ڤیدیۆ ..... به‌هۆی شۆرتی‌ كاره‌با سه‌رجه‌م تاقیگه‌كانی‌ زانكۆی‌ چه‌رموو له‌ چه‌مچه‌ماڵ سوتان

ڤیدیۆ/ 1/10/2017 124 جار بینراوە

ڤیدیۆ ..... به‌هۆی شۆرتی‌ كاره‌با سه‌رجه‌م تاقیگه‌كانی‌ زانكۆی‌ چه‌رموو له‌ چه‌مچه‌ماڵ سوتان

 

به‌هۆی ئاگركەوتنەوە له‌ تاقیگه‌كانی كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی زانكۆی چه‌رموو زیانێكی زۆری مادی بەر ئەو زانكۆیە كەوت.

به‌هۆی‌ شۆرتی‌ كاره‌باوه‌ ئاگر له‌ به‌شی تاقیگه‌كانی‌ زانكۆی‌ چه‌رموو له‌ گه‌ڕه‌كی‌ ڕاپه‌رینی‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ كه‌وته‌وه‌ و پاش زیاتر له‌ سه‌عات و نیوێك توانرا ئاگره‌كه‌ له‌ لایه‌ن تیمه‌كانی‌ به‌رگری‌ شارستانییه‌وه‌ كۆنتڕۆڵ بكرێت.
سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ چه‌رموو رایگه‌یاند ئاگره‌كه‌ سه‌رجه‌م تاقیگه‌ی‌ به‌شه‌كانی‌ زانكۆكه‌ی سووتاندووه‌ كه‌ ژماره‌یان نۆ تاقیگه‌یه‌ و زیانه‌كانی‌ ئاگره‌كه‌شی به‌ زیاتر له‌ ملیۆنێك دۆلار خه‌مڵاند.

زۆرترین بینراو