هیچ لارییەکمان بۆ دوو ئیدارەیی نییە".

ئەو ئه‌ندامەی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی کوردستان دەڵێت: "چەندین مانگە هەڵبژاردنمان کردووە، بەڵام نەمانتوانیووە حکومەتێک پێکبهێنین، ئەمەش لەبەرئەوەی لایەنێک دەڵێت ئێمە لە هەڵبژاردن زۆرمان هێناوە و لایەنێکی دیکە دەڵێت ئێمە زۆرمان هێناوە، بەڵام دیارە کە برادەرانی پارتی لە سنوورەکەی خۆیان زۆریان هێناوە و ئێمەش لێرە زۆرمان هێناوە".

زۆرترین بینراو