ڤــیــدیـــۆ ...... لـە شـاری هـەڵـەبـجـە ســێـیـەم فـێـســتـیـڤـاڵـی هــەنـار بـەڕێـوەچـــوو

ڤیدیۆ/ 26/10/2017 178 جار بینراوە

ڤــیــدیـــۆ ...... لـە شـاری هـەڵـەبـجـە ســێـیـەم فـێـســتـیـڤـاڵـی هــەنـار بـەڕێـوەچـــوو

 

به‌ سه‌بەتەیەک هه‌نارى ساڵه‌خانى سورى باخه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌وه‌، سه‌رنجى سه‌دان هاوڵاتى و گه‌شیار و وه‌زیریان بۆ لاى خۆیان ڕاكێشاوه‌، ئه‌مه‌ به‌رهه‌مى باخه‌وانه‌كانى ئه‌م شاره‌یه‌، سێیه‌م ساڵه‌ له‌سه‌ریه‌ك ئه‌نجومه‌نى ڕێكخراوه‌كان فێستیڤاڵ بۆ هه‌ناره‌ جۆراوجۆره‌ پڕ له‌ ئاو و ترش و شیرین و مێ خۆشه‌كان سازده‌كات، لێره‌ هه‌نار به‌ دەنكه‌ دەنكه‌ و به‌ ڕووبە ترشەکەى و به‌ مره‌بایى ڕازێنراوەتەوە.

خه‌ڵكێكى زۆر خرۆشابوونه‌ ناو شارى یارى، بۆ سەیركردن و تامكردنى هه‌نار و به‌رهه‌مه‌ خۆماڵیه‌كانى ترى كشتوكاڵى لە زه‌ڕات و گوێز و كشمیش و كونجى و ترێ له‌لایه‌ك و مێخه‌كى نه‌خشێنراو به‌ ده‌ست و په‌نجه‌ى ژنانى هه‌ڵه‌بجه‌ش له‌لایه‌كى تر، هه‌مووى له‌په‌ناى هه‌ناره‌كه‌ ڕازابوونه‌وه‌.


هه‌موو ساڵێك باخه‌وانه‌كانى سنوره‌كه‌، نزیكه‌ى ٢٥ هه‌زار ته‌ن هه‌نار له‌ ٨ هه‌زار دۆنم زه‌وى بە هه‌نار چێنراودا به‌رهه‌مدەهێنن، ته‌نانه‌ت به‌رهه‌مه‌كه‌یان به‌جۆرێكه‌، تواناى پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستى هه‌رێمى هه‌یه‌ و به‌شى ئەوەش دەکات، هه‌نارده‌ى دەرەوەى وڵاتیش بکرێت.

ئێستا هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت تامى هه‌نارى هه‌ڵه‌بجه‌ بكات، له‌م فێستیڤاڵه‌ و له‌ بازاڕه‌كانى ئه‌م شاره‌ كیلۆى له‌ هه‌زار دیناره‌وه‌ تا ٢ هه‌زار دینار ده‌ست ده‌كه‌وێت، ڕووبه‌ هه‌ناره‌كه‌شى كیلۆى له‌ ٨ هه‌زاره‌وه‌ هه‌یه‌ تا ١٢ هه‌زار دینار، به‌ڵام باخه‌وانه‌كان به‌ته‌ماى بازاڕێكى باشن تا به‌رهه‌مه‌كانیانى تێدا بفرۆشن.

زۆرترین بینراو