ڤیدیۆ ...... پارتی دیموكراتی كوردستان ، لەسەر ھاتنی ھێزێکی ئەمریکی بۆ کەرکوک ھاتەدەنگ

ڤیدیۆ/ 29/11/2017 1273 جار بینراوە

no

ھیچ لایەنێک ئاگاداری چوونی ئەو ھێزە نەبوون
پارتی لەسەر ھاتنی ھێزێکی ئەمریکی بۆ کەرکوک ھاتەدەنگ
شه‌ن پرێس

فەرماندەیەکی ھێزی پێشمەرگە کەھاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتییه‌، لەسەر ھاتنی ھێزێکی سوپای ئەمریکا بۆکەرکوک ھاتەدەنگ و رایدەگەیەنێت"کەس نازانێت ھۆکاری ھاتنی ئەو ھێزە چییە"، روونکردنەوەش دەدات لەسەر ھەواڵی رێکەوتنی حزبەکەی لەگەڵ بەغدا بە مەبەستی گەڕانەوەیان بۆ کەرکوک.

د.کەمال کەرکوکی لێپرسراوی میحوەری رۆژئاوای کەرکوک، بەسی ئێن ئێنی راگەیاند: بەپێی زانیارییەکانمان ھیچ کەس و لایەنێک تەنانەت عیراقییەکانیش ئاگاداری چوونی ئەو ھێزەی ئەمریکا بۆ کەرکوک نەبوون، تەنھا ئەوەنەبێت پێش ماوەیەکی کەم لەگەیشتنیان، ھێَزەکانی ناو سەربازگەی کەیوانیان بە بروسکەیەک ئاگادارکردۆتەوە.

وتیشی: لەگەڵ گەیشتنی ئەو ھێزەی ئەمریکا، تەنھا بۆماوەی چەند خولەکێک بەرپرسانی سوپای عیراقی ناو سەربازگەکەیان بەسەرپێی بینیوە.

بەوتەی د.کەمال کەرکوکی، ژمارەی ھێزەکەی ئەمریکا لەزیادبووندایە کەپڕ چەکیشن و کەرەستەی سەربازی زۆریان پێیە، شەوی رابردووش لەڕێگەی کۆپتەری سەربازییەوە چەندجارێک ھێزیان لە کەیوان داگرتووە، بەپێی زانیارییەکانیش بەشێکیان لەناو فڕۆکەخانەی سەربازیی کەرکوک جێگیردەبن.

وتیشی"ھۆکاری ھاتنی ئەو ھێزەی سوپای ئەمریکا نەزانراوە بۆچییە و دەیانەوێت چی بکەن، بۆیە ئەوەی دەربارەی ھاتنی ھێزەکە دەوترێت شیکردنەوەیە نەک زانیاریی ورد".

سەبارەت بە مەرجی پارتی بۆگەڕانەوەیان بۆ کەرکوک، د.کەمال کەرکوکی کە ھاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتییە، وتی"کەرکوک داگیرکراوە، بۆیە دەبێت بە کەرامەت و سەربەرزییەوە بچینەوە بۆ شارەکە".

لێپرسراوی میحوەری رۆژئاوای کەرکوک، رەتیدەکاتەوە حزبەکەی رێکەوتنی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی بەغدا ئەنجامدابێت، بەمەبەستی گەڕانەوەیان بۆ شاری کەرکوک و وتی"ئەو زانیارییانە ھیچ بنەمایەکیان نییە و ھیچ رێکەوتنێک نەکراوە".

زۆرترین بینراو